.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














پیاوێكی كوژراو و بزربوونی بكوژی راستەقینە!!
لەنێو فایلەكانی دادگاوە
نیوەڕۆیەكی گەرمی هاوین بوو(وریا) لە ناو دوكانەكەی لەگەڵ ئەو كڕیارەی كە هاتبووە دوكانەكەی راوەستابوو مامەڵەی دەكرد لە پڕ لەگەڵ زیڕەی دەنگی ستۆپی ئۆتۆمبێلێك راچەنی، بێ ئەوەی هۆیەك هەبێ ناچاری بكات بزانێ چییە، لە ناخەوە شتێك پاڵی پێوەنا بەدەم سەرچاوەی دەنگەكە بچێتە دەرەوە لەسەر شۆستەكەی بەردەم دوكانەكەی راوەستاو سەیرێكی ئەملا و ئەولای خۆی كرد، كە ئاوڕی لای راستەی دایەوە، بەبێ ویستی خۆی چاوی زەق بۆوە و سپی هەڵگەڕا، خەریكبوو بڕیار بدات ئایا رابكات یان بچێتە ناو دوكانەكەی و خۆی لە پشت ئەو كڕیارەوە بشارێتەوە كە هاتبوو كەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبێلی لێ بكڕێت.
یەك دوو چركە تێپەڕی و ئەو هەر نەیتوانی بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات، ئەوەبوو دواجار بڕیاریدا بەلای چەپدا رابكات، ئینجا بۆ كوێ دەچێ و چارەنووسی بەچی دەگات و دەگاتە كوێ، ئەوە خۆی تەسلیمی قەدەر كردبوو، جا كە خۆی سوڕاند و بەلای چەپدا بایدایەوە و سەری بڵندكرد هێندەی دیكە زارەترەك بوو، لێوەكانی كەوتە لەرزین و بەیەكجاری قەدەمی شكا.
ئەوەی لای راستی دوژمنێكی بوو، ئەوەی چەپیشی دوژمنێكی تری بوو، بۆ بەدبەختی كابرا، هەردوولا چەكی كلاشینكۆفیان پێ بوو و پێكەوە لەیەك كاتدا یەكی چەند فیشەكێكیان تێگرت و دەموودەست بەریاندایەوە، دوژمنەكانی یەكتریان نەدەناسی و هەردووكیشیان كە پێكەوە بێ ئەوەی یەكدی بناسن و بزانن و ئاگایان لەیەك بێ و بەبێ ویست و نەخشەی پێشووەخت تەقەیان لە(وریا) كرد،ئەوانیش سەریان لەم رێكەوتە سەیرە سورڕمابوو،(وریا) گوللەیەكی بەزگی و یەكێكی تری بە رانی و ئەویتری بەسەری كەوتبوو، ئەو گوللەیەی كە بەسەری كەوتبوو وریای كوشتبوو...
دادگاییەكی قورس و بەزەحمەت
ئەمانە ئەو شاهیدیە بوو كە(دلاوەر) لەبەردەم دادگای تاوانەكان دایبووی(دلاوەر) ئەو رۆژە بەرێككەوت لە ناو دوكانەكەی(وریا)دا دەبێ بەمەبەستی كڕینی كەلوپەلی یەدەگی ئۆتۆمبێل(دلاوەر) لەوەڵامی پرسیارەكانی دادگا دا، ئەوەی روونكردەوە كە نازانێ ئەوانەی(وریا)یان كوشت چی (وریا) بوون و بۆچی كوشتیان؟ بەڵام ساتەكانی رووداوەكەی بە جوانی لەبیرە و لە پێش چاوی خۆی روویدا و كەسەكانیش زۆر باش دەناسێتەوە... گوفتارەكانی(دلاوەر) بۆ دادگا زۆر بە سوود و جێی بڕوا بوون، هەر ئەو رۆژ بە بڕیاری دادگای لێكۆڵینەوە لاشەكەی بردرابوو بۆ پزیشكی دادی تا لەوێ پشكنینی لاشەی بۆ بكرێت و ژمارەی تەقەكان و شوێنی تەقەكان بزاندرێت ، دوای لێكۆڵینەوەی چڕوپڕ دەزگاكانی لێكۆڵینەوە دەتوانن هەردوو تاوانبار دەستگیر بكەن، لە كاتی لێكۆڵینەوە دا هەردووكیان دان بە تاوانەكانیان دەنێن و دان دەنێن بەوەی كە تەقەیان لە(وریا) كردووە ، بەڵام هەردووكیشیان نكۆڵیان دەكرد لەوەی كە بە گوللەی ئەو(وریا) مردبێ، كێشەكە لێرەوە بۆ هەردوو دادگای لێكۆڵینەوە و دواتریش دادگای تاوانەكان پەیدابوو، چونكە گومان لەسەر بكوژی راستەقینە دروستبوو.
