❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌بچوكی‌ منداڵ بخرێته‌ قوتابخانه‌ ئاینده‌ی‌ گه‌ش ده‌بێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-28 18:11:04

Kwri Twimalik
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-15
دواترین سه‌ردان: 2011-07-13
په‌یامه‌كان: 857
WindowsXPFirefox

به‌بچوكی‌ منداڵ بخرێته‌ قوتابخانه‌ ئاینده‌ی‌ گه‌ش ده‌بێت

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-2ada41de36.jpg
ئه‌و ئه‌نجامه‌ گرنگه‌كه‌ توێژه‌ره‌وه‌كان تێیگه‌یشتون ‌وده‌ڵێن"قوتابخانه‌ گه‌شتێكی‌ درێژه‌و قورسه‌ له‌سه‌ره‌تادا ڕاهێنانی‌ منداڵ تێیدا تاماوه‌یه‌ك ..
له‌ڕاستیداخستنی‌ منداڵ بۆ قوتابخانه‌ كێشه‌یه‌كه‌ زۆرێك له‌دایكان‌و باوكان ڕوبه‌ڕووی‌ ده‌بنه‌وه‌ ، ده‌ڵێن ئایا منداڵه‌كانمان له‌ته‌مه‌نی‌ پێش كاتی‌ خۆی‌ بخه‌ینه‌ قوتابخانه‌ یان دوای‌ بخه‌ین بۆ ساڵی‌ ئاینده‌ ؟
به‌بڕوای‌ باوان بۆ ئه‌وه‌ی‌ مێشكی‌ منداڵه‌كانیان  به‌ته‌واوه‌تی‌ شته‌كان وه‌ربگرێت ‌و له‌داهاتوودا له‌دوا قۆناغی‌ ئاماده‌یدا خوێندكارێكی‌ ئه‌كادیمی‌ لێده‌ربچێت پێیان باشه‌ له‌كاتی‌ ته‌مه‌نی‌ گونجاویان تێپه‌ڕێت ئه‌و كات بیانخه‌نه‌ قوتابخانه‌  .

لێكۆڵینه‌وه‌ نوێكان له‌ ئوستورالیا سه‌باره‌ت به‌ته‌مه‌نی‌ داخڵكردنی‌ منداڵ له‌قوتابخانه‌دا جیاوازییه‌ك به‌دیده‌كه‌ن ‌وده‌ڵێن  "پێویسته‌ منداڵ له‌ته‌مه‌نی‌ گونجاوی‌ خۆی‌ بخرێته‌ قوتابخانه‌ له‌بری‌ ئه‌وه‌ی‌ كات به‌فیڕۆ بدرێت ‌وگه‌وره‌تر بێت له‌و ته‌مه‌نه‌ی‌ بۆی‌ دیاری‌ كراوه‌"  .

توێژه‌ر(ئه‌ندرۆ مارتین)له‌زانكۆی‌ سیدنی‌ پێداچوونه‌وه‌ی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌كادمیه‌كاندا كرد كه‌تاقیكردنه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر (3846)خوێندكاری‌ خوێندنگه‌ ئاماده‌یه‌كانی‌ سیدنی‌ ئوستورالی‌ كردبووگه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان ئه‌نجامی‌ خوێندكارانی‌ ته‌مه‌ن بچوك‌و گه‌وره‌دا هه‌یه‌ له‌و قۆناغه‌دا .

(مارتین)له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی‌ ئاشكراكرد قوتابیانی‌ ته‌مه‌ن گه‌وره‌ له‌قۆناغی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سه‌ره‌تایدا پله‌یه‌كی‌ به‌رز‌و باشیان به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌به‌راورد به‌ ئه‌و قوتابیانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان بچوكتره‌ ،به‌لاَم كاتێك ئه‌و قوتابیانه‌ی‌ به‌گه‌وره‌یی‌ خراونه‌ته‌ قوتابخانه‌ كه‌ده‌چنه‌ قۆناغی‌ ناوه‌ندی‌‌وئاماده‌یی‌ ئاستی‌ زیره‌كییان داده‌به‌زێت به‌به‌راورد به‌قوتابیانه‌ی‌ به‌بچوكی‌ خراونه‌ته‌ قوتابخانه‌ ،هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان گه‌وره‌تره‌ به‌ئاگانین ‌و ئاماده‌بوونیان له‌نێو پۆله‌كاندا  كه‌مه‌‌و وه‌رگرتنیان بۆ وانه‌كانیش ئاسایی‌ نیه‌ .

كه‌واته‌ توێژینه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ خستنه‌ قوتابخانه‌ی‌ منداڵ له‌ ته‌مه‌نی‌ بچوكدا له‌ئاینده‌دا ئه‌نجامێكی‌ باش له‌ خوێندندا به‌ده‌ست ده‌هێنن ،نیشانه‌كان ئه‌گه‌ری‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ كاریگه‌ری‌ له‌ڕوی‌ ژیری‌ سۆزدارییشه‌وه‌ هه‌بێت .

nawxo

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.org/up/uploads/images/kurdzhin-72c6be0e98.gif
http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2386883&c=7160962

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net