.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














دزێك نهێنییه رۆمانسیه‌كانی هاوسه‌ری ساركۆزی دزی
PNA- دزینی چه‌ند وێنه‌یه‌كی رۆمانسی (كارلا بڕۆنی) هاوسه‌ری ئێستای (ساركۆزی) له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسای تووشی نیگه‌رانیه‌كی زۆری ده‌روونی و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی دژوار كردووه.
رۆژنامه‌ی (Daily maily)ی به‌ریتانیایی له ژماره‌ی ئه‌مرِۆیدا بڵاویكردۆته‌وه، ماڵی ئه‌كته‌ر (جۆلیان ئینتهۆڤن)ی 27 ساڵ و برای خۆشه‌ویسته كۆنه‌كه‌ی (كارلا بڕۆنی) هاوسه‌ری ئێستای (نیكۆلای ساركۆزی) سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا (رافاییل ئینتهۆڤن) له (پاریس)ی پایته‌خت، له لایه‌ن دزه‌وه وێران كراوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان وێنه‌ی فۆتۆیی و گرته‌ی ڤیدیۆیی رۆمانسی كۆنی تایبه‌ت به په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی نێوان (كارلا) و (رافاییل) دزراوه.
سه‌باره‌ت به‌و رووداوه، پۆلیسی ئه‌و وڵاته له‌و برِوایه‌دایه ئه‌و وێنانه ره‌نگه به‌م زووانه له‌سه‌ر تۆرِی ئینته‌رنێت بڵاوبكرێته‌وه، یاخود به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بفرۆشرێن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی و دڵه‌رِاوكێیه‌كی زۆری لای (ساركۆزی) سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دروست كردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكردووه، ئه‌و دزه‌ی چۆته سه‌ر ماڵی جۆلیان، پێشووتر زانیاری ته‌واوی له باره‌ی ئه‌و شتانه‌ی كه دزیویه‌تی هه‌بووه، كه‌لوپه‌له دزراوه‌كانیش بریتین له: وێنه‌یی فۆتۆیی، گرته‌ی ڤیدیۆیی رۆمانسی نێوان كارلا و رافاییل و له‌گه‌ڵ چه‌ند دكیۆمێنتێكی كۆمپیوته‌ریی.
لێكۆڵه‌ره‌وانیش ئاماژه‌یانداوه، رافاییل باوكی كورِه تاقانه‌كه‌ی كارلایه به‌ناوی (ئۆرِلیان)ی 8 ساڵ، وتویانه: رافاییل ئه‌م وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی لای براكه‌ی پاراستووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئازار به هه‌ستی خۆشه‌ویسته تازه‌كه‌یی و ساركۆزی نه‌گه‌یه‌نێت.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م رووداوه له كاتێكدایه، كه سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا (نیكۆلای ساركۆزی) و هاوسه‌ره‌كه‌ی (كارلا برۆنی) به سه‌ردانێك له وڵاتی (ئیسپانیا) دان.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه