.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














ئەو شوفێرانەی بەهۆڕن لێدان خەڵكی هەراسان دەكەن
هەموو ئۆتۆمبێلێك لەسەر سووكانەكەیدا هۆڕنێكی هەیە و كۆمپانیای دروستكەر بە مەبەست دایناوە، زۆربەی ئۆتۆمبێلەكانیش دەنگی هۆڕنەكەیان مامناوەندییە، تەنیا ئۆتۆمبێلە بارهەڵگر و گەورەكان نەبێت كە هۆڕنەكانیان دەنگیان زۆر گەورە و زەبەلاحە، بۆیە هۆڕنەكانیان بەستراوەتەوە بە سیستمی هەوایی ئۆتۆمبێلەكەوە، دیارە ئەمەش هۆی خۆی هەیە كە لە میانی ریپۆرتاژەكەدا روونی دەكەینەوە و ئەوەی كە زانراوە ئەوەیە هۆڕن لێدان بۆ ئاگاداركردنەوەی ئۆتۆمبێلی دیكە و پیادە، بەڵام بەداخەوە لە كۆمەڵگەی ئێمەدا هۆڕن لێدان بۆتە مایەی بێزاركردن و وەڕسكردن و ناڕەحەتبوونی خەڵكی، هۆیەكە خەڵكی توڕە، هەڵچوون و توڕەیی خۆی پێ دەربڕێت و هۆیەكیشە بۆ توڕەكردنی خەڵك، با ئەم بابەتە بەسەر بكەینەوە و بزانین بۆچی و چۆن كراوەتە هۆی توڕەو بێزاركردنی هاووڵاتییان.
ئا: فایلی كۆمەڵایەتی
جاری وا هەیە كە هۆڕن لێدان مرۆڤ لە كارەساتێك رزگار دەكات، كەچی جاری واش هەیە هەر ئەو هۆڕن لێدانە دەبێتە هۆی نزیكبوونەوەی مرۆڤێك یا زیاتر لەمەرگ، بێگومان بەشی هەرە زۆری هاووڵاتیانیش بێزار و ناڕازین لەو شتە، چونكە بەلای كەمییەوە شوفێرێك هۆڕن بكاتە هۆی تۆڕەكردن و ئازاردانی خەڵك دەبێ ئاستێكی هوشیاری هەبێت... مامۆستا(ئیسماعیل حەمە فەرەج) وایدەبینێ كە ئاستی شارستانی تاكی ئێمە بەگشتی نەگەیشتۆتە ئەوەی كەرەستە و ئامێرە پێشكەوتووەكانی ئەم سەردەمە بە شێوەیەكی سروشتی و وەكو خۆی بەكاربێنین، تەنانەت ئەو ئامێرە چەند سوودبەخشیش بێت وا دەكات زیانی لاوەكی هەر لێ دروست بێت، ئاخر هۆی دانانی هۆڕن لەسەر ئۆتۆمبیل تەنیا و تەنیا بۆ ئاگاداركردنەوە و وریاكردنەوە و كاری زۆر پێویستە و بەس، بۆ ئەوە دانەنراوە خەڵكی پێ وەڕس و توڕە بكەی، ئەگەر وابێ كەواتە هەر كەسێ لە شتێك یا كەسێك توڕە بوو دەتوانێ بە ئۆتۆمبیل بیشێلی و پانیشی بكاتەوە، بەهەرحاڵ بەداخەوە ئەوە ئاستی شارستانی ئێمەیە و ئەوەش واقیعێكی تاڵمانە، هاووڵاتی(هەندرێن ئەسعەد) لەو بڕوایەدایە كە ئۆتۆمبێل بۆ ئەوە نەكراوە ژیانی خەڵكی بخاتە مەترسییەوە كەچی هەندێ لە تاكی ئەم كۆمەڵەی ئێمە نەك ئۆتۆمبێلەكە بەڵكو تەنانەت یەكێ لە ئامێرە سادەكانیشی كە وەزیفەیەكی دیاریكراو و سنوورداری هەیە، دەكاتە هۆی تێكدانی زەوق و میزاج و باری دەروونی خەڵك، دیارە هەموو كەسێك ئەو رەفتارە ناكات، ئەوانە نەبن كە ئاستی هوشیاری نزم و زەوقێكی خراپیان هەیە، من لەو بڕوایەدام كە هۆڕن لێدان بەبێ هۆ ئاستی نزمی هوشیاری ئەو شوفێرە دەردەبڕێت كە ئۆتۆمبیلەكە لێدەخوڕێت و هۆكارێكیشە بۆ دروستبوونی شەڕ و كێشەی كۆمەڵایەتی
هۆڕن لێدان و بووك گواستنەوە
هەموومان بینیوومانە كاتێك ریزە ئۆتۆمبێلێك دەبینین و لە پێشەوەی هەمووشیان ئۆتۆمبێلی كاكی زاوا و بوكی خانم بە لەنجەولار و سەد ناز و فیزەوە دەڕوات كە كاكی زاوا بەوپەڕی هەست بە شانازی كردن و بەخۆنازینەوە ریزی پێشەوەی كەژاوەكەی گرتووە، چ دەنگە دەنگ و ژاوەژاو و هەرا وهۆریای هۆڕن لێدانیان بەڕێخستووە، ئاخر بووك گواستنەوە بۆ دەبێ ببێتە مایەی خۆشی بۆ هەندێك كەس و مایەی مێشك بردنیش بۆ هەندێكی تر...(حاجی حوسێن ئەحمەد) جارانی بووك گواستنەوەمان بۆ دەگێڕێتەوە و لەگەڵ هی ئێستاش بەراوردی دەكات و دەڵێ: لەسەردەمی ئێمەدا ئۆتۆمبێل تابڵێی كەم بوو، بە زۆری دەوڵەمەندەكان هەیانبوو، بۆیە لەكاتی بووك گواستنەوەدا ئەو هەرای هۆڕن لێدانە نەبوو، بەڵام پاشان كە ژمارەی ئۆتۆمبێلی جۆری(جێب و شۆڤرلێت و دۆج و هی دیكە) پەیدابوون ئەو دیاردەیە وردە وردە زیادبوو بەڵام بە بەربڵاوی نا، ئەو وەختانەی كە بووك بە وڵاغ دەگوازرایەوە دیاردەی تەقەكردن هەبوو، كە جگە لەوەی مایەی نیگەرانی خەڵك بوو، هەندێك جار رووداوی، ناخۆشیشی لێدەكەوتەوە.
(یوسف بڵباس) یەكێكە لەوانەی بەهۆڕن لێدان قەڵس دەبێت و دەڵێ: نازانم هۆڕن لێدان بەو هەموو هەراوهۆسەیە لەسەر شەقامی گشتی چ خۆشییەكی هەیە و لە پای چییە، كاكە هەموو وا دەزانین كە كەژاوەی ئۆتۆمبێلی زاوای ئەفەندی بەسەر شەقامدا دەڕوا، تێدەگەین كە كابرا ژن دەگوازێتەوە و بڕایەوە، برا بۆخۆت دڵتخۆشە قەیدیناكا، بەڵام دڵی خەڵك بۆ دێشێنی بەو هەراوژاوەژاوەی كە دینێیەوە، نازانم ئەوە مانای چییە كابرا بەخۆی و بەبووكەوە، ریزە ئۆتۆمبێلێكی لە پشتە و بەسەر شەقامەكاندا دەڕوات تا خەڵك بیبینێ، باشە ئەوە چ حیكمەتێك و چ باشییەكی هەیە؟ نازانم تا كەی ئەو نەریتە بێ مانایە ناگۆڕدرێت، لەوەش خراپتر كەسانێك هەن هەر كە ئافرەت یان كچێك دەبینن دەست بە هۆڕن لێدان دەكەن.
هاتووچۆ بوارێكی زۆر گرنگی ژیانی مرۆڤی ئەم سەردەمەیە، بۆیە بە یاسایەكی تایبەت ئەو بوارە رێكدەخرێ بۆ ئەوەی ناڕێكی و بێ سەروبەری لێنەكەوێتەوە، جگە لەوەش بۆ ئەوەی هەر یەك لە ئێمە سنووری ماف و ئەركەكانی خۆی بزانێ و بە گوێرەی یاسا هەڵسوكەوت بكات و بجوڵێتەوە و ئۆتۆمبێل هاوژوشتن نەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی خەڵك.
وەك لە پێشەوە ئاماژەمان پێدا زۆرجار لەلایەن هەندێ كەسەوە بەهۆڕن لێدان خەڵك بێزار دەكرێ، دیارە یاسای هاتووچۆ لەو رووەوە ئەو مەسەلەیەی رێكخستووە و سنووری بەكارهێنانی هۆڕنی دیاریكردووە، لەو رووەوە رائیدی هاتووچۆ بەڕێز(عەلی بورهان) كە بەڕێوەبەری بەشی داوا و سكاڵاكانە كە سەر بە دادگای كەتنە ئەو لایەنەمان بۆ رووندەكاتەوە و دەڵێ: دیارە بەكارهێنانی هۆڕن بەپێی رێساكانی یاسای هاتووچۆ دیاریكراوە كە تەنیا لەكاتی پێویست دەبێت بەكار بهێنرێت، بۆنموونە كاتێك پیادەیەك لە شوێنێكدا دەپەڕێتەوە كە یاسای هاتووچۆ بە شوێنی پەڕینەوەی پیادەی دانەناوە، یان ئۆتۆمبێلێك بەپێچەوانەی ئاراستە، یا پێچەوانەی یاساكانی هاتووچۆ بڕوات ئۆتۆمبێلی بەرامبەری دەتوانێ بە هۆڕن لێدان وریای بكاتەوە كە ئەو شوێنەی ئەو لێی دەڕوات هی ئەو نییە و رۆیشتنەكەی مەترسی لەسەر خۆی و كەسانی دی هەیە، یان لەهەر حاڵەتێكی تری پێویست، بەڵێ لەم كاتانەدا بەپێی بارودۆخ و پێویست هۆڕن بەكاردەهێنرێت، بەڵام بەداخەوە زۆربەی شوفێرەكانی ئێمە لەو لایەنەوە نە رەچاوی یاسای هاتووچۆ دەكەن نە رەچاوی مافی هاووڵاتیانیش دەكەن، بەبێ هۆو بەبێ پاساو هۆڕن لێدەدەن.
شوفێری وا هەیە، بەهۆڕن جنێو بەخەڵك دەدات، یان بە لێخۆڕینێكی نایاسایی و بەو پەڕی خێرایی و سەركێشیيەوە، دەستیش لەسەر هۆڕن دادەنێ، ئینجا دەشكێنێتەوە سەر خەڵك سەروماڵی خەڵك دەخاتە مەترسییەوە، زۆرجار بینیومانە لۆریەك بەو پەڕی خێراییەوە لەسەر بەرزە پردێك وەك گوللە دێتە خوارەوە و هۆڕنێك لێدەدات كە لەمەودای دووری پتر لە یەك كیلۆمەترەوە گوێت لەدەنگی دەبێت، ئەوە چییە كاكم دەیەوێ وەك گوللە بڕوات هەتا خۆشی رەت نەبێ كەس نابێ بێتە پێشی، ئەمانە دیاردە و حاڵەتی رۆژانەن هەموو هاووڵاتیان بێزارن لەدەستی و دیاردە و حاڵەتی ناشیرین و ناپەسند و ناشارستانیینە، لە یاسای هاتووچۆی تازەدا بەداخەوە بڕی(15)هەزار دینار وەك سزای پێبژاردنی ئەو كەسانەی كە هۆڕن لێدەدەن دانراوە.
من پێموایە سزایەكی سووك و سادەیە و هەندێكجار بێ كاریگەریشە، بە بڕوای من سزاكە چەند قورس بكرێ كەمە، چونكە پەیوەندی بە ئارامی و ئاسوودەیی خەڵكەوە هەیە و رەفتارێكی ناشارستانی و زۆریش ناپەسندە، بۆیە هەقە بەشێوەیەك قەدەغەبكرێ كە قەدەغەكردنەكە راستەوخۆ و یەكسەر وكاریگەر بێت، واتە ئەگەر سزاكە تووندتر و راستەوخۆتر بێت ئەوسا جۆرە هوشیارییەك بڵاو دەبێتەوە لە ناو شوفێران كە لەكاتی پێویست نەبێت بەكاری نەهێنن.
Gulan

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش hanw گیان بۆ ئهم بابهته بهسوده ههروهها له ترهفکلایت که نیشانهی سهوز پێ دهبێت ئیتر ئهو شوفێرانه دهکهونه هۆڕن لێدان مهبهست چییه کهس نازانێت. سهرکهوتوو بیت hamw گیان بههیوای بهردهوامیت.


لهسهر هێڵ نییه