.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سه‌رمایه‌کی زۆر، له‌رێگه‌ی قوتوی به‌تاڵ
هاوڵاتیه‌کی سویدی دوای مردنی سه‌رماییه‌کی زۆری له‌دوای خۆی به‌جێده‌هێڵێت که به‌چه‌ندها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت ئه‌م سه‌رمایه به‌هۆی کۆکردنه‌وه‌ی قوتی به‌تاڵی خواردنه‌وه‌کان له سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاره‌که‌ی خۆی و فرۆشتنی له باکوری سوێد.
رۆژنامه‌ی (ئکسبریسن) بڵاوی کرده‌وه له‌کاتی مردنی هاوڵاتیه‌کی سویدی به‌ناوی (کورت دیجرمان) ته‌مه‌ن 60 ساڵ که که‌س و کاره‌که‌ی نازناوی (پیرك کورت) لێنابوو بڕی 12ملیۆن کڕۆنیان دۆزییه‌وه که ده‌کاته زیاتر له چوار ملیۆن دۆلار.
دانیشتوانی شاره‌که ده‌ڵێن: ئێمه زۆر جار کورتمان ده‌بینی له شه‌قامی شاره‌که کراسێکی شین و پانتۆڵێکی ره‌ساسی له‌به‌رده‌کرد به‌دوای قوتی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕا هه‌روه‌ها ده‌چووه کتێبخانه‌ی گشتی نه‌ك ته‌نها بۆ خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه به‌ڵکو بۆخوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ئابوری رۆژانه تایبه‌ت به نرخی دراو و بۆزانینی هه‌ستان و دابه‌زینی بۆرسه.
هه‌ر له‌دوای مردنی 124 لیره‌ی زێر دۆزرایه‌وه که به2،6 ملیۆن کڕۆن مه‌زه‌نده ده‌کرێت و 47هه‌زار کڕۆنیشی له بانکدا هه‌بوو، جگه‌له سه‌روه‌ت و سامانێکی زۆر سه‌رجه‌م سه‌رماییه‌که‌ی گه‌یشته 12ملیۆن کڕۆن، به‌ڵام کورت خۆشی له‌و پاره‌یه نه‌بینی که هه‌موو ژیانی خۆی بۆ ته‌رخان کردبوو، کوری مامی کورت ده‌ڵێت: ئێمه که‌سمان نه‌مانده‌زانی که کۆرت ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی هه‌یه. 
zagros tv

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه