.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









دوژمنی دوژمنه‌که‌م دۆستمه له‌وانه‌یه یارمه‌تیده‌ر بێت
له رۆژی جیهانی نه‌خۆشی مه‌لاریادا كه ده‌كاته 25/4 ، (مۆسکیتۆ)ی مه‌لاریا (ئه‌و زینده‌وه‌ره‌ی که مه‌لاریا بۆ مرۆڤ ده‌گوێزێته‌وه)(مێش) له‌وانه‌یه خۆی ببێته شه‌ڕکه‌ر دژی نه‌خۆشی مه‌لاریا.
سیسته‌می به‌رگری مۆسکیتۆیهکی ده‌ستکاری کراو له ڕوی جینه‌وه بڕی 8080% بۆ 90%ی ئه‌و مشه‌خۆرانه ده‌کوژێت که ده‌چێته له‌شیه‌وه. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ش به‌شێکه له‌و هه‌وڵه جیهانیه‌ی بۆ دروست کردنی نه‌وه‌یه‌کی نوێ له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مه‌لاریا دراون.
ژماره‌ی مشه‌خۆری مه‌لاریا که‌متره کاتێك له له‌شی مۆسکیتۆکهدایه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێك پسپۆڕ هێرشکردنه سه‌ر مه‌لاریا به چاکتر ده‌زانن کاتێك له‌ناو له‌شی مۆسکیتۆکهدایه.
تێگه‌یشتن له په‌یوه‌ندی نێوانی سیسته‌می به‌رگری مۆسکیتۆکه و مشه‌خۆره‌که زۆر گرنگه بۆ دانانی پلانێك بۆ کۆنترۆڵ کردنی نه‌خۆشی مه‌لاریا.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابرد پلانێکی نوێ بۆ به‌ره‌نگاری بونه‌وه‌ی مه‌لاریا له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا که بریتیه له ڕاکێشانی 3 ملیار دۆلار له بانکی جیهانی که له‌لایه‌ن (ده‌زگای بیڵ و مێلیندا گه‌یتس) و به‌خشه‌ره‌کانی تره‌وه دابین ده‌کرێت.
مه‌لاریا یه‌که‌م کوژه‌ری مرۆڤه له کیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقادا و سالانه زیاتر له ملێونێك مرۆڤ ده‌کوژێت که زۆربه‌ی منداڵی خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵن.

ٍSbay

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