هۆی كوشتنی (وریا) چی بوو؟
یەكێ لەو پرسیارانەی كە داواكاری گشتی لە هەردوو تاوانبار (بەختیار و مەجید)ی كرد ئەوەبوو هۆی راستەقینەی ئەو تاوانەیان چی بوو، یەكەم جار پرسیارەكە لە(بەختیار) كرا و ئەویش بەمجۆرە وەڵامی دایەوە و گوتی: چەند ساڵێك پێش ئێستا(بەختیار)پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ خوشكێكم هەبوو باوكم پێی زانی، بە ئێمەی گوت با كار لەكار نەترازێ دووركەوێتەوە و واز لەم مەسەلەیە بێنێ، كە چی ئەو دوای ماوەیەك لە جیاتی ئەوەی واز لەو كردارەی بێنێ، لە شەوێكدا بەنهێنی خوشكەكەمی هەڵگرت و رۆیشت، پاش دوو مانگان هەواڵی بۆ ناردین و گوتبووی(ئەوا من لوتی هەمووتانم شكاند و ئینجا ئێوەش قەت كچەكەتان بەمن مەدەن،) بە مەلایەك مارەی كردبوو، ئێمەش ماوەیەك لێیگەڕاین تا هەردووكیان بكوژین، بەڵام بەردەستمان نەدەكەوتن، ئەوەبوو رۆژێك برایەكەم دۆزیبوویانەوە و تەقەی لێكردبوون، بەڵام هیچ كامیان بەرنەكەوتن، دوای ماوەیەك ماڵمان دۆزییەوە و تەقەمان لێكردن خوشكەكەمان گوللەیەك بەسەر دڵی كەوتبوو یەكسەر پێی مردبوو، بەخۆشی تەنیا گوللەیەك بە قاچی كەوتبوو، ئیدی دوای ئەم رووداوە باوكم گوتی: وازی لێبێنن بەڵام ئێمە سوێندمان خوارد كە وازی لێنەهێنین و بیكوژین، پاش ئەوەی چەند ساڵێك خۆی ون كرد كە ئێمە و ئەوانیش پێش راكردنی ماڵمان لە شارۆچكەیەك بوو، ئەو هاتبووە شار و لە سوچێكدا بە دزییەوە كاری دەكرد، هەر بەدواوەی بووین تا شوێنەكەیمان زانی، ئێمە كە تەقەمان لێكردووە ئەوە هۆیەكەی و ئەوەش ئامانجەكەی بوو.
دانپیانانی تاوانباری دووەم
تاوانباری دووەم(مەجید) یش بەمشێوەیە هۆی تەقەكردنی لە (وریا) لەبەردەم دادگادا خستەروو و گوتی: خوشكی ئەو خێزانی من بووە، یەك دووجار لەگەڵ خێزانەكەم كێشەمان لەسەر منداڵ لێ پەیدابوو، ژنەكەم منداڵی نەدەبوو، بۆیە من بە خێزانم گوت: لێمگەڕێ با ژنێكی تر بهێنم و منداڵێك، دوانمان ببێت، بەڵام ئەو بەهیچ شێوەیەك رازی نەبوو، لەسەر ئەوە بووە شەڕ و ناخۆشی كەوتە نێوانمانەوە، ئەوەبوو ئەویش زیزبوو چۆوە ماڵی براكەی كە(وریا) بوو، چونكە باوكی نەمابوو ماوەیەك لەلای مایەوە، منیش بەهۆی قسەی دایكم و كەسوكارم بڕیارمدا ئاشتی بكەمەوە و جارێكی تر مەسەلەی هێنانی ژنێكی تر نەكەمەوە، بۆ ئەم مەبەستە پیاوماقووڵ و كەسووكارم نارد بەڵكو ژنەكەم بگەڕێننەوە گوتم لەسەر دەستی ئەو كەسانەی كە شایەتن بەڵێن دەدەم جارێكی تر نە باسی ژنهێنان و نە منداڵیش بكەمەوە، ئەوم خۆشدەوێت و بە هەموو شتێكی ئەو رازیم، سەرەتا ژنەكەشم و(وریا)ی براشی رازی نەدەبوون، بەڵام دواتر ژنەكەم رازی بوو بگەڕێتەوە لام بەڵام( وریا) نەیدەهێشت، بەمجۆرە رۆژ بەرۆژ نێوانمان ناخۆش دەبوو، تاوەكو گەیشتینە ئەو رادەیەی ژنەكەم بچێتە دادگا و شكایەتم لێبكات، لەگەڵ شكایەت لێكردنەكەم سێ رۆژ بەندكردام، كە بەندكرا، ژنەكەمم لە پێش چاو كەوت، ئەویش دوای ئازادبوونم چووە دادگای باری كەسی و داوای جیابوونەوەی لێكردم، ئەمانە هەمووی بە فیتی (وریا)ی برای بوو، ئیتر منیش سوێندم خوارد گوتم: مادام گەیشتە ئەو رادەیە بەڵێن بێت وریا بكوژم، جا لەبەر ئەوەی(وریا) شوێنی كاركردن و ماڵیشی زوو زوو دەگۆڕی، بۆیە بە ئاسانی بە بەردەستم نەدەكەوت، ئیتر لە دوای بووم تا شوێنی كاركردنم دۆزیەوە، كە زانیم لە كوێن نیوەڕۆیەك بەخۆو بەكلاشینكۆفەوە خۆم گەیاندێ و تەقەم لێی كرد، لەو وەختەی كە تەقەم لێی كرد كابرایەكی دیكەش تەقەی لێكرد، بەڵام(وریا) بە گوللەی من نەكوژرا.
كامەیان بكوژی راستەقینەیە؟
چەندی دادگا بەڵگەكانی لێكۆڵینەوەی هەڵسەنگاند و چەندی هێنا و برد، هەر نەزانرا بە گوللەی كامەیان(وریا) كوژراوە چونكە هەردووكیان نكۆڵیان كرد لەوەی كە بە گوللەی ئەو كوژرابێ، لەلایەكی تریشەوە ، چەكی هەردووكیان بە فیشەكەوە وەكو یەك بوون، هەردووكیشیان لەیەك كاتدا گوللەیان لێیداوە.بۆیە دادگا گەیشتە ئەو بڕیارە كە بكوژی راستەقینە دیار نییە و هەردوو تاوانبار(بەختیار و مەجید) بە تاوانی كوشتن تاوانبار كران و یەكی(10) ساڵ حوكمدران.
Gulan media

لهسهر هێڵ نییه