.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














بەهار..
سەرەتایەكی باش و ئەنجامێكی تاڵ
سەرقاڵی مرۆڤ بە كاری رۆژانە زۆرجار هەندێ لە كارە سەرەكییەكانی ژیانی خۆی لەبیر دەچێتەوە، بۆ چارەسەركردنیشیان لەوانەیە هەندێ جار بەهەڵەدا بچێت، وەك (بەهار)بۆمان باس دەكات كە چۆن بەبێ راوێژ وەرگرتنی كەسانی بەئەزمون توشی ئەم گرفتە گەورەیەی خێزانەكەی دەبێتەوە و لەكۆتایشدا خۆی دەبێتە قوربانی حەزی هاوسەر و دەوروبەرەكەی. ژیری مرۆڤ لەرەفتاریدا دەردەكەوێت و هەمیشە بەئارام دەبێت لەبەرامبەر پێشهاتەكاندا بۆئەوەی تاكێكی سەركەوتوو بێت لەژیانی خۆیدا.
یەكەم بڕیاردان
دوای تەواوكردنی خوێندن هەوڵمدا لەبواری خۆمدا كەدەرچووی كۆلێژی ئەندازیاری بووم دابمەزرێم و خزمەتێك بكەم، دوای تێپەڕبوونی (4)مانگ بەسەر دەرچوونمدا لەیەكێك لەفەرمانگەكانی حكومەت وەك ئەندازیاری كارەبا دامەزرام، بەهۆی زیرەكی و لێهاتوویی خۆم توانیم ببمە سەرۆكی بەشێكی گرنگ، ئەمەش چەندین هەلومەجالی باشی كاركردنی هێنایە بەردەمم و سودی باشم لێوەرگرت، وەك ئیفادكردن بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی بینینی چەندین كۆرس و ۆرك شۆپی تایبەت. (بەهار) وەك هەموو كچێكی تر بەمافی خۆی دەزانێت بیر لەپێك هێنانی پرۆسەی هاوسەرگیری بكاتەوە، لەوكاتەشدا زیاتر كچان دەكەونە دوو دڵی و راراییەكەوە بەتایبەت ئەگەر لەیەك كاتدا زیاتر لە كەسێك پێی بڵێت داوای هاوسەری لێبكات، بۆیە هەوڵ دەدات كامەیان زۆرتر دەگونجێت ئەوەیان هەڵبژێرێت، (بەهار)یش كاتێك كوڕی پوری پێی داوای دەكات ئەو لەهەموویان بەباشتر دەزانێت و لەدوو لایەنەوە پەسەندی دەكات، لایەنی یەكەم لەبەرئەوەیە كە كوڕی پوریەتی و باشتر دەیناسێ تا كەسێكی بێگانە، دووەمیش ئەوەیەكە دەرچووی زانكۆیە و فەرمانبەرە و لەرووی كاروكاسبیەوە كەسێكی باش و گونجاوە. هەروەك بەهار دەڵێت: جگەلەو دوو لایەنە كەهۆكاری سەرەكی بوون بۆ زەواج كردنم بكە عەلی هاوكات كورێكی زۆرجوان و سەرنجڕاكێشیش بوو.
