.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















مزەفەر بەرگەی مەرگی ژنەكەی نەگرت و خۆی كوشت
دوای سووتانی ژنەكەی، ئیدی ژیان لەلای مزەفەر هیچ واتایەكی نەما، بەردەوام لەسوچێكدا بەداماوی دادەنیشت. دواجار لە نیوە شەوێكدا ئێشكگری بە گووللەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شەوی 7 لەسەر 8/4/2009 لە گەڕەكی كوردستانی هەولێر، گەنجێك بەناوی مزەفەر مەحمود عەبدولعەزیز، 20 ساڵ كە پاسەوانی قوتابخانەی شەهید فاخیر مێرگەسۆری نموونەیی بوو، لە كاتی دەوامیدا بە گوللەیەك خۆی كوشت. خۆكوشتنی ئەو گەنجە تەنیا 22 رۆژ دوای سووتانی ژنەكەی بوو لە رووداوێكی نادیاردا.
نەهامەتییەكانی مزەفەر لەو كاتەوە دەستپێدەكات، كە شیرەخۆر دەبێت، دایك و باوكی لەیەكتر جیادەبنەوە، دایكی مێرد دەكاتەوەو دەچێتە ئێران، باوكیشی ژن دەهێنێتەوە. ماڵی مزەفەر لە حاجیاوە دەبێت، 8 مانگ لەمەوبەر دایكی تەلەفۆنی بۆ دەكات، بچێتە لای خاڵەكانی لە هەولێر، مزەفەر دوای هاتنی بۆ لای خاڵەكانی لە هەولێر دەكەوێتە داوی خۆشەویستی شەوبۆی تەمەن 16 ساڵان و دواتر دەیخوازێت.
لەگەڵ گواستنەوەی شەوبۆ، مزەفەر دەبێتە پۆلیس و لەگەڕەكێكی میللی خانوویەك بەكرێدەگرێت، تەنیا 28رۆژ پێكەوە دەبن، شەوبۆ لە رووداوێكی نادیاردا دەسووتێ و دوای مانگێك مانەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدا. نەقیب ژیلەمۆ عەبدولقادر بەڕێوەبەری بەدواداچوونی تووندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر، بە(رووداو)ی راگەیاند " شەوبۆ لە ئیفادەكەیدا گوتوویەتی تەباخم پێدا تەقیوەتەوە".
بەڵام یەكێك لەهاوڕێیەكانی مزەفەر باسی لەوە دەكرد، كە ئەوان لەبەر هەژاری و بێ خاوەنی بەو دەردە چوون "ئەوان منداڵ بوون، كەس چاودێری نەدەكردن، لەبەر كێشە، ژنەكەی خۆی سووتاند، مزەفەریش لەداخان خۆی كوشت". مەحمود عەزیزی باوكی مزەفەریش هەمان رای هەبوو دەیگوت "منداڵ بوو هی ئەوە نەبوو ژنی بۆ بێنی، خۆشمان هەژارین، كەس نەبوو چاودێری بكات".
پیرۆز عەزیز، نەنكی مزەفەر، بەحەسرەتەوە باسی لەژیانی مزەفەر كردو گوتی دوای مردنی ژنەكەی دونیای لەخۆی حەرامكردبوو، خۆی نەدەشووشت، باری دەروونی تێكچووبوو، بەردەوام دادەما. پیرۆز ئاماژەی بەوەشدا كە خەزووری مزەفەر سكاڵای لەدژی تۆمار كردبوو"چووینە لای خەزووری، بەڵام بە هیچ بارێك رازی نەبوو، دەیگوت مزەفەر كچەكەمی كوشت، لەبەر مزەفەر خۆی سووتاند، مزەفەر دەیوست دەستی ماچ بكات نەیهێشت، دەیگوت نەیێ پێش چاوم لێرە مەمێنە".
ئەو شەوەی مزەفەر خۆی كوشت بۆ بەیانییەكەی دانیشتنی دادگاییكردنی هەبوو، لەسەر سووتانی شەوبۆ، مزەفەر لەلای نەنكی گوتبووی "ئەگەر بگیرێم لەناو زیندان بە كارەبا خۆم دەكوژم"، پیرۆز ئاماژەی بەوەشدا كە ئێوارەی ئەو شەوەی خۆی كوشت، چووبووە سەر گۆڕی شەوبۆ.
باوكی لەبەر هەژاری نەیتوانی پرسەی بۆ دابنێت، حاجی مەحمود بەكری باپیری (باوكی دایكی مزەفەر) لە هەولێر پرسەكەی بۆ دانا.
مزەفەر لەدوای خۆی نامەیەكی جێهێشتبوو، حاجی مەحمود ئاماژەی بەناوەڕۆكەكەی كردو گوتی "نوسیبووی سەلامتان لێدەكەم، یەخەی خەسووم و خەزوورم مەگرن، هەمووتان بۆم باش بوون، گلەیم لێتان نییە". ئێستا ئەو نامەیەو مۆبایلەكەی لەلای پۆلیسە بۆ لێكۆڵینەوە.
ئەو خەمەی باوكی مزەفەر هەرگیز لەیادی ناكات، ئەوەیە كە نەدەبوایە لەو ماوەی كوڕەكەی باری دەروونی خراپ بووە، كڵاشینكۆفی لەلابوایە "خۆ حكومەت بەوە لاواز نەدەبوو". دوای گلەییكردن لە حكومەت مەحمود كەمێك بێدەنگ بوو، ئاهێكی هەڵكێشاو وەك ئەوەی چی لەدەست هاتبێت بۆ كوڕەكەی كردبێت گوتی "مزفەرمان لە تەنیشت شەوبۆ ناشت".
رووداو


لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش کاک dilman گیان بهراستی ڕووداوێکی دڵتهزێنه ،به داخهوه له جیاتی دڵی مزهفهر بدهنهوه تاوانباریان کردووه ڕاسته ئهویش کچیهتی بهڵام بهشێک له تاوانهکه دهگهڕێتهوه بۆ باوکی شهوبۆ چونکه زوو به شووی داوه بهرگهی چارهسهرکردنی کێشهو ههڵگتنی پهرپرسیارهتی نهبووه ، خوا ههموو لایهک بپارێزێ.


لهسهر هێڵ نییه