.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














هه‌ژده ساڵ خۆی به‌ندكرد و جگه له خۆیشی كه‌س ئازادی نه‌كرد
PNA- ئافره‌تێكی به‌ریتانیایی دوای 18 ساڵ خۆ به‌ندكردن، برِیاریدا له ماڵه‌وه بێته ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش به‌پێ به شه‌قامه‌كاندا رۆیشت.
كه‌ناڵی (BBC) به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، ئافره‌تێك به‌ناوی (ئان سۆ كۆرتیس)ی )40( ساڵ له شاری (ساوس شیڵدز)ی به‌ریتانیا، دوای ئه‌وه‌ی 18 ساڵ پێش ئێستا له شوێنه گشتییه‌كان تووشی ترسێكی تۆقێنه‌ر هاتووه، له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه خۆی له‌و ترسه رزگار كردووه و هاتۆته ده‌ره‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه بۆ (BBC) كۆرتیس وتویه‌تی: تووشی ترسێكی تۆقێنه‌ری گه‌وره ببومه‌وه، هه‌ر ئه‌و ترسه‌ش وای لێكردم ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریم له ژوورێكی ماڵه‌كه‌مدا ساز بكه‌م، هه‌روه‌ها له مه‌راسیمی به خاك سپاردنی باوكیشم به‌شداریم نه‌كرد.
سه‌باره‌ت به دروستبوونی ئه‌و ترسه تۆقێنه‌ره كۆرتیس وتویه‌تی: ئه‌و كات له نوسینگه‌كه‌مدا بووم، هه‌ستم به شتێكی وه‌ك زه‌وی كرد ، كه پاڵم پێوه‌ده‌نێ و ده‌یله‌رزاندم، داوام كرد بگه‌رِێمه‌وه ماڵه‌وه، هه‌ستم كرد هه‌موو شتێك ده‌سورِێته‌وه و خه‌ریكه ده‌مرم.
له باره‌ی زاڵبوون به سه‌ر ترسه‌كه‌یدا، كۆرتیس ئاماژه‌یدا، له رێگه‌ی ئینته‌رنێت و داهێنه‌ره پێشكه‌وتوه‌كانه‌وه یارمه‌تیم وه‌رگرت، تاوه‌كو له‌و ترسه رزگارم بوو، دوای 18 ساڵ به‌ند بوونم له ماڵه‌وه هاتمه ده‌ره‌وه و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش به پیاده رۆیشتم.
وتوشیه‌تی: ماوه‌ی 18 ساڵه ده‌ره‌وه‌م نه‌بینیوه له كاتێكدا كورِه‌كانم پێویستیان پێم بووه كه له ده‌ره‌وه چاودێرییان بكه‌م، وتیشی: ئێستا كراسێكی بووكێنیم بۆ ئاماده ده‌كه‌ن تاوه‌كو مه‌راسیمی ئاهه‌نگی هاوسه‌ریم له كه‌نیسه دووباره بكه‌مه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، كۆرتیس زۆر له هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵ و چوونه شوێنه گشتیه‌كان و گه‌شتكردن به ته‌نیا ترساوه.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه