❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نووســـــتنێکی ته‌ندروســـــت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-28 21:17:20

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

نووســـــتنێکی ته‌ندروســـــت

بیر له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ بکه‌وه‌ که‌ ده‌یکه‌ی ڕۆژانه‌. هه‌وڵبده‌ بزانه‌ کامه‌یان زۆر گرنکه‌ به‌لاته‌وه‌ که‌ پێویسته‌ سێیه‌کی کاتی خۆتی بۆ ته‌رخان بکه‌ی رۆژانه‌. ده‌شێت ئه‌و شتانه‌ی که‌ یه‌که‌م جار دێته‌ بیرت بریتیبێت له‌ کارکردن، به‌سه‌ربردنی کات له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ت یاخود گه‌ڕان و سوڕان. به‌ڵام شته‌کی تر هه‌یه‌ که‌ پێویسته‌ سێیه‌که‌ی کاتی خۆتی بۆ ته‌رخان بکه‌ی ئه‌ویش نووستنه‌.
به‌گوێره‌ی بۆچوونی زۆرێک له‌ خه‌ڵکی، نووستن ته‌نها بریتیه‌ له‌ "چوونه‌ ناو جێگه‌ی نووستن" که‌ بێ ئاگاده‌بێت و له‌ش پشوو ده‌دات. خه‌ڵکی نووستنیان که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ پێناو پێڕاگه‌یشتن به‌ کاره‌کان، قوتابخانه‌، خێزان، یاخود کاروباری ماڵه‌وه‌، وا بیر ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ که‌م نووستن هیچ کێشه‌یه‌ک نیه‌، چونکه‌ ئه‌م هه‌موو ئیشانه‌ گرنگتر دیاره‌!. به‌ڵام توێژینه‌وه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ که‌ گه‌لێک کاری زینده‌گی جێبه‌چی ده‌کرێت له‌ کاتی نووستندا بۆ پارێزگاری کردن له‌ ته‌ندروستی له‌ش، وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌م کاره‌ زینده‌گیانه‌ واده‌که‌ن که‌ له‌ش به‌ باشترین شێوه‌ کاربکات.
کاتێک تۆ نووستوی، مێشکت زۆر به‌ گرانی کارده‌کات ڕێگه‌ی پێویست بۆ فێربوون دروست ده‌کات، بیر و پێشبینی نوێ دروست ده‌کات. ئه‌گه‌ر به‌ بڕی پێویست نه‌نویت، ناتوانیت ته‌رکیز بکه‌ی به‌ خێرایی کاردانه‌وه‌ت هه‌بێت. که‌م نووستن له‌وانه‌ کاربکاته‌ر سه‌ر میزاجیش. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش سه‌لمێندراوه‌ ئه‌وانی به‌ به‌رده‌وام خه‌ویان که‌مه‌، تووشی قه‌ڵه‌وبوون و نه‌خۆشی شه‌کره‌ و دڵ و لووله‌کانی خوێن ده‌بن.
چۆن بڕی پێویستی خۆراک یاخو جولانه‌وه‌ گرنگه‌ بۆ له‌ش، به‌هه‌مان شێوه‌ بڕی پێویستی نووستن گرنگه‌ بۆ له‌ش. بۆ هه‌ر مرۆڤێکی پێگه‌یشتوو پێویسته‌ به‌لای که‌می 7 – 8 کاتژمێر بنوێت له‌ شه‌وێکدا بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشی پشوو بدات

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net