كەسایەتی (عەلی) كەمێك ئاڵۆز بوو زۆركەس خۆشیان نەدەویست تا بەتەواوی لێی نزیك نەبویتایەوە و نەتناسیایە، لەگەڵ ئەوەشدا كەمێك غیرەی دەكردو وەك بڵێین دڵی پیس بوو لێم، بەڵام بەو ڕادەیە نا كە بڵێم هەمیشە چاودێریم بكات و رێگریم بكات لەچوونە دەرەوە و سەفەرەكانمدا. سەرقاڵی ژیان و كاركردن وایلێكردم كەمتر بتوانم خزمەتی هاوسەركەم بكەم، ئەویش بەردەوام گلەیی لێدەكردم و بۆڵەی زۆری دەكرد بەسەرمدا و دەیگوت: تۆ وەك ژنی خەڵكی نیت و ناتوانیت خزمەتی میوانێك بكەیت یان لەگەڵمدا بێیتە دەرەوە، هەمیشە سەرقاڵیت. بەم قسانە جاربەجارێك دڵتەنگ دەبووم و هەندێك جاریش دەگریام بەبێ ئەوەی عەلی بزانێت، دەمگوت ئەم پیاوە بۆ ئەوەندە گلەیم لێدەكات، خۆمم بەكەمتەرخەم نەدەزانی، نەشم دەزانی چی بكەم، بۆ ئەمە تاكە چارەسەر ئەوەم دانا كەلەلای خۆمان ژنێك هەبوو زۆر پاكوخاوێن بوو لەهەمان كاتدا باری ئابوورییان زۆر خراپ بوو، بیرم لەوەكردەوە ئەگەر پێی بڵێم بتوانێت هاوكاریم بكات لەكاروباری ماڵەوەدا، ئەوا لەبەرامبەردا هاوكارییەكی باشی ماددی دەكەم، پرسم بەهاوسەرەكەم كرد گوتی ئارەزووی خۆتە ئەگەر متمانەی تەواوەتیت پێی هەیە خراپ نیە.(بەهار) دەڵێت: بۆ رۆژی دوایی كە چوومەوە بۆ دەوام بەو ژنەم گوت ئەگەر بتوانیت هاوكاریم بكەیت زۆر مەمنونت دەبم، ئەویش زۆری پێ خۆش بوو وتی:بەهارخان ئەی بۆنا، ئامادەم بەهەموو جۆرێك هاوكاریت بكەم، بەم وەڵامەی تەواو دڵخۆش بووم و تەواوی كارەكانم پێی گوت لەگەڵ ئەو كاتانەی كە چۆن بێتە ماڵەوە.
سەرەتای گرفتەكان
ئەو ژنە دوای نیوەڕوان دەچووە ماڵەوە هەمووكارەكانی بۆ دەكردم تەنانەت خواردنیشی بۆ حازر دەكرین، من و عەلی زۆر لێی رازی بووین، بەمەش كەمێك لەكاتەكانم بۆ گەڕایەوە وتوانیم لانی كەم خواستەكانی (عەلی) جێبەجێ بكەم. ئەم ژنە بۆماوەی (7) مانگ بەم شێوەیە كاری بۆ كردین، بەڵام بەهۆی خراپی باری تەندروستی و تەمەنی زۆرەوە، ئەم ژنە نەیتوانی بەردەوم بێت لەدەوامكردن لەفەرمانگە داوای خانەنشینی كردوو، هەروەها بەمنیشی گوت ناتوانم بێم بۆ ماڵتان بەڵام ئەگەر قبوڵی بكەیت لەجیاتی خۆم كچەكەم دەنێرم تا كارەكانت بۆ بكات، تۆزێك رامام و وەڵامم نەدایەوە، گوتی چییە (بەهارخان) بۆ بێدەنگ بوویت ئەگەر پێت خۆش نییە، ناینێرم، وتم باجی گیان بۆنا زۆر مەمنونیش دەبم.
رێكەوت وای دانا كە دوو یان سێ رۆژ سەمیرە هات بۆ ماڵمان كەلەلایەن بەرێوەبەری فەرمانگەكەوە پێی راگەیاندم كەلەم ماوەیەدا (ئیفاد) دەكرێیت بۆ دەرەوەی وڵات و لەوانەیە مانگێكی پێنەچێت كارەكانتان تەواو بكرێت و سەفەربكەیت.
رۆژانە كە دەهاتمەوە ماڵەكەم پاكوخاوێن بوو (سەمیرە)بەهەمان شێوەی دایكی تەنانەت خواردنیشی بۆ حازر دەكردم، بەڵام ئەوەی كە ببووە جێگەی گومان و سەرسوڕمانم ئەوەبوو (عەلی) پێش من دەهاتەوە، من ئەمەم پێ خۆش نەبوو، نەشدەكرا هەروا بەزوویی بیدركێنم بۆیە هەڵمگرت تاكاتی خۆی دێت!.
