.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت چالاكییه‌كانی مێشك
چالاكییه‌كانی ئه‌و به‌شانه‌ی مێشك كه په‌یوه‌ندیان به بڕیاردانی له‌ناوكاو و كاره قورسه‌كان هه‌یه، به هۆی به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ئینته‌رنێت، زیاتر ده‌بێت.
به پێی لێكۆڵینه‌وه نوێیه‌كان، به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت توانای خه‌ڵك بۆ بڕیاردانی له‌ناكاو زیاد ده‌كات و توانای سوود وه‌رگرتنیان له رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی زانیاری زیاد ده‌كات.
لێكۆڵه‌رانی زانكۆی كالیفۆرنیا به لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چالاكی مێشكی كۆمه‌ڵێك كه‌سی جیاواز بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌سانێك كه زیاتر له ئینته‌رنێت و پشكنینه ئینته‌رنێتییه‌كان سوودوه‌رده‌گرن، به نیسبه‌ت كه‌سانێك كه زیاتر ده‌خوێنه‌وه، مێشكێكیی چالاكتریان هه‌یه.
زۆربه‌ی ئه‌م چالاكییانه له كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی مێشكدا بینراوه كه تایبه‌ته‌ن به كۆنترۆڵ و بڕیادانی خێرا و قورس.
بۆ ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه شاره‌زایان رێژه‌ی بزواندنی چالاكییه‌كانی مێشكیان به هۆی پشكنینی ئینته‌رنێتییه‌وه، له مێشكی 24 كه‌س كه خۆیان حه‌زیان كردووه، له چه‌ند ناوچه‌ی پێش و ناوه‌راست و پشته‌وه‌ی مێشكدا ئه‌نجامداوه.
به وته‌ی ئه‌م لێكۆڵه‌رانه، ئه‌و گه‌نجانه كه له پانتای ته‌كنۆلۆژیادا ده‌ژین، مێشكێكی چالاكتریان له كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن هه‌یه، هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆرێكخستنی خێرای ئه‌م نه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌كنۆلۆژیادا. هه‌ره‌وها نه‌وه‌ی نوێی پێشكه‌وتنی ئابووری باشیان ده‌بێت و نه‌وه‌ی دوای ئه‌وانیش سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی ئابووری باشتریان ده‌بێت.
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به‌مزوانه له گۆڤاری "American Journal of Geriatric Psychiatry"دا بڵاوده‌بێته‌وه
سه‌رچاوه‌ی مالی کوردان
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن *حسێن خۆشناو* (2009-05-04 20:23:47)

له‌سه‌ر هێڵ نییه