.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














به‌مه‌به‌سته‌وه بێت یاخود به‌بێ مه‌به‌ست، هه‌موو ژنێك هه‌وڵده‌دات كۆمه‌ڵه ره‌فتارێك له مێرده‌كه‌یدا بگۆڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی هاوتا بێت له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و پیاوه نموونه‌ییه‌ی كه له‌هزری خۆیدا، وێنای كردبوو. ئه‌و خه‌سڵه‌تانه چین كه دوای هاوسه‌رگیری خێزانه‌كه‌ت، ده‌یه‌وێت بیگوڕێت تیایدا، له ئێستاوه بیزانه.
جلوبه‌رگ
ئه‌گه‌ر دڵنیای له رای خۆت له هه‌ڵبژاردنی جلوبهرگهكانتدا، هاوڕێكانیشت ئه‌و شایه‌تییه‌یان بۆ داوی، ئه‌وا به‌گوێی مه‌كه كاتێك ده‌یه‌وێت، له‌سه‌ر ئاره‌زووی ئه‌و جل بپۆشیت. بۆ نموونه ده‌یه‌وێت جلوبه‌رگی ساده له‌به‌ر بكه‌یت له‌بری قات.
چۆن چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌یت، له‌نێوان ئازادیت له پۆشینی جلوبهرگداو راگرتنی دڵی ئه‌ودا، ئه‌وا خۆت له‌وه به دوور بگره، له‌كاتی كڕینی جلوبه‌رگدا با له‌گه‌ڵت نه‌بێت. ئه‌گه‌ر دیارییه‌كیشی بۆ كڕیت، زۆر سوپاسی بكه‌و جارێك له‌به‌ری بكه، به‌ڵام دواتر بیانوویه‌كی بۆ بدۆزه‌ره‌وه.
خواردن
ئه‌گه‌ر رێگری لێكردی له خواردنی گۆشتی سوور و په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو، ئه‌وا سوپاسی بكه‌و به‌گوێی بكه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هانیدای بۆ خواردنی چه‌وری و ژه‌می قورس، ئه‌وا تێی بگه‌یه‌نه ئه‌و خواردنانه مه‌ترسییان هه‌یه، بۆ ته‌ندروستیت و ده‌بێت به‌زۆر وانه‌كات كه بیخۆی، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه خۆت هاوكاربه له كڕینی خوارده‌مه‌نییه‌كاندا بۆ ماڵه‌وه.
هاوڕێكانت
ئایا هانت ده‌دات بۆ هاوڕێیه‌تی كردنی پیاوی ژندارو دوورت ده‌خاته‌وه له هاوڕێ بێژنهكانت، ئه‌مه كارێكی سروشتییه، هه‌روه‌كو تۆ چۆن حه‌زده‌كه‌یت، ئه‌و زیاتر له‌گه‌ڵ هاوڕێ خێزاندارهكانیدا بێت، ئه‌وا ئه‌ویش وا ده‌خوازێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌وا هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌كه بده، پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ بكه، مه‌به‌ستی چییه له‌و كاره‌ی؟ باسی باشی هاوڕێكانتی بۆ بكه، به‌ڵام وریابه به زۆریش به‌رگریان لێمه‌كه، با ئه‌و وا هه‌ست نه‌كات له جه‌نگێكی دۆڕاودایه. مادام هاوسه‌ره‌كه‌ت بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه، له‌گه‌ڵ تۆدا ژیان بباته سه‌ر، ئه‌وا رێزی ئه‌وه‌ی لێ بگره‌و دڵگرانی مه‌كه و هه‌وڵبده شه‌وانه زۆر له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدا نه‌مێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر ماشیتهوه، ئه‌وا له شوێنێكی دیاربه، تاوه‌كو ئه‌و دڵی له‌لات نه‌بێت.
ئاره‌زووه‌كان
هه‌موو كه‌سێك واده‌خوازێت، ئه‌وانی تریش هاوڕێی بن، له ویست و ئاره‌زووه‌كانیدا، هه‌ر مرۆڤه‌و كۆمه‌ڵێك ئاره‌زووی هه‌یه. ره‌نگه وات لێ بكات ده‌ست له كۆمه‌ڵێك له ئاره‌زووه‌كانت هه‌ڵبگریت، تۆش ئاماده‌ییت تێدا نه‌بێت. ده‌بێت له ئه‌نجامدانی كاره‌كانتاندا پێك بێنه‌وه، هیچ نه‌بێت جۆرێك له میانگیری هه‌ڵبژێرن له‌نێوانتاندا، تاوه‌كو هه‌ردوو بتوانن پێكه‌وه له‌زه‌ت له كاته‌كانتان وه‌ربگرن.
دڵنیابه له‌وه‌ی ئاره‌زووه‌كانت به‌جێده‌هێنیت، له‌گه‌ڵ راگرتنی دڵی ئه‌ویشدا، چونكه ناكرێت دڵی هاوسه‌رت رانه‌گریت.
ئه‌و كاتانه دیاری بكه، كه‌وا ئه‌و سه‌رقاڵه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت، ئه‌و شتانه‌ی ئاره‌زووی ده‌كه‌ی به‌دی بهێنیت.
دابه خراپه‌كانت
هه‌ندێك دابونه‌ریت هه‌یه له پیاودا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه دهزانێتیش هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداریان نابێت، وه‌كو كێشانی جگه‌ره‌و نێرگه‌له، یان خواردنه‌وه‌ی كحولیات، یان قوماركردن.
خێزانه‌كه‌ت مافی خۆیه‌تی، كه رێگریت لێ بكات كه‌وا له‌و ره‌فتاره خراپانه دوور بكه‌ویته‌وه، چونكه نه‌ك به ته‌نها زیانی بۆ تۆ ده‌بێت، به‌ڵكو زیانبه‌خشیشه بۆ خێزانه‌كه‌ت و داهاتووتان.
چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌یت، ئه‌گه‌ر زۆر بێزارت ده‌كات، به داواكارییه‌كانی، ئه‌وا هه‌وڵبده هیچ نه‌بێت له ماڵه‌وه جگهرهمهكێشه، یاخود كه‌می بكه‌ره‌وه، یان كحولیات له ماڵه‌وه مه‌خۆره‌وه، كه خواردیشتهوه له ده‌ره‌وه، ئه‌وا له ئاستێكدا بێت كه‌وا كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر ئاستی عه‌قڵییه‌ت یان هه‌ڵسوكه‌وتت.
ته‌ماشای كچان
نموونه‌ی یه‌ك پیاوم بده‌نێ، كه ته‌ماشای كچێك، یان خانمێك ناكات، كه به به‌رامبه‌ریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام بزانه جیاوازی هه‌یه له تهماشاو لێوردبوونه‌وه.
كاتێك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت ده‌بیت، ئه‌وا هیچ نه‌بێت رێز له هه‌ستی ئه‌و بگره‌و به‌چاوه‌كانت راوی كچان مه‌كه.
چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه تۆ كه شێوه‌یه‌كت له ئافره‌تاندا به‌دڵه، ئه‌وا بێ پێچ و په‌نا راستگۆیانه پێی بڵێ، كه‌وا ئه‌و شێوازه‌م له‌لا جوانه، تاوه‌كو ئه‌ویش له‌سه‌ر هه‌مان شێواز خۆی ئاماده بكات.
هه‌فتانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه




ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









وايه ده ست خؤش بيت هاورئ كيان


له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس کاکه رێبین به ئه‌م زانیاریانه
بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه