.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پاش كێشمه‌كێشێكی نهێنی كه ده ساڵ له‌دادگاكانی ئه‌مه‌ریكا درێژه‌ی كێشا، نه‌توانرا راستی ره‌گه‌زی كاترین زینا جۆنز بشاردرێته‌وه كه به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی وڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌یه.
له سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی جینه‌كانی سه‌ر به ویلایه‌تی ماساتۆشتسی ئه‌مه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌ی وردی DNA ئه‌نجامدرا له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی خه‌ڵه‌ف مساعد العتری به‌ڕه‌گه‌ز سعودی بۆ گێڕانه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی سیته مساعد العتری كه‌ناسراوه به كاترین زینا جۆنز.
راستی ئه‌م چیرۆكه به‌م شێوه‌یه ده‌ستپێده‌كات: له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا خه‌ڵه‌ف مساعد العتری به زه‌ماله‌ی حكومه‌تی سعودی وه‌ك خوێندكارێكی سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت بۆ ته‌واوكردنی خوێندن له بواری زانستی سیاسی ده‌نێردرێته له‌نده‌ن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌تیوه‌و دایك و باوكی نه‌ماون ته‌نها خوشكێكی نه‌بێت كه‌ناوی سیته‌یه ناتوانێت به‌ته‌نیا به‌جێی بهێڵێت داوا ده‌كات كه خوشكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ببات و حكومه‌تی سعودیش داواكه‌ی بۆ جێبه‌جێده‌كات.
ئه‌وكاته سیته ته‌مه‌نی 10 ساڵانه و له‌دایكبووی ساڵی 1969 یه، پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵه‌ف خوێندن ته‌واوده‌كات سیته ته‌مه‌نی ده‌بێته پانزه ساڵان، كه به‌ڕێكه‌وت ده‌رهێنه‌رێكی به‌ریتانی له چالاكیه‌كی قوتابخانه‌كاندا چاوی پێی ده‌كه‌وێت و یه‌كسه‌ر هه‌ستده‌كات كه گه‌نجینه‌یه‌كی شاراوه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه بۆ بواری هونه‌ری وه‌ك ئه‌كته‌رێكی زۆر چالاك و جوان كه‌سیمای رۆژهه‌ڵاتی تیایه و ئیگلیزیه‌كی پاراویشی هه‌یه، بۆیه پاش هه‌وڵدانێكی زۆر له‌گه‌ڵ براكه‌یدا بۆئه‌وه‌ی رازیبكات بۆ ئه‌وه‌ی رێگرنه‌بێت له پێش خوشكه‌كه‌یدا كه خولیای هونه‌ری هه‌یه وه‌ك ئه‌كته‌رێك به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یتوانی خه‌ڵه‌ف رازیبكات و تۆمه‌تی كوشتنی دایه پاڵی به‌یارمه‌تی پۆلیسی ئه‌و ده‌ڤه‌ره خه‌ڵه‌ف كرایه زیندانه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی سیته له براكه‌ی رزگاری ده‌بێت نه‌یتوانی به‌رهه‌ڵستی ئاره‌زوو و خواسته‌كانی بكات، هه‌مان ده‌رهێنه‌ر ناوی كاترینی بۆ زیاد كرد و سیته‌شی گۆڕی به زیتا و نازناوی جۆنزی پێبه‌خشی و ناسنامه‌ی به‌ریتانیشی بۆده‌رهێنا.
پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆڵێكی گرنگی بینی وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ته‌له‌فزیۆنی ده‌رهێنه‌ره‌كه بردیه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له‌وێ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی ناسراوی بواری سینه‌ما كاریكرد و رۆڵی بینی وه‌ك ئه‌نتۆنی هۆپكنز و شۆن كۆنری و ئه‌نتۆنیۆ باندێراس و مایكڵ دۆگڵاس كه پاشتر شووی پێكرد.
له‌م ماوه‌یه‌دا خه‌ڵه‌ف توانی ده‌رچێت له زیندان پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانه‌كه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی به‌ته‌واوی تێده‌گات، پاش رزگاربوونی له زیندان یه‌كسه‌ر خه‌ڵه‌ف سه‌فه‌ری ئه‌مه‌ریكای كرد و داوای له دادگا تۆمار كرد بۆ گێڕانه‌وه‌ی خوشكه‌كه‌ی، ئێستاش هه‌وڵدانه‌كان به‌رده‌وامه و خه‌ڵه‌ف راستی به‌سه‌رهاته‌كه‌ی گه‌یاندۆته شانشینی سعودیه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌نجامه‌كانی پشكنینی DNA ده‌ریانخستووه سیته‌و خه‌ڵه‌ف هه‌ردووكیان له‌یه‌ك دایك و باوكه‌وه هاتوون .
PUKmedia


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه