.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پێنج هه‌نگاو بۆ ئاشتكردنه‌وه
ره‌نگه وته‌یه‌كی دڵشكێنه‌رت به‌رامبه‌ر به هاوڕێكه‌ت كردبێت، ره‌نگه ئه‌ویش وشه‌ی هاوشێوه‌ی به‌رامبه‌رت كردبێت و دڵی ره‌نجاندبیت، به‌ڵام هه‌ردووكتان ئاره‌زووی ئاشتبوونه‌وه ده‌كه‌ن. ئایا بوارێك هه‌یه بۆ ئاشتبوونه‌وه؟ چۆن هاوڕێكه‌ت ئاشتده‌كه‌یته‌وه؟
دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاوڕێیه‌تی ئاسان نی‌یه، له ده‌ستدانیشی زیانێكی گه‌وره‌یه. چۆن ده‌توانیت هاوڕێیه‌كت، كه ره‌نجاوه‌لێت ئاشت بكه‌یته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوانه بگره‌به‌ر تاوه‌كو بتوانیت ئه‌و هاوڕێیه‌ت ئاشت بكه‌یته‌وه:
هه‌نگاوی یه‌كه‌م
ئه‌گه‌ر بیر له كبریاو عیزه‌تی نه‌فست ده‌كه‌یته‌وه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌یت ئه‌و په‌یوه‌ندیت پێوه بكات، ره‌نگه ئه‌و گریمانه‌ت هه‌رگیز نه‌یه‌ته‌دی و ئاشت نه‌بنه‌وه، تۆ ده‌ستپێشخه‌ربه، مه‌رج نی‌یه ته‌نازول بكه‌ی، یاخود داوای لێبووردنی لێ بكه‌یت، به‌ڵكو ده‌كرێت ته‌نها باس له هۆكاری كێشه‌كه‌تان بكه‌یت.
ئه‌وه‌ی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، زۆر گرنگه هه‌وڵدانه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڕێكه‌ت.
رووبه‌ڕووی خۆتبه‌ره‌وه، ته‌له‌فۆنی بۆ بكه‌و پرسیاری حاڵی بكه، دواتر ئه‌گه‌ر ویستت هه‌نگاوێكی تر بچیته پێشه‌وه، ئه‌وا پرسیاری تێڕوانینی سه‌باره‌ت به كێشه‌كه‌تان لێ بكه، قسه‌كانی پێ مه‌بڕه‌و گوێی لێ بگره، دواتر ئه‌گه‌ر تۆ قوربانیش بووبێتی له مه‌سه‌له‌كه‌دا، گیانی لێبوورده‌ییت هه‌بێت و لێی خۆشبه. ئه‌و كات هیچ بیانوویه‌كی به‌سه‌رته‌وه نامێنێت، تۆش ده‌روونت ئاسووده ده‌بێت.
هه‌نگاوی دووه‌م
پێش ئه‌وه‌ی تێلی بۆ بكه‌یت، بزانه كه‌چی پێ ده‌ڵێی؟ ئایا ده‌ته‌وێت داوای لێبووردنی لێ بكه‌یت له‌و كاره‌ی ئه‌نجامت داوه؟ یاخود ده‌ته‌وێت له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ناكۆكییه‌كه‌وه قسه بكه‌یت؟ ئه‌گه‌ر نه‌تزانی له‌باره‌ی كام له‌و دوو مه‌سه‌له‌یه‌وه قسه ده‌كه‌یت، ئه‌وا باشتروایه خۆت یه‌كلایی بكه‌یته‌وه‌و بڕیار بده‌ی له‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێت چی بڵێیت.
هه‌نگاوی سێیه‌م
وشه‌كانت به وردی هه‌ڵبژێره‌و وای نیشان بده كه‌وا تۆ گرنگی پێ ده‌ده‌ی، هه‌روه‌ك گرنگی به هاوڕێیه‌تی نێوانتان ده‌ده‌یت، بۆ نموونه پێی بڵێ "دوو هه‌فته‌یه نه‌مبینیوی به‌ڕاستی بیرم ده‌كردی، كه من له‌وێ نه‌بووم چیت ده‌كرد." ده‌مه‌وێت ئه‌و په‌ڕی خه‌مم نیشانت بده‌م، چونكه نه‌مانتوانی ناكۆكییه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هاوڕێیه‌تیمان زۆر له‌وه گه‌وره‌تره، كه‌وا ئه‌م هه‌ڵوێستانه كارمان لێ بكات."
هه‌نگاوی چواره‌م
ئاماده‌ییت بۆ وه‌ڵامی ساردی ئه‌و تێدا بێت، چونكه ره‌نگه وه‌ڵامێكی ساردت بداته‌وه، یاخود داوای لێبووردنت لێ بكات له‌وه‌ی كه ناتوانێت وه‌ڵامت بداته‌وه. یاخود بیانوییه‌كی ناماقوڵت بۆ دێنێته‌وه، به‌وه‌ی بواری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی نی‌یه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌و ره‌نگه تووشی كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌ختت بكات، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ی تۆ تووشی شۆكی كردبێت و چاوه‌ڕێی ئه‌و په‌یوه‌ندییه نه‌بوو بێت، بۆیه كاتی بده‌رێ، تا بتوانێت وه‌ڵامت بداته‌وه، له‌و خۆ دوورخستنه‌وه‌یه‌ی خۆت بێزارمه‌كه، جارێكی تر هه‌وڵ بده په‌یوه‌ندیه‌كه‌ت دووباره بكه‌یته‌وه، تاوه‌كو ئه‌ویش ئاماده‌یی لێكگه‌یشتن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تێدا ده‌بێت.
هه‌نگاوی پێنجه‌م
داوای لێبووردنی لێ بكه له‌و كاره‌ی كه‌كردووته، خراپیش نی‌یه ئه‌گه‌ر به‌شێك له به‌رپرسیارێتیت هه‌ڵبگریت و هه‌وڵیش بده‌یت هه‌ندێك له تێڕوانینه‌كانتان لێك نزیك بكه‌یته‌وه، پێی بڵێ به هیوای په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌كو خۆی لێبێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر داوای لێبووردنیشی لێ بكه‌یت، ئه‌وا تۆ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ت ناوه بۆ دروستكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانتان.
هه‌فتانه
ده‌نگوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه