.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














پێنج ووشه له ڕووی مناڵه‌كه‌ت مه‌ده
مناڵه‌كه‌ت خاوه‌نی كۆمه‌لێك هه‌ست و نه‌سته بۆیه پێویسته تۆی دایك رێز له منداڵه‌كه‌ت بگریت به شێوه‌یه‌ك ئه‌و منداڵه كه ڕوبه‌ڕووی كه‌سانی له خۆی گه‌وره‌تر بووه‌وه بزانێت چۆن مامه‌ڵه ده‌كات , بۆیه ره‌فتاره‌كانی له به‌ر چاو بگره‌و هه‌وڵبده ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وت و زاراوه‌نه‌ی ده‌بنه بێڕێزی منداڵه‌كه‌ت لێی دوربكه‌وه‌ره‌وه تا به شێوه‌یه‌كی جوان و په‌سه‌ند بتوانێت مامه‌ڵه بكات ، گرنگه دایكان له‌م 5 زارهویهدوربكهونهوه ئه‌وانیش
--- تۆكهریت
به هیچ جۆرێك زاره‌وه‌ی تۆ كه‌ریت له ڕٍووی منداڵه‌كه‌ت مه‌ده ، چونكه ئه‌ویش وه‌ك تۆ به‌كاری دێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ڕوبه‌رووی ده‌بنه‌وه ، كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی و هزری منداڵه‌كه‌ت دروستده‌كات.
--- خوا بتكوژێت
به منداڵه‌كه‌ت مه‌ڵی كه ئاواتی مردنت بۆ ده‌خوازم , چونكه ڕق وكینه له ناخیدا ده‌چێنیت و زۆر كاتیش ده‌گاته ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی ئازاردانی خۆی بدات .
--- تۆ هیچ نازانیت
ووتنی ئه‌و ڕسته‌یه بارێكی ترسناك و ئاڵۆز به سه‌ریدا به‌جێده‌هێڵێت ، چونكه وای لێدێت متمانه‌ی به خۆی نه‌مێنێت و هیچیش فێر نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌وه سه‌رزه‌نشت ده‌كرێت كه هیچ نازانێت بۆیه به‌رده‌وام به‌خۆی ده‌ڵێت هیچ نازانم .
--- نه‌خێر ئه‌وه مه‌كه
به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا به داواكاری منداڵه‌كه‌ت به‌پێی توانا وهلاَم بده‌یته‌وه و ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌ده‌یكات لایه‌نی چاك و خراپی بۆ ڕوونبكه‌ره‌وه و له زۆر به‌كارهێنانی ووشه‌ی نه‌خێر دوربكهورهوه.
--- زاره‌وه‌ی نه‌شیاوو نه‌گونجاو به‌كارمه‌هێنه
له به‌رده‌م منداڵه‌كه‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ك زاره‌وی ناشرین و نه‌گونجاو له ڕووی منداڵه‌كه‌ت مه‌ده ، چونكه كارده‌كاته سه‌ر هه‌ڵوێستی و وه‌ك كه‌سێكی بێ ڕێز دهردهكهوێتو به‌هه‌مان شێوه‌ش تێڕوانیهنهكانی بۆ ده‌وروبه‌ر به بێ ڕێزییه‌وه له كۆمه‌ڵگاوه ده‌ڕوانێت .
NNA

له‌سه‌ر هێڵ نییه