(سمیرە) زۆر گرنگی بەماڵەكەم دەدا و بەتایبەتیش گرنگی دەدا بە (عەلی) بێ ئەوەی لەسەرەتادا هۆكارەكەی بزانم،بەم گرنگیدانەی سەمیرە وردە وردە (عەلی)یش مەیلی بەرەو لای سەمیرە دروست كرد تا كار گەیشتە ئەوەی (سەمیرە) لەنان خواردنیشدا لەگەڵمان دادەنیشت و هاوبەشی دەكردین، ئەم رەفتارانەی سەمیرە جێگەی سەرسورمان بوو، دەبێت لەم كاتانەدا مرۆڤ بێ دەنگی هەڵبژێرێت تا دەزانیت چی روو دەدات.؟
عەلی كە پێشتر كەسێكی ئەوەندە داخراو بوو بەلامەوە سەیر بوو كە لەگەڵ سەمیرەدا كەسێكی وا كراوە و قسەخۆشە، تاكار گەیشتە ئەوەی لەدوای نان خواردنیش پێكەوە دادەنیشتن گفتوگۆیان دەكرد، رۆژانە سەمیرە تا كاتژمێر (2)دەڕواتەوە، بەڵام لەم كۆتاییەدا تا سەعات (4) درەنگتریش دەمایەوە، بۆیە رۆژێك خۆم پێم گوت كە دەتوانیت كاتژمێر(2) بڕۆیتەوە و خۆم كارەكانی تر دەكەم. سەمیرە بەبایەخەوە كاری ماڵی دەكرد بەتایبەتی جلەكانی (عەلی) ئوتو دەكرد و بۆنی پێدا دەكرد. ئەم گومان و رق خواردنەوەیە ناچاری كردم لەلای عەلی باسی بكەم، گوتی: نا بەهار بێگومان بە چونكە سەمیرە خۆی كچێكی رێكوپێك و پاكوخاوێنە لەوە بەدەر هیچی تر نییە. منیش بەم قسانە تارادەیەك باوەڕم كرد، بەرهەحاڵ دوو سێ رۆژ مێشكی خۆمم ساف كرد، تاسەفەرەكەم كرد بۆ دەرەوەی وڵات، هەموو شتێك تارادەیەك ئاسایی بوو، بەڵام ئەوەی كە هەموو ژیانمی گۆڕی ژنێكی دراوسێمان بوو، ئەویش كاتێك كە رۆژێك بۆ پێداویستییەك هات بۆ ماڵمان و پێی گوتم بەهارگیان تۆ ئاگاداری ماڵی خۆتیت كاتێك لەماڵ نیت؟ مەبەستم ئەو كچەیە كە لەماڵی تۆدا كاردەكات؟ گوتم تێناگەم بۆچی ئەو كچە چی كردووە؟ گوتی لە كاتێكدا كە لەماڵ نابیت كوڕێك دێت بۆ ماڵتان و تا ئەو كاتەی ئێوە دێنەوە لەوێ دەبێت و دواتر دەڕوات خوا دەزانێ خەریكی چین؟ گوتم یەعنی چی خەڵك دێنێتە ماڵی من لەكاتێكدا من بەهۆی دایكیەوە متمانەم پێیكردووە و تەواوی ماڵەكەم داوەتە دەستی ئێستاش ئەو بەم شێوەیە رەفتار دەكات، بەراستی نەمدەزانی چی بكەم و چۆن ئەو مەسەلەیە یەكلایی بكەمەوە و بزانم راستە یان نا، چاوەڕێم كرد تا ئێوارە هاوسەرەكەم هاتەوە و پێم راگەیاند، عەلی گوتی: ژنەكە خۆت بەو مەسەلانەوە خەریك مەكە تۆ ژنێكی رۆشنبیریت و خاوەن بڕوانامەیت باوەڕ بە ژنە دراوسێ مەكە، بیرم كردەوە خۆم ئەم راستییە تاقی بكەمەوە بۆ رۆژی دوایی لەناوەڕاستی دەوامدا مۆڵەتم وەرگرت و گەڕامەوە بۆ ماڵەوە، كاتێك كە هاتمەوە بینیم دەرگای ماڵ داخراوە و كەس لەماڵەوە نییە، بەڵام كاتژمێر بوو بە 12ی نیوەڕۆ دەرگای دەرەوە كرایەوە بینیم هاوسەرەكەم بوو هاتەوە بەدوای ئەویشدا سەمیرە خۆی كرد بەژووردا، زۆر سەیر بوو بەلامەوە گوتم خێرە هەردووكتان بەیەكەوە هاتوونەتەوە، ئەی سەمیرە بۆچی ماڵت بەجێهێشتووە؟ سەمیرە زۆر پەشۆكاو گوتی: بەخوا بەهارخان بەكارێك چوومەتە دەرەوە، بەبێ ئەوەی پرسیار لەعەلی بكەم وەڵام و گوتی: لەگەڵ مندا هاتۆتە دەرەوە بۆچی دەپرسیت؟ ئیتر لەمەوە لەگەڵ عەلیدا لێمانبوو بەناخۆشی و سەمیرەم دەركرد، لەدوای دەركردنی سەمیرە (عەلی) پەلاماریدام و زۆری لێدام هەرچەند هاوارم كرد و لێی پاڕامەوە بێ سود بوو، رامكردە حەوشەكەی خۆمان هەربێ سود بوو منیش پەلاماری دەبە نەوتەكەم داو بەخۆمدا كرد لەو كاتەدا ماڵە دراوسێكانمان فریام كەوتن و نەیانهێشت خۆم بسوتێنم، لەدوای ئەوەی كە خەڵكەكە رۆیشتنە دەرەوە عەلی پێی وتم بەهار باپێت بڵێم راستە من و تۆ خزمین بەڵام جوانی سەمیرە زۆر سەرنجی راكێشاوم و كاریگەری زۆری لەسەرم هەبووە هەر ئەمە وای لێكردم كە بۆ چەندین جار مومارەسەی جنس بكەین بۆیە ئەمەشت پێدەڵێم بۆئەوەی خەڵك پێت نەڵێت. بێگومان هەركەسێكی تر لەشوێنی من بێت ئەمەی پێ بگوترێت دەبێت هەڵوێستی چۆن بێت؟ چووم بۆ ماڵی باوكم و دواتریش كەسوكاری خۆمم ئاگاداركردەوە بۆچونی ماڵەوەمان ئەوەبوو كە من و عەلی لەیەكتر جیاببینەوە چونكە عەلی خیانەتی زەوجی لێكردووم، راستە من و عەلی زۆر یەكترمان خۆش دەویست و رێزی یەكترمان دەگرت بەڵام سەمیرە زۆر لێزانانە سەرنجی عەلی بۆلای خۆی راكێشابوو، ئەم رەفتارەی سەمیرە تەواو ژیانی منی وێران كردو نەیهێشت بەهەشتی ژیانم لەگەڵ (عەلی)دا بەردەوام بێت، لەكاتێكدا هەڵەی خۆم بوو كە نەمتوانی گرنگی بەهاوسەرەكەم بدەم وەك پێویست جگەلەوەی كە سەمیرە دەستی لەگەڵ كوڕێكدا تێكەڵ كردبوو كە بەحساب پێشتر پەیوەندی خۆشەویستیان لەنێوانیاندا هەبووە. لەوە تێناگەم لەكاتێكدا عەلی ئەم راستییەی دەزانی چۆن سەمیرەی پەسەند كرد؟ من لەدواید بڕیارمدا لە عەلی جیاببمەوە.
دەرئەنجام
بۆ ئەم مەبەستە خاتوو(رێزان عەبدوڵا)ی توێژەری كۆمەڵایەتی دەڵێت: كاتێك رووداوێكی لەوجۆرە دەبیستم بەلامەوە سەیرە، كە چۆن كەسێكی ئاوا بەبێ ئاگا توشی ئەم هەموو دەردەسەرییە بووە لەكاتێكدا خاوەن بڕوانامەیە و كەسێكی لێهاتوو، یەكێكی وەك بەهار دەبینین رووبەرووی ئەم ژیانە بۆتەوە ناتوانین بڵێین هەموو هەڵەكان هی بەهار خۆی بووە، بەڵام خۆی فاكتەری دروست بوونی ئەم چارەنووسە بووە چونكە نابێت هەروا بەسانایی باوەر بەكەسانی دەوروبەر بكەیت و تێكەڵ بەماڵەوەشی بكەیت، بەتایبەت ئەگەر بزانیت ئەوەی بەتەنیا لەماوە كارت بۆ دەكات كچێكی گەنج و جوانە و هاوسەرەكەشی بەهەمان شێوەیە بێگومان مرۆڤ لەم حاڵاتانەدا ئەگەر كەسێكی خۆڕاگر نەبێت توشی هەڵە دەبێت، دەكرا بەهار بەشێوەیەكی هێمنتر چارەسەری بكردایە نەك بەو شێوە هەڵبچویایەو رەفتاری كردبایە، چونكە لەبەرژەوەندی ئەودا نەبوو هەروەك ئەنجامەكەمان بیست.
Gulan

لهسهر هێڵ نییه