❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زێدان " له‌بیرمه‌ كه‌ فرمێسكم ده‌ڕشت بۆ دوا یاریم له‌گه‌ڵ ریاڵ" دواین چاوپێكه‌تنی‌ زیدان له‌ ئه‌فه‌ریقاوه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-27 22:09:25

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

زێدان " له‌بیرمه‌ كه‌ فرمێسكم ده‌ڕشت بۆ دوا یاریم له‌گه‌ڵ ریاڵ" دواین چاوپێكه‌تنی‌ زیدان له‌ ئه‌فه‌ریقاوه

تا ئێستا هانده‌رانی‌ فه‌ره‌نساو ریاڵ مه‌درید ئاخ بۆ ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ هه‌ڵده‌رێژن‌و بێ زێدانیان پێوه‌ دیاره‌، كه‌سایه‌تی‌ ئه‌م یاریكه‌ره‌و شێوازی‌ یاریكردنی‌ وایكردبوو كه‌ كاریگه‌ری‌ ته‌واوی‌ به‌سه‌ر تیپه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌بێت، هه‌ركاتێك زیدان باش یاری نه‌كردایه‌ ئه‌وا تیپه‌كه‌ی‌ باش نه‌ده‌بوو، ئاستی‌ زۆرباشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی‌و یۆڤانتۆس‌و پاشانیش له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید وایكرد ئه‌م یاریكه‌ره‌ پله‌یه‌كی‌ زۆر به‌رزی‌ لای هانده‌ران پێببه‌خشرێت، هه‌ندێك زیدان وه‌كو ئه‌ستێره‌ گه‌وره‌كانی‌ وه‌كو پێلێ‌و مارادۆنا ناوده‌به‌ن، به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ باشه‌ی‌ تا كۆتایی ژیانی‌ وه‌رزش پێشكه‌ش كر‌و زۆری‌ خه‌ڵاته‌ گرنگه‌كانی‌ ژیانی‌ وه‌رزشی.
"زیزو تۆ مه‌زنیت" ئه‌وه‌ ده‌نگی یه‌كێك له‌و منداڵانه‌بوو كه‌ له‌ناو هانده‌راندا هاتبوو بۆ بینیی‌ كاپتنی‌ پێشوی‌ فه‌ره‌نسا، له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی‌ ئه‌فه‌ریقای باشور، له‌دوای وازهێنانیه‌وه‌ یاریكه‌ری‌ پێشوی ریاڵ مه‌درید خه‌ریكی‌ گه‌ڕان‌و پشتگیری كردنی‌ تۆپی پێیه‌ به‌تایبه‌تی‌ له‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كاندا، سه‌ردانی‌ ئه‌مجاره‌ی‌ زیزۆ بۆ ئه‌فه‌ریقای باشور بوو تا پشتگیری‌ ئه‌و وڵاته‌ بكات له‌ مۆندیالدا. له‌م سه‌ردانه‌دا زیدان چاوپێكه‌تنێكی‌ له‌گه‌ڵ سایتی‌ فیفا ئه‌نجام دابوو به‌م شێوه‌یه‌.
پرسیار: هه‌ندێك كات له‌ ئه‌فه‌ریقای باشور ده‌ژیت، چی ده‌ڵێیت ده‌رباره‌ی‌ ئه‌م وڵاته‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی‌؟
زیدان: وڵاتێكی‌ زۆر جوانه‌، زۆر دڵخۆشم‌و كاتێك لێره‌ ده‌ژیم، كاتێك له‌ده‌ره‌وه‌ سه‌یری‌ ئه‌م وڵاته‌ ده‌كه‌یت ئه‌و جوانیه‌ نابینیت كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ هه‌یه‌.

