.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1







ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پیپ گۆردیۆلا هه‌ستا به سازدانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی سه‌باره‌ت به‌و ووتانه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا ده‌دران ده‌رباره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌لایه‌ن یاریزانان و ڕۆژنامه‌کانی مه‌دریده‌وه که گوایه گشت یانه‌یه‌ک که‌له‌به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه یاریده‌کات به شیوه‌یه‌کی ئاسان خۆی ده‌داته ده‌سته‌وه به‌ڵام له هه‌فته‌ی دوای ئه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید گشت تواناکانی خۆیان ده‌خه‌نه کار و هه‌رچۆنێک بێت ده‌یانه‌وێت تۆڵه‌ی دۆڕانی به‌رشه‌لۆنه له ڕیاڵ بکه‌نه‌وه، پیپ له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ووتانه‌دا به گاڵته‌وه ووتی”ئه‌وه‌ش باشه که ئێستا زانیان و هه‌ستیان کرد به‌وه‌ی که هه‌ریانه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به ئێمه یاری ده‌کات هه‌ڵده‌ستێت به پێشکه‌شکردنی 3خاڵی یاریه‌که بۆ ئێمه به‌ڵام به‌رامبه‌ر ڕیاڵ خۆیان ته‌یار ده‌که‌ن و غشت تواناکانیان به‌کاردێنن و ده‌یانه‌وێت یاریه‌ک نه‌دۆڕێنن ،پیرۆزبایان لێده‌که‌م که‌له‌کۆتای لالیگادا هه‌ستیان به‌وه کرد به‌ڕاستی ئێستاش باشه که‌درک به‌وه بکه‌ن ، وه ئه‌وه‌شی ووت ئه‌مه هه‌مووی ئیشی ڕۆژنامه‌کانه‌و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به قسه پڕ‌و پوچانه ڕۆژنامه‌کانیان زیاتر بفرۆشرێت و پاره‌یه‌کی زیاتریان ده‌ست بکه‌وێت ” جێگای باسه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌یر ڕێکه‌وت که‌هه‌ریانه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌دا یاری ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دا یاری بکات، پیپ له‌درێژه‌ی ووته‌که‌یشیدا ڕوونی کرده‌وه‌و ووتی” که ئێمه هه‌موو بردنه‌وه‌یه‌کمان به‌هۆی لێهاتووی خۆمان و کۆششی یاریزانه‌کانه‌وه بوه‌و نه‌ک یانه‌ی به‌رامبه‌ر خۆی بۆ ئێمه بداته ده‌سته‌وه”.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
