.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









له رێگه‌ی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه ژیان به پشیله‌یه‌ك درایه‌وه
PNA- پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه پشیله‌یه‌كیان له مه‌رگ رزگار كرد.
رۆژنامه‌ی (ئۆره‌نج كاونتی ریجێسته‌ر)ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاویكردۆته‌وه، له ناوچه‌ی (لاگۆنا وۆدز) له ویلایه‌تی (كالیفۆرنیا)ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی ئاگركوژێنه‌وه له سووتانی ماڵێك ئاگاداركراونه‌ته‌وه، پاش كه‌مێك تیمێكی 20 كه‌سی له پیاوانی فریاگوزاری و ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتونه‌ته شوێنی مه‌به‌ست و توانیویانه پشیله‌یه‌ك له نێو ئاگره‌كه رزگار بكه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه (مارك ستۆن) له به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه له ناوچه‌كه روونیكردۆته‌وه، دوای گه‌یشتنی تیمی ئاگركوژێنه‌وه، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌كه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه پشیله‌یه‌ك له ناو خانووه‌كه گیری خواردووه.
مارك وتویه‌تی: له لایه‌ن هاورِێكانمان توانراوه پشیله‌كه له نێو ئاگره‌كه بێننه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ته‌ندروستی زۆر خراپ بوو، بۆیه پیاوانی فریاگوزاری له رێگه‌ی هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرده‌وه توانیوانه پشیله‌كه له مردن رزگار بكه‌ن و دوای چه‌ند چاره‌سه‌رییه‌كی ته‌ندروستی داویانه‌ته‌وه به خاوه‌نه‌كه‌ی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
