❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خۆاردنی موز ئازاری گه‌ده‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-29 06:38:40

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

خۆاردنی موز ئازاری گه‌ده‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌

خۆاردنی موز ئازاری گه‌ده‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌
 
PNA - زۆر جاران ئازارێك له‌ گه‌ده‌ی مرۆڤدا دروست ده‌بێت، كه‌ وه‌ك حاڵه‌ته‌كانی برینی گه‌ده‌ ده‌ره‌كه‌وێت، ره‌نگه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ به‌ خراپ هه‌رس كردنی خواردن ناوبرابێت، به‌ڵام پزیشكه‌كان ناوی به‌ ئازاری گه‌ده‌ نه‌وه‌ك برین، ده‌به‌ن، كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش زۆر جار دوای نانخواردن دروست ده‌بێت و فشارێكی ئێش و ئازار ده‌خاته‌ سه‌ر گه‌ده‌ی مرۆڤ.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌وال، توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكانی هندی ده‌رباره‌ی ئازاری گه‌ده‌ و خواردنی مۆ، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ مۆز ده‌توانێت چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌یه‌ بكات، هه‌روه‌ها گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی خواردنی مۆز چوار ئه‌وه‌نده‌ی داووده‌رمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌ده‌ هه‌یه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ دكتۆر (رۆناڵد هافمن) له‌ بابه‌تێكیدا ئامۆژگاریكردووه‌ و نووسیویه‌تی: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ ده‌ست ئازاری گه‌ده‌وه‌ ده‌ناڵێنن، ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ مۆزێك بخۆن، ئه‌وا هیچ پێویستییه‌كیان به‌ سه‌ردانی دكتۆر نابێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، توێژه‌رانی ئه‌ڵمانیا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی (میونیخ) توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌ سه‌ر ئه‌و جۆره‌ خوراكانه‌ كردووه‌، كه‌ ده‌بنه‌ مایه‌ی دروست بوونی ئێش و ئازاری گه‌نده‌، له‌وانه‌ش (مایۆنیزم، كه‌له‌م، ئه‌و خۆراكانه‌ سوور ده‌كرێنه‌وه‌ و یاخود سوێر ده‌كرێن) ئه‌وان ده‌بنه‌ هۆكاری خراپ هه‌رسكردنی خۆراك به‌بێ روودانی برینداربوونی گه‌ده‌، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی گرفتی برینداری گه‌ده‌یان هه‌یه‌، به‌ خواردنه‌وه‌ی پیپسی و شه‌ربه‌ت و قاوه‌ دووچاری سه‌خترین ئێش و ئازاری گه‌ده‌ ده‌بن.

http://kurdzhin.org/uploads/32365fa24d.jpg

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net