.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌ماهه‌نگی نێوان دوو كه‌سه یان ده‌سه‌ڵاتی یه‌ك لایه‌نه؟
گێلاس عه‌بدوڵڵا
مامۆستای زانكۆ
ئه‌ندامی سه‌نته‌ری راوێژكاری خێزان
هاوسه‌رگیری ئه‌و په‌یوه‌ندییه كه ژن و پیاو كۆده‌كاته‌وه بۆ دروستكردنی خێزان ، وه له رووی یاسا‌و ئاینه‌وه بناغه‌یه‌كی هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌م په‌یوه‌ندییه گه‌ر له سه‌ره‌تایی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریه‌وه له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی لێك تێگه‌یشتن و هه‌ست كردن به ئه‌رك و ماف به‌رامبه‌ر به یه‌كتری دروست بوو ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كی سروشتی بێ كێشه‌وگرفت ده‌بێت .
واته ژن و پیاو پێویسته به‌و رۆحیه‌ته‌وه به‌یه‌كتر رازی بن كه مافی یه‌كتر زه‌وت نه‌كه‌ن به دوو ئاراسته‌ی جیاواز كارنه‌كه‌ن، راسته هه‌ردوو هاوسه‌ر دوو تاكی جیاوازن له‌روو ی هه‌ردوو فاكته‌ری ( بۆماوه‌و ژینگه) ه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه نه‌توانن هه‌ماهه‌نگییه‌ك دروست بكه‌ن له نێوانیاندا ، واته له‌سه‌روو هه‌موو جیاوازیهپهروهردهیی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریهكانهوه ده‌كرێت ببنه یه‌ك رۆح له دوو جه‌سته‌دا ، ده‌كرێت به گفتوگۆ‌و هێمنی بچووكترین تا گه‌وره‌ترین كێشه‌ی خێزانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن. نموونه‌ی ئه‌مانه‌ش بوونیان هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا .
زۆرجار كێشه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه كه‌سی به‌رامبه‌ر مافه‌كانی ئه‌وی تر زه‌وت ده‌كات و دكتاتۆریهتیهك دروست ده‌بێت به سه‌پاندنی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و قسه‌ی خۆی به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا له بچوكترین تا گه‌وره‌ترین تایبه‌تیه‌كانی خێزانه‌كه‌دا . ده‌رئه‌نجام ئالۆزی و ناره‌زاییه‌ك دروست ده‌بێت و ، ده‌كرێت كه‌سی به‌رامبه‌ر ناچاربێت هه‌موو ئاڵۆزی و ناره‌حه‌تیه‌كانی خهفهبكات له نه‌ستی دا (اللاشعور) ده‌رئه‌نجام كاردانه‌وه‌یه‌كی خراپ ره‌نگده‌داته‌وه له‌سه‌ر ههڵوسوكهوتی به‌گشتی ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشیه ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كان (سایكوسۆماتیهكان). واته له‌م باره‌دا خۆشه‌ویستی و رێز بوونی نابێت به‌قه‌ده‌ر ترس و ملكه‌چی بۆ داواكاریه‌كانی كه‌سی به‌رامبه‌ر ،زۆر جار ده‌گاته ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دووكه‌سه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و واته (ته‌ڵاق )دان رووبدات وه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م منداڵ ده‌بێت ئه‌و باجه‌كه‌ی ده‌دات به‌وه‌ی له‌سۆزی دایك یان باوكی بێبه‌ش ده‌بێت .
له واقعی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌م حاڵه‌تی دكتاتۆریه‌تی ناو خێزان چ له لایه‌ن پیاوانه‌وه بێت یان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه بوونی هه‌یه‌و له هه‌ندێ خێزاندا پیاوه‌كه باڵاده‌سته‌و هه‌موو شتێك به ویست و ئاره‌زووی ئه‌و ده‌بێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرنگی یه‌ك بدات به هه‌ست و بیروراكانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خێزانه‌كه‌دا ، زۆر جار ئه‌مه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و ژنان ده‌بنه سه‌پێنه‌ری بیرورا‌و حه‌زو ئاره‌زوه‌كانیان له ناو خێزاندا ته‌نانه‌ت ده‌گاته ئه‌وه‌ی هه‌موو سهربهستیهكی تایبه‌تی ژیانی هاوسه‌ره‌كه‌ی زه‌وت ده‌كات ساده‌ترین نموونه مافی چونه‌ده‌ره‌وه‌و سه‌ر دانكردن و به‌تایبه‌تی كه‌س وكاری لێ زه‌وت ده‌كات به‌رده‌وام چاودێری هه‌موو هه‌ڵس وكهوتهكانی ده‌كات هه‌میشه ده‌یه‌وێت هه‌موو شته‌كان به ویستی ئه‌وبێت ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌و نه‌بوو كێشه‌و ئاڵۆزی ده‌ست پێده‌كات ده‌كه‌وێته به‌هانه دۆزینه‌وه بۆ گۆرینی بارودۆخه‌كه به‌ویستی خۆی .
هۆكاری ئه‌م حاڵه‌تانه به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌روه‌رده‌ی خێزان كه وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مان پێدا كه هه‌ریه‌كه‌یان له په‌روه‌رده‌یه‌كی جیاواز هاتوون ، واته ئه‌وكه‌سه له ئه‌نجامی نازدانی زۆری ته‌مه‌نی منداڵی كه‌سێتیه‌كی خۆسه‌پێنه‌ری بۆ دروست بووه‌و هه‌میشه قسه‌ی ئه‌و له‌سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه‌یه ئه‌مه له لایه‌ك ، له‌لایه‌كی تر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ تێروانینی هه‌ریه‌كه له ژن و پیاو به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر واته هه‌ندێ له پیاوان كه دكتاتۆریه‌ت پیاده ده‌كه‌ن لهخێزانهكهیاندا تێروانینێكیی هه‌ڵه‌یان هه‌یه به‌وه‌ی پیاو ده‌بێت باڵاده‌ست بێت و ژن بۆی نییه رۆڵی هه‌بێت وه ژنانیش ئه‌وانه‌ی ته‌نها قسه‌ی خۆیان په‌یره‌وده‌كرێت له خێزاندا به‌وه‌ی ژن ده‌بێت مافی هه‌بێت . به‌گشتی خۆشه‌ویستی ده‌سه‌ڵات له لای تاكی ئێمه بوونی هه‌یه كه به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌ی خێزانی و سستمی ناو خوێندنگهكانه هه‌روه‌ها تێنه‌گه‌یشتنه له ماف وسه‌ربه‌ستی تاكه كه‌سی .
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastt xosh bet hanw gian babateke zor baswda
sarkawtw bet hawre gian

zorm ber akrdn ewa bashn له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
