.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












رۆژی دوشه‌ممه‌و پاش کۆبونه‌وه‌یه‌کی ئیداره‌ی یانه‌که، بایرن میونخی ئه‌ڵمانی یۆرگن کلینسمانی یاریزانی پێشوی ئه‌ڵمانی و راهێنه‌ری یانه‌که‌ی له پۆسته‌که‌ی دورخسته‌وه.
دورخستنه‌وه‌که‌ی کلینسمانی ته‌مه‌ن 44 ساڵ، دوای 10 مانگ دێت له وه‌رگتنی راهێنه‌ریی یانه‌که له شوێنی ئۆتمار هتسفێڵد، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌کانی یانه‌که‌وه، له خولی ئه‌ڵمانی که له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندیدایه‌و ترسی له‌ده‌ستدانی نازناوه‌که‌ی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌رکردنی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له قۆناغی چاره‌کی کۆتاییدا، له‌سه‌ر ده‌ستی به‌رشه‌لۆنه.
له هه‌مان کاتدا یانه‌ی باڤاری پۆپ هاینکسی وه‌ک راهێنه‌ر له 5 یاری داهاتوی یانه‌که‌دا، ده‌ستنیشانکرد، وێڕای ئه‌وه‌ی کلینسمان بۆنده‌که‌ی تا 30ی حوزه‌یرانی ساڵی 2010ی ده‌خایاند.
جێی ئاماژه‌یه کلینسمان له ساڵانی 1995 تا 1997، یه‌کێک بوه له یاریزانه‌کانی هه‌مان یانه، هه‌روه‌ها چواره‌م راهێنه‌ره له‌م وه‌رزه‌داو له خولی ئه‌ڵمانی له پۆسته‌کانیان دورده‌خرێنه‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه