.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






ڕازی دڵ
گه‌ر شێخی سه‌نعانی له‌به‌ر چی؟
گه‌ر مه‌ستی که‌نعانی به من چی
گه‌ر شێت و زانای له‌به‌ر چێ ؟
تۆ خۆشی مدهۆش من بڵیم چی
گه‌ر مه‌ی فرۆشی له‌به‌ر چی ؟
گه‌ر مه‌ی نۆشی به من چی
گه‌ر شه‌ڕ فرۆشی له‌به‌ر چی ؟
تۆ ڕەخش دەکێشی من بڵیم چی
ڕۆژانه ڕازی دڵی زۆر که‌س
له نێو کۆڵانی دڵ دەگه‌رێ
شه‌وانه له کۆڵانی خه‌یاڵ ویڵه
به‌دوای هاودەرد دەگه‌رێ
تۆ که ڕازی دڵ لای که‌سێ دەدرکێنی
پێت وایه ڕاز دەمرێنی ؟
گه‌ر ڕۆژێ ڕاز له‌گه‌ڵ ڕاز نێوانی نه‌بێ
پێت وانیه خۆت دەمرێنی؟
که‌س هه‌یه ڕاز بهمرێنێ
له نێو دڵ گۆری بۆ ههڵقهنێ ؟
تا دەمرێ له‌گه‌ڵ خۆی کفن بکا
له نێوان دوو کێل بهمێنێ ؟
هه‌ر سفرەیهک که ڕاخرا
پێت وانه‌بێ ته‌عامی تۆی له‌سه‌ر بێ
بڕو بوو سه‌ر سفرەی که‌سێ
که بۆنی چێشتی خۆتی لێبێ
که‌ماڵ ماملێ
) ڕۆمان(
........................................................
پێنوس ئی شێته یان زانا
ههرشهو پێنوسی گێل له نێو کۆڵانی قامک دەگه‌رێ
خۆی له دیواری خه‌یاڵ دەخشێنێ شێت‌و زانا لێیناگهرێ
پێنوس وەک که‌شتێکه که له دەریای خه‌یاڵ دەگه‌رێ
شێتوزانا ههڵدەگرێ به سه‌مای هه‌ردووکیان له‌نگه‌ر دەگرێ
شه‌وێ له کۆڵانی منی شێت
ڕۆژێ له شه‌قامی تۆی زانا
پێنوسی به‌سته‌زمان چ بکا
ئی منی شێت بێ یان ئی تۆی زانا؟
شه‌وێ گریان، ڕۆژێ خه‌ندە
شه‌وێ شێت و ڕۆژێ زانا
شه‌وێ گێل و ڕۆژێ مه‌ست
ئێوە بلین ئی شێته یان زانا ؟
ئه‌ی زانا کاتێ پێنوس وەسهما دەخهی
بۆچ پێنوسی شێتیک وەگریان دەخهی ؟
تۆی شه‌وو ڕۆژ شێت له کۆڵان دەردەکهی
بۆچ به به‌ردی شعورد شێت زۆر دەکه‌ی ؟
ئه‌ی عاقڵ و گێل ئه‌ی مه‌ست و کوێری دونیایه
ئه‌ی عاله‌م و زانای که بهرێوەی بێیه دونیایه
ڕاستبژی چون که‌م دەژی، هه‌ر دێیه به‌ر تیغی دونیایه
ڕووخی زیندوو مردووت کفندەکرێ، ئه‌وە دیاری دونیایه
که‌ماڵ ماملێ
( ڕۆمان )
................................................................
منداڵی فرمێسک
گه‌ر بوونی خه‌یاڵ ڕوو له ژووری خه‌یاڵم دەکا
به بۆنی مه‌ست دەبم خۆشم له خۆم وون دەکا
سه‌راپای هه‌ست و سۆزم ئاوێته‌ی گریان دەکا
تێکه‌ڵی وی دەبم فرمێسکی ڕوح دەست پێدەکا
ئه‌وسا به‌رەو ته‌نیایی دەرۆم دەدوێنم خۆم
جانتا دادەگرم له ناڵه‌ی ئازاری خۆم
هه‌ر دەرۆم دەرۆم زامی دڵ دەمگرێنێ
فرمێسکی تۆ دەرژێتێ نێو جام، جام دەبرژێنێ
گه‌ردوون بۆ زوو دەوری منداڵیم پێدەکهی ؟
تا خیرا بۆ دەردو عه‌زاب گهورەم بکه‌ی؟
قاقا و بزەم بۆ زوو له زیزو دوور دەکه‌ی؟
تا دڵ زوو ئاواڵیی فرمێسکی ژیان بکه‌ی ؟
بۆ ڕۆژێ بزە دەخهیه سه‌ر لێو
تا ههڵخهلهتینی من به لێو ؟
گه‌ر نایڵێی خه‌ندە بێ بدوێنێ لێو
بۆ دیڵێی فرمێسک بێ بهگرێنێ لێو ؟
گه‌ر دەمژێنی ، بۆ دەمبرژێنی ؟
گه‌ر دەمهێنی ، بۆ دەمخنکێنی ؟
بۆ کاتی دیم گریان دێته پیشوازم؟
بۆ ڕۆژی کوێرم گۆچان دەگرێ دەستم؟
فرمێسک دەدوێنم مه‌ست دەگرێ دەستم
ئه‌و هاته پیشوازم بۆیه هه‌ر به‌و مه‌ستم
من و تۆ پێکه‌وە رێبواری رێی دەردین
هه‌ر دەرۆین و دەگرین بۆیه هاودەردین
دڵ بزمار کراوین به چاویش برژاوین
بۆیه من و تۆ منداڵی فرمێسکی رەژاوین
که‌ماڵ ماملێ
( ڕۆمان )
.........................................................
جێێ شوێنی فرمێسکی ڕژاو
دەروانمه هه‌ر گۆشه‌و قوژبنێ تا سیمای یار ببینم
له‌جێاتی ڕووخی، جێێ شوێنی فرمێسکی ڕژاو دەبینم
قه‌دەر وای کرد که له بوونی عه‌تری له‌شت دووربم
ڕۆژێ هه‌زار جار بۆنت که‌م و به بۆنت مه‌ست بم
سه‌د بریا فرمێسکی چاو دەنگی هه‌با هاواری کردبا
ئه‌وەی له نێو دڵ شاراوەیه ، زیندوو به‌گۆڕ نه‌کرابا
فرمێسکی پڕ له سۆزی گۆرەپانی کۆڵمه‌ت دەلێسمهوە
با ئاوێته‌ی گیان بێ بۆ ژیان تا دەمرم سهردەنێمهوە
من وەک ئه‌و گهلایهم
که له ژێر پێی تۆ دەگری و دەناڵه دەنگی دێ
ئه‌وەی که له پاییز
له‌گه‌ڵ با سه‌ما دەکا له ئامێزی دەمرێ
گرمه‌ی هه‌ور ئاوازمه
بارینی بارانیش هۆنراوەم
ئه‌وەی به چاوی شوشه دەگری
شێعر دەنووسێ دەبێ به گۆرانیم
ئه‌وشۆ خه‌یاڵم له‌گه‌ڵ ڕووحم شهرییهتی
ڕووحێک که ئارام ناگرێ بنۆی جۆلهیهتی
خه‌یاڵێک که خه‌م بۆ ژووان فراندویتی
ئێش و ئازار به پوله‌که له ڕوح چنیوێتی
له‌مێژە چاوی ماندووم چاوەرێی خه‌وێکی خۆش دەکا
به‌ڵام خه‌یاڵ لێیناگهرێ تاوێ خۆی له خه‌م وون بکا
ڕوح هاورێی دێرێنم، خه‌ون و خه‌یاڵیش هه‌ناسه‌ی ژینم
خه‌میش به زریوە دەیچنێ جێێ شوێنی فرمێسکی ڕژاوم
که‌ماڵ ماملێ
( ڕۆمان)
....................................................................
برێنی تێشکی خۆر
تێشکی خۆر دەبینم له‌سه‌ر دیواری ژیان به برینداری
دەینووسی شێعر به گریان بۆ دیوار به یادگاری
شێعرێک که نه به باران نه به با نه به ئاور دەسرێتهوە
وەک سه‌نبوولی ژیان بێ پارێزێ با نهتوێتهوە
ڕاستی له ژیان جوانترە بۆیه حه‌قیقه‌ت تاڵترە
گه‌ر دەتهه‌وێ سه‌رکه‌وی عه‌قڵ له ژیان جوانترە
سنووری عه‌قڵمان له‌گه‌ڵ سهدەیهکی بێ یاسایه
بۆیه به هیچ ناگا کۆنترین قه‌وم له دونیایه
له خه‌و بینیم مه‌لایکه له دەرگای مهیخانهیان دا
مه‌ی فرۆشی به‌سته‌زمان هاته دەر تا توانیان لیان دا
ئادەم و حواش شه‌ڕیان کرد له پیاڵه‌یان دا
مه‌ی نۆشیش هه‌رچی مه‌ی بوو له تاوان هه‌ڵیان دا
مه‌زگه‌وت و مه‌یخانه‌ش شه‌ڕیان بوو پێکه‌وە
هه‌رچی که‌له‌ی مهینۆش بوو، بۆ مهنبری مهزگهوتهوە
منێش سه‌رگه‌ردان سه‌رم سورمابوو له نیوانیانهوە
نهم دەزانی بهچمه مه‌زگه‌وت یان ههڵێمه مهیخانهوە
که‌ماڵ ماملێ
( ڕۆمان )
له‌سه‌ر هێڵ نییه