.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















حه‌ق و ڕاستی
وشه‌ى (الحق) لهقورئاندا (227) جار دووباره بۆته‌وه و لێره‌دا هه‌ندێكیان باس ده‌كه‌ین ، خواى گه‌وره یه‌كێك له‌ناوه پیرۆزه‌كانى (حق)هقورئانى پیرۆز ده‌فه‌رموێت : ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ الحج : 62 واته : خواى په‌روه‌ردگار (الحق) ه و هه‌رچى له‌غه‌یرى خوا بانگ ده‌كه‌ن و ده‌یپه‌رستن ناهه‌قن ) .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّهُ يُحْيِي الْمَوْتَىٰ وَأَنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ الحج : 6 واته : خواى په‌روه‌ردگار (الحق) ه و هه‌ر ئه‌و مردوو زیندوو ده‌كاته‌وه و ئه‌و زاڵ و بهدهسهلاَته به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ).
* وَاللَّهُ يَقُولُ الْحَقَّ وَهُوَ يَهْدِي السَّبِيلَ الاحزاب : 4 واته: خوا حه‌ق وێژه‌و هه‌ر ئه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست، نیشانی (به‌نده‌کانی) ده‌دات.
* أَلَا إِنَّ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَلَا إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ یونس : 55 واته: (خه‌ڵکینه) ئاگاداربن و بیرتان نه‌چێت که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه، ئاگاداربن که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و پاداشت و سزا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیمان و کرده‌وه دیاری ده‌کات) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی له‌م ڕاستیه بێ ئاگان و نایزانن.
هه‌روه‌ها خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو ئاسمانه‌كان و زه‌وى و هه‌رچى تیایاندایه به(هه‌ق) دروستى كردون و به‌ناهه‌ق و بێهۆده دروستى نه‌كردوون ، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت :
أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍ جَدِيدٍ ابراهیم 19/20 واته : ئایا نابینى كه خوا ئاسمانه‌كان و زه‌وى به(هه‌ق) دروست كردوه و ئه‌گه‌ر بیهوىَ ئێوه له‌ناو ده‌بات و كۆمه‌ڵێكى دیكه دێنێت ، ئه‌مه‌ش بۆ خوا گران و قورس نىیه …)
هاتنى قیامه‌ت (هه‌ق) ه كه‌واته با مرۆڤ ڕێگه‌ێ ڕاست بگرێ : ذَٰلِكَ الْيَوْمُ الْحَقُّ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِ مَآبًا النبأ : 39 . واته: ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه.. جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و ڕۆژه (هه‌ق) ه خواى په‌روه‌ردگار پێغه‌مبه‌رى به(هه‌ق) بۆ ناردوین و ئاگادارمان ده‌كاته‌وه بۆ خۆپاراستن له سزاى خوا و مژده‌شمان ده‌داتێ به‌پاداشتى نه‌بڕاوی ، ئه‌گه‌ر چاكه‌كار و پارێزكاربین ، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت :
* إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَلَا تُسْأَلُ عَنْ أَصْحَابِ الْجَحِيمِ البقره : 119
* يَا أَيُّهَا النَّاسُ قَدْ جَاءَكُمُ الرَّسُولُ بِالْحَقِّ النساء : 170
* ذَٰلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ نَزَّلَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ البقره : 176
* وَبِالْحَقِّ أَنزَلْنَاهُ وَبِالْحَقِّ نَزَلَ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا الاسرا‌ء : 105
واته : به‌هه‌ق قورئانمان ناردوه و ههقیشى له‌گه‌ڵ خۆى هێناوه ، وه تۆمان نه‌ناردووه مه‌گه‌ر به‌مژده ده‌ر و ترسێنه‌ر نه‌بێت .
جا كه ئه‌م(هه‌ق) ه ش هات كێشمه كێش له‌نێوان ئه‌م و ناهه‌قدا ده‌ست پێده‌كات و سه‌ره‌نجامیش ناهه‌ق له‌ناوده‌چێ و خۆى له‌به‌رده‌م هه‌ق و راستیدا پێ راناگیرێ هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت:
وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا الاسرا‌ء : 81 واته: هه‌روه‌ها بڵێ: تازه حه‌ق و ڕاستی هاتووه‌و به‌رپا بووه‌و به‌تاڵ و ناحه‌قی، پووچ و ته‌فرو توونا بووه، به‌ڕاستی ناحه‌ق و به‌تاڵ هه‌رتیاچووه‌و جێگیر نه‌بووه‌و به‌زیووه.
خواى گه‌وره هه‌ق و راستى و به‌رنامه‌كه‌ى سه‌رده‌خات هه‌رچه‌ند تاوانباران پێشیان ناخۆش بێت :
وَيُحِقُّ اللَّهُ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُجْرِمُونَ یونس : 82 واته: به‌ڵکو خوا حه‌ق و ڕاستی ده‌چه‌سپێنێت به‌فه‌رمان و ویسته‌کانی خۆی ئه‌گه‌ر چی تاوانکارو تاوانباران پێیان ناخۆش بێت.
هه‌رچه‌نده زۆركه‌س له‌به‌ر هه‌واو ئاره‌زوو ، یان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كى نابه‌جێ هه‌قیان نه‌وێت، هه‌ق و ڕاستى دواى هه‌واو ئاره‌زووى ئه‌وان ناكه‌وێت ، چونكه هه‌رچى له‌ئاسمانه‌كان و زه‌ویدایه به‌هه‌ق ڕاگیربووه و ئه‌گه‌ر وانه‌بێ هه‌مووى به‌سه‌ریه‌كدا ده‌شێوێت هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت :
وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءَهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ بَلْ أَتَيْنَاهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ المۆمنون : 71 . واته: ئه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌وێت، ئه‌وه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه ده‌شێواو تیا ده‌چوو سه‌ر گه‌ردان ده‌بوو، نه‌خێر (حه‌ق وایه ڕقیان لێی نه‌بێت)، چونکه ئێمه قورئانێکمان بۆ هێناون (که یادی هه‌موو چاکه‌یه‌کیان بخاته‌وه، که‌چی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یادخه‌ره‌وانه‌دا سه‌رکه‌ش و یاخین و پشتی تێده‌که‌ن.
جا ئه‌و كه‌سانه هه‌ق و راستى ده‌شارنه‌وه و خه‌ڵكى چه‌واشه ده‌كه‌ن ، بۆیه قورئان ده‌فه‌رموێت: وَلَا تَلْبِسُوا الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُوا الْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ البقره : 42 واته : هه‌ق و راستى به‌درۆ دامه‌پۆشن و هه‌ق و راستى مه‌شارنه‌وه له‌كاتێكدا كه خۆتان باش ئه‌مه ده‌زانن ، واته ئێوه باش ده‌زانن محمد و ئه‌وه‌ى هێناویه‌تى هه‌ق و راستىیه و له‌لاى ئێوه‌ش له‌ته‌ورات و ئینجیل دا مژده به‌هاتنى دراوه ئیتر بۆ ده‌یشارنه‌وه و خۆتانى لێهه‌ڵه ده‌كه‌ن .
جارى وا هه‌یه له‌به‌ر حیكمه‌تێك كه خوا خۆى ده‌یزانێ و مرۆڤى پێ تاقى ده‌كاته‌وه، ناهه‌ق ده‌كه‌وێته ڕو وه‌ك كه‌فى ده‌ریا سه‌ر ئاو ده‌كه‌وێ، یان وه‌كو چڵك و پیسى مادده‌ى ئاڵتون و زیوو سه‌رده‌كه‌وێ له‌كاتى گه‌رم كردن‌دا، به‌ڵام ئه‌وه كاتییه و پاش ماوه‌یه‌ك لاده‌چێ و هه‌ق و راستى و ئه‌وه‌ى كه‌مایه‌ى سوود و به‌ختیارى ئاده‌مییه هه‌تا سه‌ر ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ك قورئان ده‌فه‌رموێت: أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَّابِيًا وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَاعٍ زَبَدٌ مِّثْلُهُ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْحَقَّ وَالْبَاطِلَ فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً وَأَمَّا مَا يَنفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ الرعد : 17 واته: هه‌ر ئه‌و زاته له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دۆڵ و نشێوه به‌هۆی ئه‌و بارانه پڕ ده‌بن (ئینجا لافاوێك دروست ده‌بێت)، ئه‌و لافاوه کهف و کوڵی به‌رز هه‌ڵگرتووه، (ئه‌مه نموونه‌ی یه‌که‌می حه‌ق و ناحه‌قه، بۆ نمونه‌ی دووه‌م ده‌فه‌رمووێت) هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و کانزایانه‌ی که ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن و ده‌یتوێننه‌وه به‌ئاگر بۆ دروستکردنی خشڵ وه‌کو (ئاڵتوون و زیوو پلاتین) یاخود بۆ پێویستی تر (وه‌کو ئاسن و مس و قوڕقوشم) کهف و کوڵ دروست ده‌بێت وه‌ك کهف و کوڵی سه‌ر ئاوه‌که، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ حه‌ق و ناحه‌ق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئه‌وه‌ی کهف و کوڵه وبێسوود و بێ که‌ڵکه ده‌ڕوات و ده‌پوکێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سوود به‌خش و به‌که‌ڵکه بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه جۆراوجۆره‌کان ده‌هێنێته‌وه، (دیاره که به‌تاڵ و ناحه‌قی کهف و کوڵن و ته‌مه‌ن کۆتان، حه‌ق و ڕاستیش ئاوه پاکه‌که‌یه‌و و کانزا به‌سووده‌کانن ده‌مێننه‌وه له زه‌ویدا).
له‌به‌رئه‌وه گه‌ڕان به‌دواى هه‌ق و راستیدا ئه‌ركى سه‌رشانى هه‌موومانه چونكه مه‌سه‌له‌یه‌كه چارهنووسمانى پێوه به‌نده، خێر و خۆشى دنیا و قیامه‌ت وه‌ستاوه‌ته سه‌ر ئه‌و هه‌ق و ڕاستییه … مردنیش هه‌قه و هه‌ق و راستى ده‌هێنێ و هه‌ر له‌دوا ساته‌كانى ژیان و سه‌ره‌مه‌رگدا ئیتر مرۆڤ په‌رده‌ى غه‌فڵه‌ت له‌سه‌ر چاوى لاده‌چێ.
وَجَاءَتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ق 19 ، و مردن بۆ خۆى (یه‌قین) ه وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ الحجر : 99
هه‌موو كه‌سیش له‌سه‌ره‌مه‌رگدا په‌شیمانه ، ئه‌گه‌ر چاك بێ ده‌ڵێ: خۆزگه زیاتر چاكه‌م بكردایه، و ئه‌گه‌ر خراپیش بوبێ ده‌ڵێ خۆزگه له‌جیاتى خراپه چاكه‌م بكردایه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تى …
ئنجا هه‌ر هه‌موومان ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ لاى ئه‌و خوایه‌ى كه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نى حه‌قیقى و هه‌ر ئه‌و پشت و په‌ناى هه‌مووانه :
ثُمَّ رُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ أَلَا لَهُ الْحُكْمُ وَهُوَ أَسْرَعُ الْحَاسِبِينَ 62 /الا‌نعام واته: پاشان خه‌ڵکی هه‌موویان گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ لای خوا که سه‌روه‌ریی ڕاسته‌قینه‌یانه، ئاگاداربن که حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه‌و ئه‌و زاته خێرا‌و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه.
مرۆڤیش له‌كۆمه‌ڵدا بۆ ئه‌وه‌ى چه‌واشه نه‌كرێ و هه‌رده‌م هه‌ق و راستى له‌یادبێت پێویسته ئه‌ندامه‌كانى كۆمه‌ڵ ئامۆژگارى یه‌كترى بكه‌ن و هه‌ق و راستى به‌یه‌ك بڵێن و هه‌روه‌ها ئارامیشى له‌سه‌ر بگرن ، قورئان ده‌فه‌رموێت :وَالْعَصْرِ * إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ * إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ واته: سوێند به‌كات و زه‌مانه ، هه‌موو ئاده‌مى له‌زیان و خهسارهتمهندیان ، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ى كه‌بڕوایان هێنابێ و كرده‌وه‌ى چاكیان كردبێ، و ئامۆژگارى یه‌كتریان كردبێ به‌هه‌ق و راستى و ئامۆژگارى یه‌كتریان كردبێ به‌ئارام و خۆڕاگرتن ) .
ئه‌م سوره‌ته ئه‌وه‌نده گرنگه ، ئیمامى شافعى ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت : [ لو لم ينزل غير هذه السورة لكفت الناس ، لانها شملت جميع علوم القرا‌ن ] واته : ئه‌گه‌ر بێجگه له‌م سووره‌ته هیچىتر نه‌هاتایه‌ته خواره‌وه ، خه‌ڵكى به‌سیان بوو ، چونكه هه‌موو عیلمهكانى قورئانى له‌خۆگرتووه ) .
هاوه‌ڵان له‌م راستییه باش تێگه‌یشتوون بۆیه كاتێ له‌یه‌ك جیا ده‌بوونه‌وه ئه‌م سورهتهیان بۆیه‌ك ده‌خوێند ، هه‌روه‌ك ده‌ستوور و په‌یمان تازه‌كردنه‌وه و بیرخستنه‌وه‌یه‌ك پاشان سه‌لام و خواحافیزیان له‌یه‌كترى ده‌كرد ..
sc dangi islam

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بیت و خوای گه‌وره پاداشتت بداته‌وه به‌قوربان


له‌سه‌ر هێڵ نییه









zor supas mamosta dashti xwa padashti barezisht batawa sarkaw tw bit
له‌سه‌ر هێڵ نییه