❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مه‌ترسیترین بكوژی ئافره‌تان له‌ مێژووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیگركرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-02 14:30:52

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

مه‌ترسیترین بكوژی ئافره‌تان له‌ مێژووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیگركرا

مه‌ترسیترین بكوژی ئافره‌تان له‌ مێژووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیگركرا 
PNA- به‌هۆی پێشكه‌وتنی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا، پۆلیسی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، توانیان مه‌ترسیدارترین مرۆڤ كوژ له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌یان ده‌ستگیر بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه‌، پۆلیسی (لۆس ئه‌نجلس) رایگه‌یاندووه‌، مه‌ترسیدارترین مرۆڤ كوژ له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌یان، كه‌ ناوی (جۆن تۆماس فلۆید)ـه‌و 72 ساڵه‌، ده‌ستگیركردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ (ولیام براتۆن) سه‌رۆكی پۆلیسی (لۆس ئه‌نجلس) روونیكردۆته‌وه‌، تۆماس له‌ ساڵی 1955ـه‌وه‌ زنجیره‌یه‌ك تاوانی كوشتنی ئافره‌تانی ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام به‌هۆكاری ده‌ستنه‌كه‌وتنی به‌ڵگه‌ی ته‌واوی دڵنیابوون نه‌توانراوه‌ تاوانبار بكرێت.

ولیام وتوویه‌تی: تۆماس پێش مانگێك به‌ر له‌ ئێستا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، نازناوی (ساوسلاند سترانگله‌ر) هه‌ڵگرتووه‌، كه‌ ناوی شوێنێكی جوگرافیاییه‌ ده‌كه‌وێته‌ (لۆس ئه‌نجلس) و نزیكه‌ی 30 ئافره‌ت له‌و شوێنه‌دا ده‌ستدرێژییان لێكرا و كوژران، به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان ساڵانی 1972 و 1976.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پۆلیسی لۆس ئه‌نجلس ئاماژه‌یداوه‌، تۆماس له‌ نێوان ساڵه‌كانی 1955 بۆ 1978 چه‌ند جارێك به‌ تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژییا له‌و سه‌رده‌مه‌دا وا پێشكه‌وتوو نه‌بووه‌، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ تاوانه‌كه‌ی لێ ئه‌نجامدرابوو، كه‌ گه‌رِه‌كێكی رۆژئاوای ویلایه‌ته‌كه‌ بوو، زه‌حمه‌ت و مه‌ترسیداربوو بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو، نه‌توانراوه‌ بسه‌لمێنرێت كه‌ تاوانباره‌.

سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ئاشكرابوونی تۆماس، شارلی بیك جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی لۆس ئه‌نجلس وتویه‌تی: دوای ئه‌نجامدانی پشكنینی ترشی نه‌وه‌وی له‌سه‌ر جێ په‌نجه‌ی ئه‌نجامده‌ری تاوانی كوشتنی (ئیسیڵ سۆكۆلۆف) كه‌ ته‌رمه‌كه‌ی له‌ ساڵی 1972 دۆزرایه‌وه‌ و شوێنه‌واری لێدانی پێوه‌دیاربوو، له‌ لایه‌ن تاوانباره‌وه‌ خنكێندرابوو، به‌ڵگه‌كانمان ره‌وانه‌ی لێكۆڵه‌ران كرد له‌ ساڵی 2002، ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ 6000 تاوانی كوشتنی دیكه‌ له‌ نێوان ساڵانی 1960 بۆ 1996 ئه‌نجامدرابوون، به‌راورد كرد، كه‌ ئه‌و تاوانانه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دۆسیه‌كانیان داخرابوو، چونكه‌ نه‌گه‌یشتبوونه‌ كۆتایی و نه‌یانتوانیبوو تاوانباره‌كانی بدۆزنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها بیك وتی: دوای به‌راورد كردنه‌كه‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ بكوژی سۆكۆلۆف هه‌مان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ (ئه‌لیزابێس ماكیۆن)ی 67 ساڵی له‌ 1976 دوای لێدان و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ری كوشتووه‌، جگه‌ له‌مه‌یش به‌ڵگه‌كان له‌گه‌ڵ سێ تاوانی دیكه‌ی كوشتنی ئافره‌تان یه‌كسان بووه‌.

له‌ كۆتایدا بیك ئاشكرایكردووه‌، به‌هۆی ئامێری پێشكه‌وتوو و به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و رێسای به‌ڵگه‌نامه‌كان، به‌كارهێنانی ترشی نه‌وه‌وی، ده‌توانین ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌ی تاوانكاری بدۆزینه‌وه‌،  كه‌ له‌ ماوه‌كانی رابردوودا پۆلیس نه‌یتوانیوه‌  تانباره‌كانی بدۆزێته‌وه‌ و ناچار دۆسیه‌كانیانی داخستووه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، تۆماس پێنج جار ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌.

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net