❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دوای یارییه‌که‌ هیدینک و گواردیۆلا چیان وت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-29 14:22:02

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

دوای یارییه‌که‌ هیدینک و گواردیۆلا چیان وت

له‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیداو دوای کۆتایی هاتنی یارییه‌که‌یان که‌ هه‌ردولا به‌ بێ گۆڵ یه‌کسان بون، گۆس هیدینکی راهێنه‌ری یانه‌ی چیڵسی و گواردیۆلای راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ تیشکیان خسته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌چون و ئه‌نجامی یارییه‌که‌.
سه‌ره‌تاش هیدینک رایگه‌یاند: "خۆشحاڵین به‌و ئه‌نجامه‌، ئه‌مه‌ش به‌وه‌ی له‌ هه‌مان یاریگادا به‌رشه‌ ئه‌نجامی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌کانی تر، توانیمان شکستی به‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بهێنئم له‌ تۆمارکردنی گۆڵ، که‌ ئه‌مه‌ش ده‌ستکه‌وته‌ بۆ ئێمه‌".
راشیگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده‌ له‌ تایمی یه‌که‌مدا تۆپ زیاتر لای یانه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌بینرا، به‌ڵام له‌ تایمی دوه‌مدا باشتربوین و توانیمان ئه‌و پلانه‌ی دامانناوه‌ به‌ باشی جێبه‌جێبکه‌ین، هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین له‌ یاری داهاتودا ئه‌نجامێکی باش به‌ده‌ستبهێنین".
لای خۆشیه‌وه‌ جۆسیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ وتی: "ئه‌نجامه‌که‌ ئه‌و بوه‌ که‌ بینیتان، یارییه‌کی باشمان کرد له‌ کاتێکدا یانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ 6 به‌رگریکاری به‌هێزی جیهانه‌وه‌ روبه‌ڕومان ده‌بونه‌وه‌".
وتیشی: "پیویست ناکان که‌س لۆمه‌مان بکات و بڵێن بردنه‌وه‌تان تۆمارنه‌کرد، ئێمه‌ هه‌ر به‌ وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه‌ خۆمان بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ستامفۆرد بریدج ئاماده ‌ده‌که‌ین و ئاستی یاریزانه‌کانمان به‌رز ده‌نرخێنم".

http://www.sbeiy.com/Img/News/hedink-guardiola1c4-29-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net