.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









بووکێکی خوێناوی
گیانه دوای تۆ ڕوو له کوێ بکه‌م
حه‌زی سوورم به کێ بڵێم
کێ بکه‌م به هاو ژیانم
کێم خۆش بوێت
ئاخر دوای چوار ساڵ چاوه‌روانی
تاکو بۆ یه‌ک ببین
نه‌مان ده‌زانی ئه‌م به‌ڵایه خۆی ده‌کاته دێوه زمه‌ی مه‌رگ
تێکه‌ڵ به ئاواته‌کانمان ده‌بێت و به‌ره‌و گۆرستانه کۆنه‌کان راکێشت ده‌کات
گیانه خۆ کفرم نه‌کرد گووتم حه‌ز ده‌که‌م جلکی بووکێنیت ره‌نگی سوور بێت !
به‌ڵام بمبوره بێ ویستی ههردوووکمان قه‌ده‌ر وای ویست خه‌ڵتانی خوێن بین
جلکه سپیه په‌ری ئاساکه‌ت وه‌کو خوێنی دڵم سوور بێت
قه‌ت بیرم ناچێت که جلکهکهت له‌به‌ر کرد و به په‌له به‌ره‌و لام هاتی
تاکو سیمای ئه‌خه‌وانی باڵات ببینم
بۆنی نێرگزی به‌هارت بکه‌م
ئاخ چ ڕۆژێکی شووم بوو ....
ئاخر هێشتا زه‌ماوه‌ندی گواستنه‌وه‌ت ساز نه‌کرابوو
ئه‌ی حه‌زی تۆ بۆ دوا رۆژمان ئه‌ی هیواکانمان ..
گیانه ئه‌ی بووکه شه‌نگه‌که‌ی له خوێن گه‌وزاوم
یاخوا ده‌ستیان شکێت و له خوێنی ئازیزانیان خوێن بخۆن
تاکو تێر خوێن رێژتن بن...
هۆ خه‌ڵکینه هه‌موو وه‌رن بۆ ته‌نها ساتێک گوێم بۆ بگرن
کێ وه‌کو من جه‌سته‌ی خوێناوی سارد‌و سری خۆشه‌ویسته‌که‌ی له ئامێز گرتووه!!
کێ له ئێوه به‌رگه ده‌گرێت خۆشه‌ویستی چوار ساڵی و بووکی ئه‌مرۆی به جڵکه بووکێنیه سوور بۆکهیهوه
به‌ره‌و زه‌ماوه‌نده سازدراوه بێ بووک زاواکه‌ی به‌رێت !!
بۆیه منیش ژیانم ناوێت و له پاش کۆچی تۆ به‌ره‌و گۆرستانه کۆنه‌که‌ی لای تۆوه
هێدی هێدی به دار شهقهکانمهوه به‌ره‌و لات دێم و میوانێکی تا هه‌تای تۆ ده‌بم ..
............ساماڵ............
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ست خؤش هؤنراوه يه كي زؤر جوان و احساسيكي زؤر جوانه سه ر كه و تو بيت

له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆۆۆۆر سوپاس گیان ،، خۆت هه‌ستت جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه










dast xoshbe honrawayaki jwana
sarkautubit


له‌سه‌ر هێڵ نییه



زۆر سوپاس گیان
له‌سه‌ر هێڵ نییه