پرسیار: به‌دڵنیایه‌وه‌ تۆ به‌ ره‌گه‌ز جه‌زائیریت، هه‌ست به‌چی ده‌كه‌یت كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار جامی‌ جیهانی‌ له‌ ئه‌فه‌ریقا به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟
زیدان: ئه‌وه‌ كارێكی‌ مه‌زنه‌ بۆ هه‌موو ئه‌فه‌ریقا كه‌ جامی‌ جیهانی‌ لێده‌كرێت، لای منیش كاتێكی‌ زۆر گرنگه‌ چونكه‌ ئه‌فه‌ریقا ده‌توانێت له‌م رێگه‌یه‌وه‌ بۆ هه‌موو جیهانی‌ ده‌ربخات كه‌ توانایه‌كی‌ زۆری‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌دان هه‌ڵێكی‌ باشه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ ئه‌فه‌ریقا تا توانای خۆیان بسه‌لمێنن. بینیتان ئێمه‌ چۆن له‌ جامی‌ جیهانی‌ 98 ئاستێكی‌ تایبه‌تیمان پێشكه‌شكرد له‌گه‌ڵ ئه‌و پشتگیریه‌ی‌ لێمان ده‌كرا له‌و كاته‌دا تامێكی‌ تایبه‌تی‌ دابوه‌ ئاستی‌ ئێمه‌.
پرسیار: ئه‌م جامی‌ جیهانیه‌ چی ده‌گه‌یه‌نێت بۆ خه‌ڵكی‌ ئه‌فه‌ریقا؟
زیدان: جامی‌ جیهانی‌ له‌هه‌روڵاتێك ئه‌نجام بدرێت گرنگیه‌كی‌ تایبه‌ت ئه‌داته‌ ئه‌و وڵاته‌، بۆیه‌ من دڵنیام ئه‌فه‌ریقا ئه‌و ساته‌ خۆشه‌ ده‌بینێت، چونكه‌ یه‌كێك له‌ گرنگیه‌كانی‌ مۆندیال پشتگیری‌ هانده‌رانه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان، چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م هانده‌رانی‌ ئه‌و وڵاته‌ سود له‌ هه‌موو ساته‌كانی‌ ئه‌و مۆندیاله‌ وه‌ربگرن.
پرسیار: ئاماژه‌ت به‌وه‌كرد كه‌ چه‌ند گرنگه‌ له‌ سه‌رخاكی‌ وڵاته‌كه‌ت یاری‌ مۆندیال بكه‌یت، ئه‌توانیت خیبره‌ی‌ خۆت له‌گه‌ڵ ئه‌فه‌ریقیه‌كاندا تێكه‌ڵ بكه‌یت؟
زیدان: شتێك هه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز بیرم ناچێت خۆشی‌و شادی هانده‌رانمان بوو له‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان كاتێك ئێمه‌ بوینه‌ پاڵه‌وان، زۆربه‌ی‌ كه‌سان فرمێسكی‌ خۆشیان ده‌ڕشت، خۆشیه‌كه‌ بۆ هه‌موان بوو به‌ ره‌ش‌و سپیه‌وه‌. ئه‌و ساتانه‌ هه‌رگیز له‌بیری‌ من ناچنه‌وه‌ هیوادارم ئه‌و رۆژه‌ دوباره‌ بێته‌وه‌ له‌ باشوری‌ ئه‌فه‌ریقا.
پرسیار: كێ ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی‌ جامی‌ كیشوه‌ره‌كان له‌ مساڵدا؟
زیدان: (دوای راوه‌ستانێك) نازانم، به‌راستی‌ ناتوانم بڵێك مام هه‌ڵبژارده‌ ده‌بێته‌ پاڵه‌وان، له‌وباوه‌ڕه‌دام هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌هێزی‌ زۆر تیادایه‌و گرنگیش به‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ده‌ده‌ن.
پرسیار: دڵنیام پرسیارت زۆر لێكراوه‌ ده‌رباره‌ی‌ یاری‌ كۆتایی مۆندیالی 2006 به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵێك هه‌بێت ئه‌و روداونه‌ دوباره‌ ببنه‌وه‌، ئایا گۆڕانكاری‌ ده‌بینین؟
زیدان: پێكه‌نین .. به‌راستی‌ نامه‌وێت له‌سه‌ر روداوی‌ یاریه‌كه‌ی‌ ئیتاڵیا قسه‌بكه‌م، له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ی‌ زۆر كراوه‌، رۆژنامه‌كان شتی‌ زۆریان نوسیوه‌، به‌ڵام بۆ من ئه‌و روداوه‌ چوه‌ته‌ رابردوه‌وه‌، یاریه‌كی‌ مه‌زن بوو ویستمان بیبه‌ینه‌وه‌، به‌دڵنیایه‌وه‌ حه‌زم ده‌كر فه‌ره‌نسا لایه‌نی‌ براوه‌كه‌ بێت، به‌ڵام روینه‌دا.
پرسیار: پێش جامی‌ جیهانی‌ دوا یاریت بۆ ریاڵ مه‌درید ئه‌نجام دا دژی ڤیاریاڵ، هه‌ستت چۆن بوو كاتێك بۆ دواین جار بیرنابیۆوت جێهێشت؟
زیدان: له‌و كاته‌دا هه‌ست‌و سۆزێكی‌ زۆر تایبه‌تیم هه‌بوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ منیان ده‌ناسی ده‌توانن پێت بڵێن هه‌ستم چۆن بوو له‌وكاته‌دا، به‌ڵام ئه‌و یارییه‌ زۆر تایبه‌ت بوو، كاتێك سه‌یری‌ هانده‌رانم ده‌كرد، هاوڕێكه‌م‌و خێزانه‌كه‌مم ده‌بینی، كه‌ چۆن هانی‌ منیان ده‌دا‌و پشتگیریان ده‌كرد له‌و ساته‌دا. ئه‌و ساتانه‌م بیره‌ كه‌ فرمێسكی ماڵئاواییم ده‌ڕشت بۆ دوا یاریم له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید، ئاره‌زوم ده‌كرد تا كۆتایی ژیانم یاری‌ تۆپی پێ بكه‌م، نه‌ك ماڵئاوایی.
پرسیار: خۆشی زۆرت بینیوه‌ له‌ ژیان وه‌رزشیت، كام ئه‌نجامه‌ی‌ تۆ زۆر گه‌وره‌یه‌و دڵخۆشی كردویت له‌ ماوه‌ی‌ یاری كردنتا؟
زیدان: به‌ده‌ست هێنانی‌ جامی‌ جیهانی‌ له‌ خاكی‌ خۆماندا گرنگترین روداوی‌ وه‌رزشیم بوو، كاتێكی‌ تایبه‌تی‌ بوو بۆیه‌ به‌رده‌وام ئه‌و روداوه‌ پێشه‌نگی هه‌موو خۆشیه‌كانمه‌.
پرسیار: هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا توشی كێشه‌ی‌ زۆربوو دوای وازهێنانی‌ تۆ، ئاستی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ ئێستادا چۆن ده‌بینیت؟
زیدان: له‌و باوه‌ڕه‌دام كارێكی‌ راسته‌ ئه‌گه‌ر هانده‌ران بڵێت توشی بێ ئومێدی‌ بوین به‌هۆی ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ راست نیه‌ ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌نجامه‌كان خراپ بوون، به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ فه‌ره‌نسا تیپێكی‌ خراپی نییه‌، به‌ڵام وه‌كو وتم ته‌نها توشی چه‌ند ئه‌نجامێكی‌ خراپ بوین، هه‌ڵبژارده‌ی‌ فه‌ره‌نسا یاریكه‌ری‌ به‌توانای هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانن ئه‌نجامی‌ یاری‌ یه‌كلا بكه‌نه‌وه‌.

http://www.awene.com/Wenekan_AweneSport/Zidane-afica.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-29 12:08:04

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: زێدان " له‌بیرمه‌ كه‌ فرمێسكم ده‌ڕشت بۆ دوا یاریم له‌گه‌ڵ ریاڵ" دواین چاوپێكه‌تنی‌ زیدان له‌ ئه‌فه‌ریقاوه

wooooooooow zidan yakam yaryzana lai mn
dast xosh be shaqlawa gyan

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-29 12:14:51

kirkuk
ناچالاک کراوه‌
شوێن: كةركوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-07
دواترین سه‌ردان: 2010-02-17
په‌یامه‌كان: 319
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: زێدان " له‌بیرمه‌ كه‌ فرمێسكم ده‌ڕشت بۆ دوا یاریم له‌گه‌ڵ ریاڵ" دواین چاوپێكه‌تنی‌ زیدان له‌ ئه‌فه‌ریقاوه

زيدان واو  باشترين ياريزان  بوووو!!!!!!!!!!

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-066a636624.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-04-29 16:53:27

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

Re: زێدان " له‌بیرمه‌ كه‌ فرمێسكم ده‌ڕشت بۆ دوا یاریم له‌گه‌ڵ ریاڵ" دواین چاوپێكه‌تنی‌ زیدان له‌ ئه‌فه‌ریقاوه

Frishtai Jwani نووسی:

wooooooooow zidan yakam yaryzana lai mn
dast xosh be shaqlawa gyan

زۆر سوپاس Frishtai Jwani بۆپه‌یامه‌كه‌ت به‌ڕێز.
زیدان باشتڕین یاریزانه ‌وه‌لله‌ به‌س ئاخ پیری

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net