.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














مێرووله له‌هه‌ڵبژاردنی ماڵدا له‌مرۆڤ سه‌ركه‌وتووتره

زانـایـان هه‌ستـان بـه‌دانـانی ئـامێری شـه‌پۆلی ده‌نگی (ڕادیۆیی) لـه‌سـه‌ر پشـتی كۆمـه‌ڵێك میـَروولـه، تـا هه‌ڵسوكه‌وت‌و كرداری ڕۆژانه‌ی ئه‌و مێروولانه بزانن له‌ناو ماڵه‌كانیاندا.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف)ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له‌زانایان‌و لێكۆڵه‌رانی زانـكۆی (بریستـۆل)ی به‌ریتانی، ئامێری شه‌پۆلی ده‌نگیان له‌سه‌ر پشـــتی جۆرێك مێرووله داناوه كه درێژی ئه‌م ئامێره ده‌گاته (3) ملم .
پاشان زاناكان بینیان كه شێوازی هه‌ڵبژاردنــی نێوان دوو شوێن له‌لایه‌ن مێرووله‌وه وه‌ك شــاره مێروولـــــه‌خۆی تێبنیان ئه‌وه‌یان كرد ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ڵی ده‌بژێرێت و له‌لای په‌سنده ده‌بێت به‌رز بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی كه لای په‌سنده (9) جار دوورتره له‌و شوێنه‌ی كه بۆی ده‌ستنیشان كراوه .
تیمه لێكۆڵه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای ئه‌وه‌ی مێرووله‌ی گه‌وره (النمل الصخری) هه‌وڵده‌دات هێلانه‌ی مێرووله‌كانی تر داگیربكات ، له‌و كاته‌دا مێرووله‌ی دۆزه‌ره‌وه ده‌چێت یه‌كه‌مجار ئه‌و شوێنه ده‌پشكنێت كه مێرووله‌كان ده‌یانه‌وێت بگوازنه‌وه بۆی، پێش ئه‌وه‌ی شاره مێرووه‌كه بڕۆن بۆ ئه‌و شوێنه، ئه‌م مێرووله پشكنه‌ره ئه‌و شوێنه‌ش هــــه‌ڵده‌سه‌نگێنێت تا بزانێت چه‌ند سوودو كه‌ڵكی هه‌یه بۆ كۆمه‌ڵه مێرووله‌كه‌و ئه‌و شوێنه ئاماده ده‌كات بۆیان .
خانمی دكتۆر (ئلیڤا ڕۆبنسۆن) كه مامۆستای كۆلیژی زانستی بایلۆژیه له‌زانكۆی (بریـــستۆل) وتی:" ڕێژه‌ی 41% ئه‌و مێروولانه‌ی كه ده‌چن بۆ شوێنه هه‌ره نزیك‌و هه‌ژاره‌كان، دوایی ده‌گوازنه‌وه بۆ شوێنه هه‌ره دووره‌كان‌و 3% ئه‌و مێروولانه‌ی له‌سه‌ره‌تادا سه‌ردانی شوێنه دووره‌كان ده‌كه‌ن، دوایی ماڵیان ده‌گوازنه‌وه بۆ شوێنه نزیكه‌كان " .
خانم (ڕۆبنسۆن) قسه‌كان كورتكرده‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و لێكۆڵینه‌وه ئــه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خــــــات كه مێرووله له‌مرۆڤــ ووریاتره بۆ هه‌ڵبژاردنی شوێنی ژیانی .
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه