.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














نوستن مێشك ئاماده‌ده‌كات بۆ فێربون
به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه، خه‌و یارمه‌تی دروستبونی ژوری نوێ ده‌دات بۆ عه‌مباركردنی زانیاری له‌مێشكی مرۆڤدا‌و ئاماده‌ی ده‌كات بۆ فێربون.
به‌گوێره‌ی وتارێكی زانستی كه‌هاوكارمان ره‌مه‌زان خزر ئه‌حمه‌د له‌ئینگلیزییه‌وه وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی، " له‌زۆر روه‌وه نوستنی مێرو وه‌كو هی مرۆڤه، بۆ نمونه ئه‌گه ر مێرو یان مر‌وۆڤ رۆژێك كه‌م بخه‌وێت ئه‌وا له رۆژی دواتر قه‌رزی كه‌م نوستنه‌كه ده‌داته‌وه".
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌دا هاتوه: " دو سینیاریۆی جیاواز هه‌ن بۆ لێكدانه‌وه‌ی كاری مێشكی مێرو و زیادبونی پێویستی به خه‌و:
یه‌كه‌میان: خۆمان ده‌توانین بیكه‌ین ئه‌ویش به‌دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی وا بتوانێت شتی نوێ په‌یدابكات له‌لای مێروه‌كانه‌وه، بۆ نمونه كه‌مۆڵه‌یه‌كی شوشه پێبێت له مێرو. بینرا نوستنی مێروه‌كان به رێژه‌ی (2-3) كاتژمێر زیادیكرد له‌چاو ئه‌وانه‌ی جیاكراونه‌ته‌وه.
دوه‌میان : به دوا داچونی زیاتر كرا ئه‌ویش كۆكردنه‌وه‌ی مێیه‌كی مێرو له‌گه‌ڵ نێره‌یه‌كیان به‌مه‌رجێك جاری یه‌كه‌م یه‌كتریان بینیبێت، دیاركه‌وت مێیه‌كه خۆی مات ده‌كات و نێره‌كه‌ش ماده‌ی پارێزه‌ر ده‌رده‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی خه‌ویان لێ بكه‌وێت، پاش جیاكردنه‌وه‌یان بۆماوه‌ی دو رۆژ، دیسان
هه‌مان هه‌نگاویان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان مێیه‌كه خۆی مات نه‌كرد، چونكه له‌جاری یه‌كه‌م سه‌رنه‌كه‌وتبون له‌هه‌وڵه‌كانیاندا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی سه‌لماند، كه‌مێروه‌كان له‌جاری پێشتر له‌دوای نوستنه‌وه زانیاری‌یان هه‌ڵگرتوه، به راستی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان نوستن و زانیاری نوێ‌دا .
له‌حالی ئێستادا زۆرێك له‌خه‌ڵكان دو دڵن له‌كاره‌كانیان و باری ئابوریان، بێگومان هه‌ندێكیان خه‌ویان له‌ده‌ستداوه، له‌مباره‌یه‌وه(paulshaw)
ده‌ڵێت: ئه‌م زانیارییانه پێشنیاری باشترین شتت بۆ ده‌كه‌ن، تۆ ده‌توانیت بیان كه‌ی، خۆت دڵنیا بكه به‌وه‌ی ده‌مێنیته‌وه به‌ژیری و زیادبونی به‌ختت له‌پاراستنی كاره‌كه‌ت، ته‌نها نوستنێكی ته‌واو بكه چونكه زۆر پێویسته".

Sbay

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه