❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌مه‌ریكاییه‌ك هۆكاری مه‌رگی باوكی ده‌كاته‌ ئامۆژگاری بۆ باراك ئۆباما

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-24 07:05:24

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE7

ئه‌مه‌ریكاییه‌ك هۆكاری مه‌رگی باوكی ده‌كاته‌ ئامۆژگاری بۆ باراك ئۆباما

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا (باراك ئۆباما) له‌ نامه‌یه‌كدا سوپاسی پیاوێكی پیر ده‌كات، له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئامۆژگارییه‌ به‌سودانه‌ی كردوویه‌تی بۆ وازهێنانی له‌ جگه‌ره‌ كێشان.

رۆژنامه‌ی (شیكاگۆ تریبیۆن)ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه‌، پیاوێكی ئه‌مه‌ریكایی به‌ناوی (مایكڵ باورز)ی 54 ساڵ له‌ شاری (بیكفیل) له‌ ویلایه‌تی (تینیسی) ئه‌مه‌ریكایی، نامه‌یه‌كی سوپاسگوزاری به‌ ده‌ستنووسی ئۆباما خۆی به‌ ده‌ست گه‌یشتووه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئۆباما له‌پێناو وازهێنانی له‌ جگه‌ره‌ كێشان.

رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی، نامه‌كه‌ی (باورز) یه‌كێك بووه‌ له‌و 10 نامه‌یه‌ی رۆژانه‌ ده‌یخوێنێته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ره‌وانه‌ی نووسینگه‌كه‌ی له‌ كۆشكی سپی كراوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌: له‌ سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما، باورز نامه‌یه‌كی بۆ ناردووه‌، تێیدا باسی له‌ مردنی باوكی به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانی كردووه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند وێنه‌یه‌كی باوكیشی بۆ ره‌وانه‌ كردووه‌.

له‌ نامه‌كه‌دا باورز بۆ ئۆبامای نوسیوه‌: "داوات لێده‌كه‌م واز له‌ جگه‌ره‌ كێشان بێنیت، تاوه‌كو له‌ ژیان بمێنیت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو كچه‌كه‌ت (ساشا و مالیا) گه‌وره‌ بكه‌یت".
رۆژنامه‌ی (شیكاگۆ تریبیۆن) ئاماژه‌یداوه‌، ئۆباما له‌ نامه‌ سوپاسگوزارییه‌كه‌ بۆ باورز نوسیویه‌تی: "سوپاست ده‌كه‌م بۆ ئه‌و نامه‌ جوان و ئامۆژگارییه‌ باشانه‌، من وێنه‌كانت بۆ ره‌وانه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌، چونكه‌ وێنه‌كان گرنگیه‌كی تایبه‌تی بۆت هه‌یه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ باوكت له‌ یاده‌وه‌ری مندا ده‌مێنێته‌وه‌".



pna

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net