.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ژنان زیاتر خولیای خوێندنه‌وه‌ن
ئایا پیاوان كاتی خۆیان زیاتر به خوێندنه‌وه ده‌به‌نه‌سه‌ر، یان كاروباری رۆژانه و ئیشوكاریان بواری ئه‌وه‌یان ناده‌ن سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه بن؟ ئایا ژنان زیاتر له پیاوان ده‌خوێننه‌وه، و ئه‌گه‌ر به‌ڵێ بێت، بۆچی؟ ئایا ژنان كاتی زیاتریان هه‌یه له‌وه‌ی پیاوان هه‌یانبێ؟
له لێكوَڵینه‌وه‌یه‌كدا، كه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه كراوه كه خولیای خوێندنه‌وه‌ن، ده‌ركه‌وتووه كه 50%ی ئافره‌تان حه‌زێكی زۆریان هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه و ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه كتێبه‌كانی تیادا ده‌خوێننه‌وه زۆر كه‌متره له پیاوان كه ده‌گاته ته‌نها 26%.
هه‌روه‌ها توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌شتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه له هه‌رزه‌كارانیشدا ئه‌وانه‌ی له ساڵێكدا ته‌نها یه‌ك بۆ دوو كتێب ده‌خوێننه‌وه زیاتر ڕه‌گه‌زی نێرن و هه‌روه‌ها له ناوه‌ڕاستی ئه‌و كتێبه‌ی كه ده‌یخوێننه‌وه ده‌ستده‌كه‌ن به خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی تر كه ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ پیاوان گرنگییه‌كی كه‌متر ده‌ده‌ن به خوێندنه‌وه وه‌ك له ئافره‌تان. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بێت و سه‌یری كتێبخانه‌ی پیاوان بكه‌یت، ژماره‌یه‌كی زۆر كتێب ده‌بینیت وه‌ك له كتێبخانه‌ی ئافره‌تان.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تردا ده‌ركه‌وتووه كه 46%ی پیاوان درۆیان كردووه له ڕێژه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی كه خوێندویانه‌ته‌وه و ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشانی خۆشه‌ویست و هاوڕێكانیان بووه، له كاتێكدا ئه‌م ڕێژه‌یه له ئافره‌تاندا ته‌نها 33%ه. هه‌روه‌ها ئافره‌تان ئامۆژگاری پیاوان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كه پێویسته ژیانی نێلسن ماندێلا و ولیام شكسپیر بخوێننه‌وه. پیاوانیش سه‌رسامی خۆیان ده‌ربڕیووه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان كه زۆر سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌كانی هه‌واڵ و به‌رهه‌مه‌كانی شكسپیر و هۆنراوه‌ی گۆرانی ده‌كه‌ن.
ده‌نگوباس

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه