❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سبه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و چێڵسی له‌ یارییه‌كی ئاگریندا له‌ خولی یانه‌كانی ئه‌وروپا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-27 16:30:07

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

سبه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و چێڵسی له‌ یارییه‌كی ئاگریندا له‌ خولی یانه‌كانی ئه‌وروپا

له‌ شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ تا شه‌ممه‌ی داهاتوو قورسترین و گه‌رمترین رۆژانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی یه‌.

شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ خولی ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ دۆرِانێكی مسۆگه‌ر رزگاری بوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌ خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤاله‌نسیا تێری هێنری گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ تۆمار كرد و خاڵێكی گرنگی به‌ده‌ست هێنا. سبه‌ی له‌ یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا رووبه‌رِووی یانه‌ی چێڵسێ ئینگلیزی ده‌بێته‌وه‌. رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش له‌ یاری كلاسیكۆی خولی ئیسپانیا رووبه‌رِووی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تا راده‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ ئایا به‌شه‌لۆنه‌ ده‌توانێ له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ شه‌رِی نازناو بكات؟، خولی ئیسپانی و خولی ئه‌وروپا و جامی شای ئیسپانیا. سه‌باره‌ت به‌ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كه‌ له‌ یاریگه‌ی كامپ نوو له‌ شاری به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رِێوه‌ ده‌چێ، وا چاوه‌رِوان ده‌كرێ كه‌ یارییه‌كی به‌هێز بێت، چونكه‌ هه‌ردوو لا ئه‌م ساڵ له‌ لوتكه‌ن، به‌تایبه‌ت به‌رشه‌لۆنه‌ كه‌ تا ئێستا ئومێدی ماوه‌ ئه‌مساڵ سێ نازناو به‌ده‌ست بهێنێ، هه‌روه‌ها چێڵسی هه‌رچه‌نده‌ تا راده‌یه‌ك ئومێدی نه‌ماوه‌ نازناوی خولی ئینگلته‌را به‌ده‌ست بهێنێ، به‌ڵام ئێستا له‌ یاری كۆتایی جامی ئینگلته‌رایه‌. سه‌باره‌ت به‌ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، هێرشبه‌ری چێڵسی درۆگبا ده‌ڵێ: ده‌زانم هانده‌رانی چێڵسی ئه‌م نازناوه‌یان ده‌وێ، بۆیه‌ ده‌مه‌وێ به‌شداربم له‌م ده‌سكه‌وته‌، هه‌رچه‌نده‌ ده‌ربازبوون له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاسان نییه‌. راهێنه‌ری چێڵسی، جۆست هێدینگی هۆڵه‌ندی ده‌ڵێ: به‌رشه‌لۆنه‌ به‌هێزترین تیپی ئه‌وروپایه‌، به‌ڵام نابێ ئێمه‌ چاوه‌رِوانی زریانی كه‌ته‌لۆنیا بكه‌ین، رۆیشتنمان بۆ كانپ نوو بۆ به‌رگری كردن نییه‌ له‌ زریانی به‌رشه‌لۆنه‌، بۆیه‌ ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ین ماندوویان بكه‌ین به‌ پشت به‌ست به‌ توانای یاریزانه‌كانمان. یاریزانی به‌رشه‌لۆنه‌، سیدۆ كیتا ده‌ڵێ: له‌ رووی جه‌سته‌وه‌، یاریزانانی چێڵسی به‌هێزن، ده‌توانن هه‌موو به‌ربه‌ستێك بشكێنن، ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمانه‌ گۆڵ بكه‌ین و گۆڵمان لێ نه‌كرێ. یاریزان دانیال ئه‌لڤیش ده‌ڵێ: ده‌زانین یارییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ چێڵسی زۆر زه‌حمه‌ته‌، ده‌مانه‌وێ دوایین به‌ربه‌ستی ئه‌م وه‌رزه‌ بشكێنین بۆ ئه‌وه‌ی بچینه‌ مێژووه‌وه‌.

http://www.awene.com/Wenekan_AweneSport/etoo.gif

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net