.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












ئه‌سێره‌ی پێشوی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا، زه‌ینه‌دین زێدان به‌شداری له‌پاڵه‌وانێتی جیهانی خوێندنگاكاندا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی mbc: زه‌ینه‌دین زێدانی یاریكه‌ری پێشوی یانه‌ی ریاڵ مهدریدو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا، ئاشكرایكردووه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌شداری له‌پاڵه‌وانێتی جیهانی خوێندنگاكاندا ده‌كات، كه بڕیاره له‌مانگی یانزه‌ی داهاتوو له‌شاری ساوپاولۆی به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌بچێت. ئه‌م پاڵه‌وانێتییه كه بهدانونی جیهانی ناوده‌برێت، تیایدا 40 وڵات به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن كه هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه یه‌كێكیانه. رۆژنامه‌ی (وه‌ته‌ن)ی سعودی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵبژارده‌ی خوێندنگاكانی سعودیه به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتییه‌دا دهكهنو ده‌توانن له‌به‌رازیل چاویان بهزهینهدین زێدان بكه‌وێت، كه ئه‌ویش به‌شداری لهیارییهكاندا ده‌كات.
زێدان كه پاڵه‌وانێتی پێشوو نوێنه‌ری دانون بۆ مناڵان بوو كه له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدرا، سه‌رسامی خۆی بۆ یاریكه‌ره‌كان پیشاندابوو. ئه‌م پاڵه‌وانێتیه پشتی به‌ستووه به‌یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانیو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به‌منداڵان.


له‌سه‌ر هێڵ نییه