❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قسه‌ى راهێنه‌رو یاریزانان سه‌باره‌ت به‌یاری به‌رشه‌لۆنه‌× چڵسی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-28 12:06:27

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

قسه‌ى راهێنه‌رو یاریزانان سه‌باره‌ت به‌یاری به‌رشه‌لۆنه‌× چڵسی

ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9:45 خوله‌ك به‌كاتی كوردستان یاری یه‌كه‌می نیوه‌ى كۆتایی خولی یانه‌پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌و چڵسیدا له‌سه‌ر یاریگاى به‌رشه‌لۆنه‌به‌رێَوه‌ده‌چێت، ئه‌م یاریه‌ گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و هه‌ردوو یانه‌پاڵێوراوی سه‌ره‌كی بردنی نازناوه‌كه‌ن، راهێنه‌رانو یاریزانان هه‌ریه‌كه‌و لای خۆیه‌وه‌سه‌باره‌ت به‌یاریه‌كه‌و یاریزانه‌كان قسه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ش وته‌ى هه‌ندێكیانه‌:
http://www.kurdiu.org/fileup/333barshaochelse.jpg


گواردیۆلای راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌رایگه‌یاند: پێویسته‌ له‌سه‌رمان هه‌رله‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه‌به‌جدی یاری بكه‌ینو گۆڵ تۆمار بكه‌ینو گۆڵیشمان لێ نه‌كرێت تاوه‌كو ریگه‌له‌هێرشی چڵسی بگرین، چڵسی له‌ تۆپه‌به‌رزه‌كاندا باڵاده‌ستن به‌تایبه‌تی له‌لێدانی سوچدا به‌هۆی بونی تێریو ئیڤانۆڤیچو درۆگباوه‌بۆیه‌پێویسته‌ئاگامان له‌و لایه‌نه‌بێت كه‌ئه‌وان له‌ئێمه‌ باشترن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا شێوازی یاریكردنمان ناگۆرِین.
http://www.kurdiu.org/fileup/333gwardeola.jpg


گۆس هیدینگی هۆڵه‌ندیو راهێنه‌ری چڵسی: تاوه‌كو ئێستا دووجا له‌خه‌یالمدا به‌رامبه‌ر یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌یاریم كردووه‌، پێش هه‌موو یاریه‌ك به‌خه‌یاڵ یاریه‌كه‌ده‌هێنمه‌پێش چاوم، هه‌ردووجاره‌كه‌ش توشی شكست نه‌بووم، هه‌مان راهێنه‌ر رایگه‌یاند: یاریكردن به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه‌جیاوازه‌ له‌یاریكردن به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد یان لیڤه‌رپول، به‌رامبه‌ر مانچسته‌رو لیڤه‌رپول ئاستی یاری به‌رز ده‌بێـه‌وه‌و به‌خێرایی داده‌به‌زێتـه‌وه‌، به‌ڵام كه‌ته‌لۆنیه‌كان زۆر زیره‌كن ئاستی یاری به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌ركاتێكیش بیانه‌وێت دایده‌به‌زێنن، وتیشی یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌یانه‌یه‌كی مه‌هاریه‌و زۆر تۆپیان لاده‌مێنێته‌وه‌كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی بێزاركردنی به‌رامبه‌ر.
http://www.kurdiu.org/fileup/333hendeng.jpg


چاڤی هێرنادێزی یاریزانی هێلی ناوه‌ندی یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌: به‌برِوای من هاورِێم لیۆمیسی كلیلی یاریه‌كه‌ده‌بێت به‌رامبه‌ریانه‌ى چڵسی، راشیگه‌یاند میسی ئێستا باشترین یاریزانی جیهانه‌، چونكه‌ له‌پێناو چێژگه‌یاندندا تۆپی پێ ده‌كاتو جه‌ماوه‌ر دڵخۆش ده‌كات، له‌هه‌ركاتێكیشدا بێت ده‌توانێت ئه‌نجامی یاریه‌كان بگۆرِێت، وتیشی یانه‌ى چڵسی به‌هاتنی هیدینگ گۆرانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه‌و هه‌ر راهێنه‌رێك سه‌ركردایه‌تینان بكات یانه‌یه‌یكی به‌هێزو سه‌رسه‌خت ده‌بن.
http://www.kurdiu.org/fileup/333chache.jpg


فرانك لامپاردی یاریزانی هێلی ناوه‌ندی یانه‌ى چڵسی: یاری یانه‌كه‌م به‌رامبه‌ر یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌هاوشێوه‌ى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێیه‌ بۆمن تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه‌تواناكانی خۆم بسه‌لمێنمو به‌ده‌ری بخه‌مو یانه‌كه‌م سه‌ربخه‌م بۆ قۆناغی داهاتوو، ده‌رباره‌ى میسی رایگه‌یاند له‌باشترینه‌كانی جیهانه‌و ره‌نگه‌به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی یاریه‌كه‌هه‌بێت.
http://www.kurdiu.org/fileup/333lampard.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-28 12:19:01

Zrian
ئه‌ندامی چالاک
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2009-09-03
په‌یامه‌كان: 696
WindowsXPMSIE7

Re: قسه‌ى راهێنه‌رو یاریزانان سه‌باره‌ت به‌یاری به‌رشه‌لۆنه‌× چڵسی

ده‌ست خۆش به‌رێز شه‌قڵاوه‌ .. هه‌ر بژیت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-523bdfa764.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-04-28 12:24:53

hawzhin 10
جوانی کوردژین
شوێن: slemani
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-26
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 709
WindowsXPMSIE7

Re: قسه‌ى راهێنه‌رو یاریزانان سه‌باره‌ت به‌یاری به‌رشه‌لۆنه‌× چڵسی

dast xosh bet

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c896339f01.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net