.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1




بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحيمِ
الحَمْدُ لِلَّهِ نَسْتَعِينُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنا مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلا هادِيَ لَهُ وأشْهَدُ أنْ لا إِلهَ إِلاَّ اللَّهُ وأشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ .
باوهرِدارانى خۆشه‌ویست: سه‌لامى په‌روه‌ردگارتان لێبێت بێگومان گه‌وره‌ترین حه‌ق وماف له به‌دیهێنراوه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار كه له‌سه‌ر مرۆڤى باوهرِدار بێت، بریتییه له حه‌ق ومافى پێغه‌مبه‌رمحمد (صلى الله عليه وسلم) وه پێویسته حه‌ق ومافى گه‌وره‌ترو زیاتر بێت له مافى خۆمان به‌سه‌ر خۆمانه‌وه، وه پێویستیشه خۆشه‌ویستیمان بۆى پێش خۆشه‌ویستیمان بۆ خودى خۆمان و باوك ودایك وخێزان ومنداڵه‌كانمان بێت، وه هیچ كه‌سێك باوهرِى ته‌واو و دامه‌زراونییه ئه‌گه‌ر خۆشویستنى بۆپێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) له هه‌مووكه‌س زیاتر نه‌بێت، یه‌كێك له‌و حه‌ق ومافانهى كه‌به‌سه‌ر هه‌موو باوهرِدارێكهوهیه ئه‌وه‌یه كه سه‌ڵاواتى زۆرى له‌سه‌ر بدات، وه پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) هسچ پێویستى به سه‌ڵاواتى ئێمه نییه، به‌ڵكو ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه كه سه‌ڵاوات و سه‌لامى له‌سه‌ر بده‌ین، چونكه پاداشت وخێرى زۆرمان ده‌ست ئه‌كه‌وێت له‌وانه:
1. جێبه‌جێكردنى فه‌رمانى خواى په‌روه‌ردگاره:
خواى په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێت: [يا أيُّها الَّذين آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيماً) (الأحزاب: 56)
واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه باوهرِتان هێناوه ئێوه‌ش سه‌ڵاوات و سه‌لام له سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) بده‌ن.
2.هه‌ركه‌سێك سه‌ڵاوات بدات فریشته‌كان داواى لێ‌خۆش بونى بۆ ئه‌كه‌ن:
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (ما من عبد يصلي علي إلا صلت عليه الملائكة ما دام يصلي علي) صحيح الجامع للشيخ الألباني(رحمه الله) (5744).واته:هیچ به‌نده‌یه‌ك نیه كه سه‌ڵاواتم له سه‌ربدات ئیلا فریشته‌كان داواى لێخۆشبوو‌ن بۆ ئهوموسڵمانه ئه‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى سڵاواتی له‌سه‌رمن داوه.
3. هه‌ر باوهرِدارێك سه‌ڵاوات بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) خواى په‌روه‌ردگار رِهحمهتى به‌سه‌ردا ئهرِێژێت وپله‌ى به‌رز ئه‌كاته‌وه:
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(من صلى علي واحدة صلى الله عليه عشر صلوات وحط عنه عشر خطيئات ورفع له عشر درجات) صحيح الجامع للشيخ الألباني (رحمه الله) (6359). واته: هه‌ر كه‌سێك یه‌ك سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات ئه‌وا په‌روه‌ردگار به‌هۆى ئه‌و سه‌ڵاواته‌وه ده سه‌ڵاوات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه ئه‌دات(واته رِهحمهتى به‌سه‌ردا ئهرِێژێت)وه ده تاوانیشى ئهسرِێتهوه وده پلهشى به‌رز ئه‌كاته‌وه .
4. هه‌ر باوهرِدارێك سه‌ڵاوات بدات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه‌وا شه‌فاعه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) به‌ده‌ست ئه‌هێنێ له‌رۆژی دوایدا :
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( من صلى على حين يصبح عشرا وحين يمسي عشرا أدركته شفاعتي يوم القيامة) صحيح الجامع للشيخ الألباني (رحمه الله) (6357). واته: هه‌ر كه‌سێك له به‌یانیاندا ده جار سه‌ڵاواتم له سه‌ر بدات وه له ئێوارانیشدا ده جار سه‌ڵاواتم له سه‌ر بدات ئه‌وا له‌رۆژی دوایدا شه‌فاعه‌تى من به ده‌ست ئه‌هێنێت.
5. سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هۆكارێكه بۆ قه‌بوڵ بوونى پارِانهوه (الدعا‌ء).
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (إذا صلى أحدكم فليبدأ بتمجيدربه عزوجل والثناء عليه ثم يصلي على النبي(صلى الله عليه وسلم) ثم يدعو بعد بما شا‌ء) صحيح الجامع للشيخ الألباني (رحمه الله) (648) واته: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه نوێژى كرد با به‌سوپاس وستایشى په‌روه‌ردگار ده‌ست پێبكات، پاشان سه‌ڵاوات بدات له سه‌رمن، پاشان چۆنى ویست بابپارِێتهوه،وه ئیمامى علی(رضي الله عنه) فه‌رموویه‌تى:(كل دعاء محجوب حتى يصلى على النبي صلى الله عليه وسلم) صحيح الجامع للشيخ الألباني(رحمه الله) (4523). واته: پارِانهوه قه‌بوڵ نابێت تا ئه‌و موسڵمانه‌ى كهئهپارِێتهوه سه‌ڵاوات نه‌دات له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)
6. سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه بێته هۆى ناسینى ناوه‌كه‌ت لاى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم).
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( أكثروا الصلاة علي فإن الله وكل بي ملكا عند قبري فإذا صلى علي رجل من أمتي قال لي ذلك الملك : يا محمد إن فلان بن فلان صلى عليك الساعة) صحيح الجامع للشيخ الألباني (رحمه الله) (1207). واته: سه‌ڵاواتم زۆر له‌سه‌ر بده‌ن چونكه خواى په‌روه‌ردگار فریشته‌یه‌كى بۆم ته‌رخان كردووه له لاى گۆرهكهم، بۆیه هه‌ر موسڵمانێك سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات ئه‌وا ئه‌و فریشته‌یه پێم ئه‌گه‌ێنێت و ئه‌ڵێ: ئه‌ى محمد(صلى الله عليه وسلم) فڵانى كورِى فڵان سه‌ڵاواتت له‌سه‌ر ئه‌دات له‌م كاته‌دا .
7. سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ئه بێته هۆى به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر رێگه‌ى به‌هه‌شت :
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (من نسي الصلاة عليّ خطئ طريق الجنة) صحيح الجامع للشيخ الألباني (6568) واته: هه‌ر موسڵمانێك به ئه‌نقه‌ست سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر نه‌دات ئه‌وا رِێگهى به هه‌شتى لێ تێك چوه .
له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:(من ذكرت عنده فنسي الصلاة علي؛ خطىء به طريق الجنة) صحيح الجامع للشيخ الألباني (رحمه الله) (6245). واته: هه‌ر موسڵمانێك ناوى منى لابهێنرێت و بیری بچێ سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر بدات ئه‌وا رِێگهى به هه‌شتى لێ تێك چووه.
8. باشترین كۆر‌و كۆبوونه‌وه‌و دانیشتن ئه‌وه‌یه كهسهڵاواتى تێدا بدرێت لهسهرپێغهمبهرى خوا(صلى الله عليه وسلم)
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أبي هريرة(رضي الله عنه) ئه‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى:( ما اجتمع قوم في مجلس فتفرقوا و لم يذكروا الله و يصلوا على النبي صلى الله عليه وسلم إلا كان مجلسهم ترة عليهم يوم القيامة) صحيح الجامع للشيخ الألباني (رحمه الله) (5510). واته: هیچ كۆرٍِو كۆبونه‌وه‌یه‌ك نییه كه خه‌ڵكى تێیدا كۆببنه‌وه‌و زیكرى خواى په‌روه‌ردگارى تێدا نه‌كرێت و سه‌ڵاوات نه‌درێت له سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) ئیلا ئه‌و كۆرِو كۆبونه‌وه‌یه ئه‌بێت به نه‌هامه‌تى له سه‌ریان لهرِۆژى دوایدا.
9. سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه بێته هۆى نه‌مانى خه‌م و خه‌فه‌ت.
هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أبي بن كعب (رضي الله عنه) ئه‌فه‌رمووێت: ( قلت يا رسول الله إني أكثر الصلاة عليك فكم أجعل لك من صلاتي ؟ فقال ما شئت قال قلت الربع قال ما شئت فإن زدت فهو خير لك قلت النصف قال ما شئت فإن زدت فهو خير لك قال قلت فالثلثين قال ما شئت فإن زدت فهو خير لك قلت أجعل لك صلاتي كلها قال إذا تكفى همك ويغفر لك ذنبك)صحيح الترغيب والترهيب للشيخ الألباني(رحمه الله) (1670). واته: ووتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) من زۆر سه‌ڵاوات له‌سه‌ر تۆ ئه‌ده‌م، بۆیه چه‌ند له سهڵاواتهكانم بۆ تۆبێت (واته: چه‌ندێ كاتم به‌سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر تۆ ببمه سه‌ر له كاتى پارانهوهمدا)، فه‌رمووى: به ویستى خۆت، منیش ووتم چوار یه‌كى باشه؟ فه‌رمووى: به ویستى خۆت به‌ڵام چه‌ندێ زۆرتر بێت باشتره بۆ تۆ، منیش ووتم نیوه‌ى، فه‌رمووى: به ویستى خۆت به‌ڵام چه‌ندێ زۆرتر بێت باشتره بۆ تۆ، منیش ووتم: دوو له‌سه‌ر سێى(له‌نیوه زیاتر)، فه‌رمووى: به ویستى خۆت به‌ڵام چه‌ندێ زۆرتر بێت باشتره بۆتۆ، منیش ووتم: هه‌موو سهڵاواتهكهم ئهگێرِم بۆ تۆ (واته: زۆربه‌ى كات كه دهپارِێمهوه سه‌ڵاوات له‌سه‌ر تۆ ئه‌ده‌م) بۆیه پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووى: ئه‌گه‌ر تۆ زۆربه‌ى كاته‌كانت به‌سه‌ڵاوات دان له‌سه‌رمن به‌سه‌ر به‌رى ئه‌وا مه‌به‌ستى دونیا‌و دوارِۆژت دێته‌دى وه (خه‌م وخه‌فه‌تت نامێنێت) وه په‌روه‌ردگار له تاوانه‌كانت خۆش ئه‌بێت.
10. سه‌ڵاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ئه بێته هۆى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم).
پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى: (ما من أحد يسلم علي إلا رد الله علي روحي حتى أرد عليه السلام) صحيح الجامع للشيخ الألباني(رحمه الله) (5689).واته: هیچ موسڵمانێك نیه كه سه‌ڵاواتم وسهلامم له سه‌ربدات ئیلا په‌روه‌ردگار رِوحهكهم بۆ ئهگێرِێتهوه تا وه‌ڵامى سهڵاوهكهى بده‌مه‌وه.
له‌كۆتایدا باوهرِدارى خۆشه‌ویست ئه‌مه گوڵبژێرێك بوو له فه‌زڵ وگه‌وره‌یى سه‌ڵاواتدان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) داواكارم له خواى په‌روه‌ردگار له تاوانه‌كانى من و ئێوه‌ش خۆش بێت، وه له‌به‌هه‌شته پرِنازو نیعمه‌ته‌كه‌یدا كۆمان بكاته‌وه .
له‌كۆتایدا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى (أتاني جبريل(عليه السلام) فقال : يا محمد ... و من ذكرت عنده فلم يصل عليك فمات فدخل النار فأبعده الله قل: آمين، فقلت:آمين) صحيح الجامع للشيخ الألباني(رحمه الله)(75) واته: جبریل هات بۆلام فه‌رمووى ئه‌ى محمد (صلى الله عليه وسلم) هه‌ركه‌سێك ناوى تۆى لا هێنرا سه‌ڵاواتى له‌سه‌رت نه‌دا هه‌ركاتێك مرد بچتهدۆزهخهوهو په‌روه‌ردگار له ره‌حمى خۆى دورى بخاته‌وه، بڵێ: آمین، منیش ووتم: آمین. وه له فه‌رمووده‌یه‌كى تردا فه‌رموویه‌تى: (رغم أنف رجل ذكرت عنده فلم يصل عليّ) واته: لوتى ئه‌و كه‌سه به‌خۆڵدا بچێت واته (زه‌لیل و سه‌ر شۆرِببێت) كه ناوى منى لا ئه‌هێنرێت و سه‌ڵاواتم له‌سه‌ر نادات.
وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمين
والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين
ئاماده‌كردنى:
م. أبوبكر أحمد قادر


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆش بێت بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته جوانه
به‌هیوام به‌ر ده‌وام بیت بێ به‌شمان نه‌که‌ی له بابه‌ته جوانه‌کانت
کـــاتت شـــــاد و ئــــــــاسـوده بیت ئـــــهزیـــــزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
