❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کلاسیکۆ، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بۆ به‌رشه‌لۆنه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-04-30 21:06:02

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

کلاسیکۆ، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بۆ به‌رشه‌لۆنه‌

زه‌نگی‌ دوه‌م جه‌نگی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی کلاسیکۆ له‌ هه‌فته‌ی 34ی خوله‌که‌دا، شه‌وی شه‌ممه‌‌ 2 / 5 / 2009 له‌ یاریگای‌سانتیاگۆ برنابیۆ له‌ مه‌درید، له‌ سه‌عات 12ی شه‌و به‌ كاتی‌ هه‌رێمی كوردستان لێده‌درێت.
پێش ده‌ستپێکردنی ئه‌و یارییه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ 82 خاڵی هه‌یه‌و لوتکه‌ی ریزبه‌ندی گرتوه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ریاڵ مه‌درید به‌ جیاوازی 4 خاڵ له‌ دوایه‌وه‌ دێت، گۆڵکاری خوله‌که‌ش تا ئیستا ساموێ ئیتۆیه‌ له‌ یانه‌ی که‌ته‌لۆنی که‌ 27 گۆڵی تۆمارکردوه‌.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سێ نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌دات، جامی شای ئیسپانیا که‌ گه‌یشتوه‌ته‌ یاری کۆتایی و روبه‌ڕوی یانه‌ی ئه‌تله‌تیک بلباو ده‌بێته‌وه‌، هه‌روه‌ها بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان بۆ سێیه‌م جار له‌ مێژویدا، ئێستاش له‌ قۆناغی پێش کۆتاییدایه‌، هه‌روه‌ها بردنه‌وه‌ لالیگای.
له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شاهانه‌ ته‌نها له‌ قۆڵی لالیگاوه‌ ده‌جه‌نگێت و هه‌وڵی تاکه‌ نازناوی له‌م وه‌رزه‌دا ده‌دات، ئه‌ویش خولی ئیسپانی، که‌ هیوای به‌ بردنه‌وه‌یه‌ی کلاسیکۆیه‌.
پێشبینیشده‌کرێت براوه‌ی ئه‌م یارییه‌، ببێته‌ پاڵه‌وانی لالیگای وه‌رزی 2008 – 2009، به‌ تایبه‌ت بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌، به‌ بردنه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌کانی ده‌گه‌یه‌نێته‌ 7 خاڵ، له‌ کاتێکدا خوله‌که‌4 یاری ده‌مێنێت، ئه‌مه‌ش به‌رش ه‌ده‌خاته‌ به‌رده‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی قورسه‌وه‌، هاوکات له‌ دواین دو یاری رابردوشیدا دوچاری یه‌کسان بون هاتوه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌کانی ڤاله‌نسیاو چیڵسی.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا بردنه‌وه‌ی ریاڵ جیاوازی خاڵه‌کانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی که‌ته‌لۆنی ده‌کاته‌ ته‌نها خاڵێک و رکابه‌رییه‌کان چڕتر ده‌بێته‌وه‌، هاوکات یانه‌ی شاهانه‌ له‌ دواین دو یاری رابردویدا، بردنه‌وه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌رامبه‌ر یانه‌کانی خیتافی و سیڤیلییه‌.

مێژویه‌کی کورتی کلاسیکۆو یارییه‌کانی هه‌ردو یانه‌
مێژوی‌ یاری‌ كلاسیكۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1902ی‌ سه‌ده‌ی‌ بیست، له‌ یه‌كه‌م یاری‌ ئه‌م دو یانه‌یه‌دا كه‌ له‌ جامی ئیسپانیادا به‌ڕێوه‌ چو له‌ رێكه‌وتی‌ 24-5-1902 یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 3-1 یاریه‌كه‌ بباته‌وه‌، دوا یاریشیان رۆژی شه‌ممه‌ 13 / 12 / 2009 له‌ یاریگای کامپ نو کرا، تیایدا به‌رشه‌ به‌ دوگۆڵی ئیتۆو میسی بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد.
هه‌ردو یانه‌ له‌ خولی ئیسپانیدا 157 یارییان پێکه‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌، تیایدا ریاڵ 68 یاری براوه‌بوه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا به‌رشه‌لۆنه‌ خاوه‌نی 59 بردنه‌وه‌یه‌و 30 یاریش به‌ یه‌کسان بون کۆتایی هاتوه‌، له‌ هه‌مان کاتداو له‌ویارییانه‌دا ریاڵ مه‌درید 260 گۆڵی کردوه،‌ به‌رشه‌لۆنه‌ش 238 گۆڵ.

http://www.sbeiy.com/Img/News/clasicco1c4-30-2009.jpg

Kurdzhin
هه‌ر چه‌ند بزانی ئینجا ده‌زانی كه‌وا هیچ نازانی
http://img524.imageshack.us/img524/332/ayubwazhww.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-04-30 21:30:36

nahro 9
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2013-11-14
په‌یامه‌كان: 463
WindowsXPFirefox

Re: کلاسیکۆ، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بۆ به‌رشه‌لۆنه‌

بابه‌ته‌که‌ت به‌سوده‌ منیش ده‌ڵێم ده‌ست خۆش.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-01 09:54:29

shaqlawa2009
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ئه‌ڵمانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-01
دواترین سه‌ردان: 2010-05-23
په‌یامه‌كان: 455
WindowsXPFirefox

Re: کلاسیکۆ، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بۆ به‌رشه‌لۆنه‌

زۆر سوپاس به‌ڕێزم بۆپه‌یامه‌كه‌ت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-05-01 11:23:07

bahar gwlekurd
:: دڵسۆزی یانه::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-20
دواترین سه‌ردان: 2010-10-20
په‌یامه‌كان: 1033
WindowsXPMSIE

Re: کلاسیکۆ، تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت بۆ به‌رشه‌لۆنه‌

ده ست خؤش هاورى كيان

ئيشه لا ريال ئه باته وه بلين ئاميييييييييييييييييييييييييييين

Kurdzhin
ئه‌ی بارانی ساڵی نه‌هات ..... ئه‌گه‌ر هاتی ته‌نیا وه‌ره‌
                   هه‌روه‌ک  له‌دڵما ته‌نیای

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net