❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خواردنی گوێز رێگره‌ له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-25 05:36:43

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

خواردنی گوێز رێگره‌ له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك

خواردنی گوێز رێگره‌ له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك 
PNA- توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانستی ده‌ریخستووه‌، خواردنی گوێز تاوه‌كو ئاستێك یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ پاراستنی ئافره‌تان له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.

سایتی (ساینس ده‌یلی)ی زانستی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه‌، له‌ میانه‌ی (100)مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ له‌ ویلایه‌تی (كۆلۆرادۆ)ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایانی زانكۆی (مارشاڵ)ی ئه‌مه‌ریكایی له‌ راپۆرتێكدا خوێندراوه‌ته‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، رۆژانه‌ خواردنی نزیكه‌ی 60 گرام گوێز، هۆكاره‌ بۆ رێگه‌گرتن له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و گه‌شه‌كردنی برینه‌كه‌ی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ خاتوو (ئیلین هاردمان) توێژه‌ر له‌ كۆلیژی پزیشكی زانكۆی (مارشاڵ)ی ئه‌مه‌ریكایی وتویه‌تی: توێژینه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر مشكی تاقیگه‌یی ئه‌نجامدا، دوای توێژینه‌وه‌كه‌ بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ چوارچێوه‌ی سیسته‌می خۆراكی ته‌ندروست بۆ پاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان، خواردنی گوێز وه‌ك ژه‌مێكی ئاسان باشترین خواردنه‌ له‌ چاو خواردنی شیرنه‌مه‌نی و فستق و بسته‌ی برژاو، چونكه‌ گوێز پێكهاته‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌یه‌ و ماده‌ دژه‌ ئۆكسید و ترشی ئۆمیگا 3ی تێدایه‌.

هه‌روه‌ها هاردمان روونیكردۆته‌وه‌، مشكه‌كان سه‌رجه‌میان تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ببوون، له‌ میانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌، مشكه‌كانمان به‌سه‌ر دوو پۆل دابه‌شمان كردن، به‌شێكیان رۆژانه‌ گوێزمان ده‌دانێ و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ نه‌مانده‌دانێ، دوای چاودێریكردنیان بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و مشكانه‌ی گوێزیان خواردبوو له‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا به‌ خێرایی نه‌خۆشیه‌كه‌یان به‌ره‌و كه‌مبوون ده‌چوو، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و مشكانه‌ی گوێزیان نه‌خوارد بوو.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net