❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / رێكخراوی‌ یونسكۆ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-30 11:19:58

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

رێكخراوی‌ یونسكۆ

یونسكۆ رێكخراوێكی‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه‌ و سه‌ر به‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌ و له‌ ساڵی‌ 1945 دا دامه‌زراوه‌ ، یونسكۆ له‌ ساڵی‌ 1999 ه‌وه‌ (كۆشیسۆ ماتسۆرا ) ی‌ به‌ڕه‌گه‌ز ژاپۆنیی‌ به‌ڕێوه‌ی‌ ده‌بات . ئامانه‌جه‌كانی‌ ئه‌م رێكخراوه‌ نیو ده‌وڵه‌تییه‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ ئاشتی‌ و ئارامییه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ جیهاندا به‌ بێ‌ جیاوازی‌ له‌ رێگه‌ی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ هاریكاری‌ نیوده‌وڵه‌تیی‌ له‌ بواری‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن و رۆشنبیردا، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ رێزگرتن له‌ داد په‌روه‌ری‌ و سه‌روه‌ری‌ یاساو چه‌سپاندنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و بنه‌ماكانی‌ ئازادی‌ له‌ ئاستێكی‌ جیهانیدا  ، وشه‌ی‌ یونسكۆ كورت كراوه‌ی‌ " رێكخراوی‌ نێوده‌وله‌تی‌ تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن و رۆشنبیرییه‌ "
له‌م رێكخراوه‌دا ئێستا 191 ولاَت به‌شداری‌ تێداده‌كه‌ن و بنكه‌ی‌ سه‌ركیشی‌ له‌ شاری‌ پایته‌ختی‌ ولاَتی‌ فه‌ره‌نسایه‌ ، هاوكات له‌چه‌ند ولاَتێكی‌ دیكه‌ی‌ جیهانیشدا زیاد له‌ 50 نوسینگه‌و په‌یمانگای‌ خوێندنیان به‌رێوه‌ده‌به‌ن .
  به‌رنامه‌ی‌ كاری‌ رێكخراوی‌ یونسكۆ
رێكخراوی‌ یونسكۆ پێنج به‌رنامه‌ی‌ كاریان هه‌یه‌ كه‌ به‌رێوه‌ی‌ ده‌به‌ن له‌ ئاستێكی‌ نیوده‌وڵه‌تیداو كاریشی‌ له‌ سه‌ر ده‌كه‌ن كه‌ بریتین له‌ " په‌روه‌رده‌و فێركردن و سروشت ناسیی‌ و زانسته‌ بنه‌ره‌تییه‌كان و زانستی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و رۆشنبیری‌ و په‌یوه‌ندی‌ و راگه‌یاندن. له‌ سالانی‌ حه‌فاتاو هه‌شتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ رابردودا هه‌ندێك ولاَتانی‌ وه‌كو ئه‌مریكاو به‌ریتانیا بڕوایان وابووه‌ ئه‌م رێكخراوه‌ له‌ لایه‌ن شیوعییه‌كانی‌ روسیاوه‌ به‌كار ده‌برێت بۆ مه‌به‌سته‌ تایبه‌تیه‌كانی‌ خۆیان و ئه‌و رێكخراوه‌یان به‌ هه‌ڵگری‌ بیروباوه‌ری‌ بیرۆكراتیانه‌ تۆمه‌ت باركردوه‌ ، هه‌تا كاره‌كه‌ گه‌شت به‌و ئاسته‌ی‌ له‌ساڵی‌ 1948 ولاَتی‌ ئه‌مریكا ده‌ست له‌ كار كێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ رێكخراوه‌دا ئاشكراكرد و پاش ئه‌وانش له‌ ساڵی‌ 1985 دا به‌ریتانیا ده‌ست له‌ كاركشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ وه‌ك ئه‌ندام له‌م رێكخراوه‌دا راگه‌یاند .

رێكخراوی‌ یۆنسكۆ یه‌كێك له‌ كاره‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئاشكراكردنی‌ ئه‌و شوێنانه‌یه‌ كه‌ به‌ كلتورو رۆشنبیری‌ داده‌نرێن له‌ جیهاندا ئه‌وانیش  بریتین له‌ شوێنه‌واره‌ مێژویی‌ و سروشتیه‌كان كه‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێو ده‌وڵه‌تی‌ پارێزگاری لێكردنیان ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ ، ساڵ له‌ دوای‌ ساڵ ئه‌م  رێكخراوه‌ هه‌وڵی‌ داوه‌ بره‌و به‌ئازادی‌ راگه‌یاندن بدات به‌شێوه‌یه‌كی‌ باشتر كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ یه‌كێك له‌ بناماكانی‌ جارنامه‌ی‌ مافی‌ مرۆڤ له‌ قه‌له‌م ده‌ردرێن بۆ دامه‌زراندنی‌ جیهانێكی‌ دیموكراس خواز بۆ هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ مه‌ده‌نی‌ و پێشكه‌وتوو خوازو ئازاد . گرنگه‌ بوترێت پاش ئه‌وه‌ی‌ رێكخراوی‌ یونسكۆ له‌ رێگه‌ كاره‌كانیه‌وه‌ توانیویه‌تی‌ بێلایه‌نی‌ و سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنێت له‌ سه‌ر تاسه‌ری‌ جیهاندا، هه‌ردوو ولاَتی‌ ئه‌مریكاو به‌ رتاینیاش له‌و هه‌ڵوێسته‌ی‌ كه‌ پێشتر هه‌یان بووه‌ به‌ رامبه‌ر به‌ یونسكۆ پاش گه‌ز بوونه‌ته‌وه‌و هه‌ریه‌ك به‌ ئه‌ندام بوونه‌وه‌ی‌ خۆیان راگه‌یاندۆته‌وه‌ له‌م رێكخراوه‌ نیوده‌وڵه‌ تییه‌دا ، به‌ر یتانیا له‌ ساڵی‌ 1997 دا بووه‌وه‌ به‌ئه‌ندام و پاشانیش ئه‌مریكا له‌ ساڵی‌ 2003 دا به‌ئه‌ندام بوونه‌وه‌ی‌ خۆی‌ راگه‌یاندۆته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ .

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net