.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















چۆن ئاستی ئیمانیت به‌رز ده‌كه‌یته‌وه؟
ئه‌وه‌ی لای ئێمه‌ی مسوڵمان ڕوون و ئاشكرایه كه باوه‌ڕیش وه‌ك هه‌موو شتێكی تر قابیلی زیاد و كه‌م كردنه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه‌وسلم) ده‌فه‌رموێ: (الإيمان يزيد وينقص"، وحين سئل: كيف؟ قال: "يزيد بالطاعة وينقص بالمعصية) واته: باوه‌ڕ زیاد و كه‌م ده‌كات، كاتێ پرسیاریان لێ كرد: چۆن زیاد و كه‌م ده‌كات؟ پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: به‌گوێڕایه‌ڵی و مل كه‌چی زیاد ده‌كا، وهبهسهرپێچی و تاوان كه‌م ده‌كاته‌وه، جا ئیمه‌ی مسوڵمان پێویسته به‌رده‌وام خه‌می زیاد كردنی ئاستی ئیمانی خۆمان بخۆین تا زیاتر له‌خوای گه‌وره نزیك بینه‌وه‌و قیامه‌تی خۆمان له‌ده‌ست نه‌ده‌ین.
كۆمه‌ڵه كارێك هه‌ن كهئێمهدهتوانین ئه‌نجامی بده‌ین تا باوه‌ڕمان زیاتر به‌رز بكهینهوهلهوانهش:
1- زیاتر خواناسین:
یه‌كه‌مین بنه‌مای باوه‌ڕ ناسینی خوای گه‌وره‌یه به ناوه به‌رز و جوانه‌كانی و سیفاته پیرۆزه‌كانی وه كاره ڕه‌نگینه‌كانی ، ئایا چۆن ده‌توانی كه‌سێكت خۆشبوێت كهنهیناسیت؟ ! چۆن ئه‌و كه‌سه ناناسیت كه‌هه‌موو بوونه‌وه‌ری به‌دیهێناوه؟ ده‌ست وگوێ و ده‌م و چاو و دڵ و ئه‌م لاشه ته‌واو جوانه‌ی پێ داوی؟ بوونه‌وه‌ری كردۆته خزمه‌تكاری تۆ و ژیانی بۆ ساز كردوی ، به‌ڕاستی زۆر پێویسته بۆ مرۆڤی مسوڵمان ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌رباره‌ی ناو هبهرز و سیفه‌ته پیرۆزه‌كانی خوای گه‌وره نوسراون بخوێنێته‌وه.
2- زیاتر شاره‌زا بوون له‌ئاینی ئیسلام:
زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی مسوڵمانن به‌ڵام كه‌میان شاره‌زای ئه‌و په‌یامه‌ن كه ئه‌م دینه بۆی هێناون و هۆی دابه‌زینی ئیسلام نازانن ، هه‌روه‌ها هیچ شاره‌زاییان له‌ئسوڵی دین و بنچینه‌و بنه‌ما گرنگه‌كانی ئیسلام نی یه ، چۆن باوه‌ڕی مسوڵمان زیاد ده‌كات له‌كاتێكدا هیچ شاره‌زای ده‌رباره‌ی بنه‌ما گرنگه‌كانی ئیسلام نه‌بێت؟ چۆن ده‌توانیت خۆت به‌یه‌كێك له كۆمه‌ڵیك بزانیت له‌كاتێك دا هیچ شارهزایهكت ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌و په‌یڕه‌و پرۆگرامی ئه‌و كۆمه‌ڵه نه‌بێت؟ كه به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌ی زیاتری كتێبه‌كانی زانستهشهرعیهكان ده‌كات.
3-خوێندنی پایه‌كانی باوه‌ڕ:
باوه‌ڕ شه‌ش پایه‌ی بنچینه‌یی هه‌یه‌و كۆمه‌ڵی بنه‌مای تریشی هه‌یه ، مسوڵمانی به‌ڕێز فێری پایه‌كانی ئیمان ببه له‌ماناكانی نزیك به‌ره‌وه كه بریتین له‌باوه‌ڕ بوون به: خوای گه‌وره، فریشته‌كانی، پێغه‌مبه‌رانی، كتێبه‌كانی، ڕۆژی دوایی، وهقهزاو قه‌ده‌ر خێر بێت یان شه‌ڕ.
4- ناسینی خۆشه‌ویستی خوا (محمد صلی الله علیه وسلم)
ناسینی خۆشه‌ویستی خوا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌وسلم) به‌خوێندنه‌وه‌ی كتێبی (سیره) ژیانی پیرۆزی و شاره‌زا بوون له فه‌رموده‌و ووته به‌رز و پیرۆزه‌كانی تا زیاتر ئاشنای ڕه‌وشتی به‌رز و ڕه‌نگینی ئه‌م زاته بهڕێزهبیت و خۆشه‌ویستی له‌ناخ ودهرونتا زیاد بكات.
5- خۆبه‌خشی ... به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌روون:
له‌دوای فێربوونی زانست هیچ شتێك گرنگ تر نی یه له ئه‌نجامدانی كرده‌وه بۆ به‌رزكرنه‌وه‌ی باوه‌ڕ، هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی نوێژه فه‌رزه‌كان بده له‌كاتی خۆیدا و پارێزگاری ڕۆژووی مانگی پیرۆز بكه‌و هه‌وڵی ئه‌نجام دانی نوێژی سونه‌ت و ڕۆژووی سونه‌ت بده تا پله‌ی باوه‌ڕت به‌رز بێته‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌وڵی زۆر خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز بده تا خوای گهورهزیاتر ڕه‌حم و به‌زه‌یی خۆیت به‌سه‌ردا بڕژێنێت و به‌ره‌و كار و كرداری زیاتری وه‌ك شه‌ونوێژ و خه‌تمی قورئان و هتد.... بڕۆی ، ڕاسته ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره هه‌روا ئاسان نی یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر مسوڵمان له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆیدا بدوێ و له‌خۆی بپرسێت بۆچی هاتۆته دنیا و مه‌به‌ست له‌دروست بوونی چی یه‌و چ سودێك ده‌بینێت گه‌ر ڕێگه‌ی دوور له‌خوا و گومڕابوون بگرێت؟ هه‌موو ئه‌م پرسیارانه وای لێ ده‌كه‌ن كه زیاتر له‌خوای گه‌وره نزیك بێته‌وه.
6- پابه‌ند بوون به‌دوعاكردن:
دوعا و زیكر و پاڕانه‌وه چه‌كی مسوڵمانه ، هیچ شتێ له‌دوعا گرنگ تر نی یه بۆ مسوڵمان ، به‌رده‌وام به له‌گه‌ڵ زیكره‌كانی شه‌وانه‌و ڕۆژانه‌و به‌رده‌وام ویردی ڕۆژانه بخوێنه، ئه‌توانی هه‌ر به‌زمانی كوردی ئه‌و دوعایانه بكه‌یت كه ده‌ته‌وێ ، خوای گه‌وره دوعا و نزات قبوڵ ده‌كات و پله‌ی باوه‌ڕت به‌رز ده‌کاته‌وه، پیغه‌مبه‌ری خواش (صلی الله علیه‌وسلم) له‌زۆربه‌ی فه‌رموده شیرینه‌كانی دا ئاماژه‌ی به‌گرنگی دوعا كردوه بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌خوای گه‌وره‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی باوه‌ڕی مسولمان هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (الدعا‌ء أفضل العباده) دوعا و نزا و پاڕانهوهباشترین خواپه‌رستی یه.
sc islam dost

له‌سه‌ر هێڵ نییه