❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ بڕیاری دادوه‌ر پێشانگای له‌شمان له‌ فه‌ره‌نسا داخرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-26 05:18:07

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

به‌ بڕیاری دادوه‌ر پێشانگای له‌شمان له‌ فه‌ره‌نسا داخرا

به‌ بڕیاری دادوه‌ر پێشانگای له‌شمان له‌ فه‌ره‌نسا داخرا 
PNA- دوای دوو مانگ نمایشكردن، دادوه‌رێكی فه‌ره‌نسایی برِیاریدا به‌ داخستنی پێشانگایه‌كی زانستی له‌ (پاریس)ـی پایته‌خت.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، دادوه‌رێك له‌ (پاریس)ـی پایته‌ختی (فه‌ره‌نسا) برِیاریدا به‌ قه‌ده‌غه‌كردن و داخستنی پێشانگایه‌كی زانستی به‌ ناوی (له‌شمان) كه‌ له‌ هۆڵێكی ناوه‌رِاستی پایته‌خت بۆ ماوه‌ی دوو مانگ كرابۆوه‌.

سه‌رچاوه‌كان روونیانكردۆته‌وه‌، ئه‌و پێشانگایه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاییه‌كی زانستی ئاماده‌كرابوو، تێیدا دڵگرانی خۆیان به‌رامبه‌ر برِیاری دادگا راگه‌یاندووه‌، له‌ كاتێكدا ئه‌ندامه‌كانیان له‌ دانیشتنی یه‌كه‌می دادگادا وتبویان، راسته‌قینه‌ی (له‌شمان) له‌ رێگه‌ی توێكارییه‌وه‌، تێگه‌یشتن له‌ پێكهاته‌كانی ناوه‌وه‌مان زیاتر ده‌كات، بۆیه‌ مه‌به‌ستمان له‌و پێشانگایه‌، ئه‌وه‌ بووه‌، كه‌ هۆكارێك بێت له‌ هۆكاره‌كانی روونكردنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئامانجمان ته‌نیا لایه‌نی زانستی و فێركردن بووه‌.

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یانداوه‌، برِیاری دادگا له‌سه‌ر داوای دوو رێكخراوی به‌رگری له‌ مافه‌كانی مرۆڤ بووه‌، ئه‌وانیش (كۆمه‌ڵه‌ی ئێمه‌ دژ به‌ فه‌رمانی له‌ سێداره‌دان) و (هاوكاری له‌گه‌ڵ چین) بووه‌، كه‌ داوایان كردبوو،  به‌ خێرایی ئه‌و پێشانگایه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت، چونكه‌ سوكایه‌تیكردنه‌ به‌ له‌شی مرۆڤ.

جێی ئاماژه‌یه‌، پێشانگای (له‌شمان) ناوی پێشانگایه‌كی زانستی بوو، ماوه‌ی دوو مانگ له‌ (پاریس) به‌رده‌وام بووه‌، لاشه‌ی 17 ئافره‌ت و پیاوی مردووی چینی نمایش كرد، كه‌ هه‌ندێكیان ته‌واوبوون و هه‌ندێكیشیان به‌ پارچه‌كراوی نمایشكرابوون، نرخی پسوله‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌شی 15 یۆرۆ بووه‌، تێیدا خانه‌ و ده‌مار و مولووله‌ و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی ناوه‌وه‌ی مرۆڤی شیكردبۆوه‌.


http://kurdzhin.org/uploads/cc6e9e6d0c.jpg

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net