.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















بۆلبولێك بازاڕێكی له به‌ریتانیا سووتاند
PNA- بولبولێك بووه هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه و سووتاندنی بازاڕێك له شارێكی به‌ریتانیا، كه به‌پێی خه‌ملاندنی شاره‌زایان زیانه مادییه‌كان زیاتر له 300 هه‌زار دۆلار ده‌بێت.
تۆڕی راگه‌یاندنی (BBC)ی به‌ریتانیایی بڵاویكردۆته‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی بازارِی (كریسینت) له (لیسینگهام)، كه زیانه‌كانی 364 هه‌زار دۆلار بوو، لێكۆڵه‌ره‌وان و خاوه‌نی بازارٍِه‌كه (پۆڵ شه‌ریف) بۆیان ئاشكرابووه، كه بولبولێك جگه‌ره‌یه‌كی داگیرساوی بۆ هێلانه‌كه‌ی گواستۆته‌وه و بۆته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
سه‌رچاوه‌كه روونیكردۆته‌وه، لێكۆڵه‌ره‌وان له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتبوو، كه هیچ كێشه‌یه‌ك له هێڵه‌كانی كاره‌با و غازی بازارِه‌كه نه‌بووه، تاوه‌كو هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره بن، به‌ڵام 35 جگه‌ره‌ی به‌كارهاتوویان له چه‌ند هێلانه‌یه‌كی چۆله‌كه و بولبول له لێواره‌كانی سه‌ربانی بازارِه‌كه دۆزیوه‌ته‌وه.
(شه‌ریف) ئاماژه‌یداوه، به هۆی ئه‌و ئاگره‌وه نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی بازارِه‌كه رووخاوه و كاره‌بای پچرِاوه، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ن، كه وابرِیاره سه‌قفه‌كه‌ی به ماده‌یه‌كی پلاستیكی چاك بكرێته‌وه، تاوه‌كو له دوا رۆژدا به ئاسانی ئاگر نه‌گرێت.
جێی ئاماژه‌یه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ 9 ی مانگی رابردوو له ئه‌نجامی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه‌ك زیانێكی مادی زۆر به‌ر بازارِی (كریسینت)ی شاری (لیسینگهام) گه‌یشت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه