❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تێلیسكۆبێكی‌ نوێ‌ ئاینده‌مان ئاشكرا ده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-07 06:02:16

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

تێلیسكۆبێكی‌ نوێ‌ ئاینده‌مان ئاشكرا ده‌كات

تێلیسكۆبێكی‌ نوێ‌ ئاینده‌مان ئاشكرا ده‌كات

تێلیسكۆپێكی‌ نوێ‌ دروست ده‌كریت له‌توانایدایه‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبوونی‌ گه‌ردوون‌و ئاینده‌ش ئاشكرا بكات
چه‌ند زانایه‌ك توانیویانه‌ تێلیسكۆبێكی‌ پێشكه‌وتوو دروست بكه‌ن كه‌ له‌توانایدایه‌ سه‌ره‌تای‌ دروستبوونی‌ گه‌ردوون‌و ئاینده‌ش ئاشكرا بكات.
زاناكان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی‌ ئاشكراكردنی‌ ئه‌و مێژووه‌ دێرینه‌ی‌ گه‌ردوون هه‌یه‌تی‌ كه‌ به‌ 13 ملیارد‌و حه‌وتسه‌د ملیۆن ساڵ ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و تیایدا ئه‌ستێره‌‌و هه‌ساره‌كان دروستبوون، دوو تێلیسكۆبی‌ له‌و جۆره‌ له‌ناوه‌ڕاستی‌ ئه‌م مانگه‌دا به‌ره‌و بۆشایی ئاسمان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێن.
زاناكان ئاشكراشیان كردووه‌، یه‌كێك له‌و دوو تێلیسكۆبه‌ به‌ناوی‌ (بلانك)ه‌وه‌ ناو ده‌نرێت‌و كاری‌ تاووتوێكردنی‌ پاشماوه‌ی‌ ئه‌و تیشكانه‌یه‌ كه‌ له‌دوای‌ ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ گه‌ردوونه‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌‌و ئاماژه‌ به‌چۆنێتی‌ دروستبوونی‌ گه‌ردوون ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه‌ زاناكان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێلیسكۆبه‌كه‌ی‌ دیكه‌ به‌ناوی‌ (هیرشل)ه‌وه‌ ده‌بێت‌و به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین تێلیسكۆبه‌كانی‌ جیهان داده‌نرێت، كاریشی‌ بریتییه‌ له‌به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و تیشكه‌ ژێرسوورانه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ ده‌رده‌په‌ڕێنرێن‌و ده‌بنه‌ هۆی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ته‌پوتۆزی‌ گه‌ردوونی‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و پارچه‌ به‌ردینانه‌ی‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ فراوان له‌گه‌ردووندا بلاَو ده‌بنه‌وه‌.

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net