❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / له‌ پای تاوانه‌كه‌یدا سزای فێری خوێندنه‌وه‌ و نوسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-27 05:15:07

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

له‌ پای تاوانه‌كه‌یدا سزای فێری خوێندنه‌وه‌ و نوسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا

له‌ پای تاوانه‌كه‌یدا سزای فێری خوێندنه‌وه‌ و نوسینی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا 
PNA- دادوه‌رێك له‌ ئیسپانیا سزایه‌كی سه‌یری به‌سه‌ر تاوانبارێكدا سه‌پاند، ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی خۆی فێری خوێندنه‌وه‌ و نوسین بكات.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، له‌ هه‌رێمی (غه‌رناته‌) له‌ باشووری ئیسپانیا دوای ئه‌وه‌ی نه‌وجه‌وانێكی نه‌خوێنده‌وار سه‌گێكی دزی بوو، هه‌ر چه‌نده‌ دواتر سه‌گه‌كه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌رِاندبۆوه‌، به‌ڵام له‌ كاتی دادگایی كردنیدا ده‌ركه‌وتووه‌ نه‌خوێنده‌واره‌، بۆیه‌ دادوه‌ر (ئیمیلیۆ كالاتیۆد) سزای فێربوونی خوێندنه‌وه‌ و نوسین بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌سه‌ریدا سه‌پاند، چونكه‌ رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له‌و وڵاته‌ زۆر كه‌مه‌، كه‌ رێژه‌ی خوێنده‌واران له‌ ئیسپانیا ده‌گاته‌ 98%.

جێی بیرهێنانه‌وه‌یه‌، دادوه‌ر (كالاتیۆد) له‌ ئیسپانیا به‌ دادوه‌رێكی سه‌یر ناوبانگی ده‌ركردووه‌، چونكه‌ برِیاره‌كانی زۆر سه‌رنج راكێشن، بۆ نمونه‌: له‌ دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵێك نه‌وجه‌وان، كه‌ چه‌ند سندوقێكی زبڵیان سوتاندبوو، فه‌رمانیدا كه‌ ده‌بێت ئه‌و نه‌وجه‌وانانه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، له‌ رۆژانی پشووی هه‌فته‌ له‌گه‌ڵ پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌ كار بكه‌ن.

هه‌روه‌ها سزای پیاوێكیش كه‌ به‌ سه‌رخۆشی پایسكیلی لێخوریبوو، بریتی بوو له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی شه‌له‌ل ده‌بن بۆ نه‌خۆشخانه‌ له‌ كاتی رووداوی هاتوچۆ.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net