.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














بێزاریه‌كانی به‌یانیان چۆن ده‌ڕوێته‌وه ؟
زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن زۆر بێزار‌و بێتاقه‌تن حه‌ز به‌وه ده‌كه‌ن كه‌س قسه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كات وقسه‌ش له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌كات ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بێزاریانهت بڕهوێته ئه‌م ئامۆژگارییانه په‌یڕه‌و بكه ..
هه‌وڵبده به‌یانیانت پڕبێت له‌پێكه‌نین و شادی،خودی خۆت كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت بهڕووخۆشیو پێكه‌نینه‌وه پێشوازی له‌و ڕۆژه نوێیه بكه‌و گه‌شبین به.
كاتژمێر شه‌شی به‌یانیه‌و زه‌نگی كاتژمێره‌كه‌ت به‌ئاگات دههێنێتو گوێبیستی زهنگهكهیت بهلاَم له‌ناو جگێگهكهدا ئه‌مدیو و ئه‌و دیو دهكهیتو حه‌ز به‌وه ناكه‌یت لهجێگهكهتدا ڕاپه‌ڕیت .
كاتی ئاماده‌كردنی منداڵه‌كانت هاتوه بۆ قوتابخانه ،پێویسته دهمو چاو ودانیان بشۆنو جلی خه‌وتنیان بگۆڕن ،نانی به‌یانی پێش ڕۆیشتنیان بۆ قوتابخانه بخۆن ،باشه تۆ ده‌توانیت هه‌موو ئه‌و كارانه بكه‌یت بهلاَم خۆت به بیجامه‌ی نوستنهوهیتو قژت ئاڵۆسكاو ناڕێكه ،لێدانی دڵت خێرابووه ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شڵه‌ژانه ڕوونه‌دات ده‌توانیت به‌ڕێگایه‌كی ڕاستودروست دوور له‌هه‌ڵچوون ئه‌و كارانه بكه‌یت .
*پۆشاكی خوێندنگا :سه‌باره‌ت به‌و مندالاَنهی ده‌چنه دایانگه پێویسته ،جانتای دایبهكهی له‌گه‌ڵ جلی زیاده ئامادهبكهیتو قتوی شیرهكهیی ئاماده‌بكه‌یت.
سه‌باره‌ت بهومندالاَنهی ده‌چنه قوتابخانه جله‌كانیان ئامادهبكهیتو پێشتر سه‌یری بكه‌یت بزانیت ئوتو كرا‌و وپاكژه ،هه‌روه‌ها پێلاَو گۆره‌ویه‌كانی ئاماده‌بكه ،بهلاَم ئه‌و مندالاَنهی ته‌مه‌نیان گه‌وره‌یه پێویسته فێریان بكه‌یت خۆیان جله‌كانیان ئاماده‌بكه‌ن،نه‌هێشتنی ئه‌و ڕۆتینه ساده‌یه‌ی سیسته‌می خێزانی وا له‌و خێزانه ده‌كات هه‌مووی به ئارامی‌و ئاسوده‌یی دوور لهههڵچوونو شپرزه‌یی ئه‌و به‌یانیه‌و هه‌موو به‌یانیانێك به‌ڕێبكه‌ن ئه‌وه‌ش وات لێده‌كات كاتێكی باشت هه‌بێت بۆ خۆ ڕێكخستنی قژو ماكیاژ و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پۆشاكه‌ی ده‌یخوازیت .
*خواردن: ده‌توانیت پێش نوستن خواردن ئاماده‌بكه‌یت بۆ به‌یانیان،ئه‌گه‌ر منداڵی شیره خۆر‌ت هه‌بوو مه‌مه‌و قوتوی شیره‌كه ئامادهبكهو ئاوی گه‌رمیش بخه‌ره نێۆ تهرمۆزهیهكی ئاوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت ،بۆ مندالاَنی بچوكیش ههرخواردنێك حه‌زی پێبكات له‌فه، بسكیت ، میوه،شیر ،یان شه‌ربه‌ت بۆ ی ئاماده‌بكه،بیرت نه‌چێت ئه‌گه‌ر خۆت یان هاوسه‌ره‌كه‌ت كارتان له‌به‌یانیاندا هه‌بوو له‌فه بۆ خۆشتان ئاماده بكه.
*ئه‌ركی خوێند‌و ناوماڵ :پێویسته دڵنیابیت لهمنداڵهكانت كه ئهركو فه‌رمانه‌كانی خوێندن له‌شه‌ودا ڕاده‌په‌ڕێنن و ته‌ئكید له‌وه بكه‌ره‌وه منداڵه‌كانت سه‌رجه‌م په‌رتوكه‌كانی خوێندنی به‌پێی خشته‌ی وانه‌كانی ئاماده‌كردبێت وقهڵهمو ڕاسته‌و لاستیكو ..هه‌موو پێداویستیه‌كانی پێبێت،ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانت په‌یڕه‌وی سیستم‌و ڕێكخستنی كاره‌كانی خۆیان بكه‌ن دڵنیابه كێشه‌ت نابێت له سه‌رپه‌رشتی كردنیان .
*پێكه‌نین :هه‌وڵبده به‌یانیانت پڕبێت لهبزهو خه‌نده،تۆ ئه‌وه دروست بكه كاتێك له‌خه‌و هه‌ستایت با پێكه‌نینێكی جوان بهسیماتهوه دیاربێت وبه گه‌شبینیه‌وه له به‌یانیان بڕوانهو پاشان منداڵه‌كانت به‌سۆزو خۆشه‌ویستیه‌وه به‌ئاگا بهێنه ،گرنگترین مه‌زاج مه‌زاجی به‌یانیانه كه كهشو ههڵسو كه‌وتی ئه‌و ڕۆژه‌ت بۆ ده‌ستنیشان ده‌كات و كه‌شێكی ئارام‌و ئاسودهوبهختهوهریت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت .
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه