❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نۆشكردنی ئاوی سارد زیانبه‌خشه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-04 06:15:25

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

نۆشكردنی ئاوی سارد زیانبه‌خشه‌

نۆشكردنی ئاوی سارد زیانبه‌خشه

‌  http://kurdzhin.org/uploads/6b480b0457.jpg
PNA- شاره‌زایانی خۆراك ئامۆژگاریان بۆ مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌ خۆیان له‌ نۆشكردنی ئاوی سارد به‌ دوور بگرن، چونكه‌ زیان به‌ گه‌ده‌ ده‌گه‌یه‌نێت.

زۆرێك له‌ ئێمه‌ وا هه‌ست ده‌كه‌ین، خواردنه‌وه‌ی  شله‌مه‌نییه‌كان به‌تایبه‌تی ئاوی سارد و سه‌هۆڵاو، یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ نه‌هێشتنی هه‌ست كردنمان به‌ تینوێتی، به‌تایبه‌تی دوای به‌رِۆژوو بوون، به‌ڵام شاره‌زایانی خۆراكی ئه‌م زانیارییه‌ به‌ هه‌ڵه‌ ده‌زانن.

پسپۆران و شاره‌زایانی خۆراكی روونیانكردۆته‌وه‌، خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد یاخود شه‌ربه‌تی سارد به‌ سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵدا، مرۆڤ دووچاری كۆمه‌ڵێك گرفتی ته‌ندروستی ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌ كاتی كرداری هه‌رس كردندا، ره‌نگه‌ له‌ هه‌ندێك جاریشدا تووشی رشانه‌وه‌ و ئازار و سه‌ر ئێشه‌ی بكات.


هه‌روه‌ها شاره‌زایان ئامۆژگاری خه‌ڵكی ده‌كه‌ن، كه‌ پێش خواردنی ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كان، ده‌نكێك خورما و په‌رداخێك ئاوی تا راده‌یه‌ك سارد بخۆنه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئامۆژگارییان كردووه‌ به‌ كه‌م خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌كانی وه‌ك شه‌ربه‌تی میوه‌.
وێڕای ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، له‌ جیاتی ئه‌و زۆر خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت شۆربایه‌كی كه‌م چه‌ور و خوێ بخورێت.


له‌ ئامۆژگارییه‌كانی دیكه‌ی شاره‌زایان، دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ خواردنی خۆراكی چه‌ور، سوێر و گه‌رم، چونكه‌ ئه‌مانه‌ تینوێتی زیاد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو باشترین خواردن بۆ شكاندنی تینوێتی خواردنی میوه‌ و سه‌وزه‌یه‌، چونكه‌ ئاو و ماده‌ی خۆراكی باشی تێدایه‌.

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net