.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌لمانییه‌كان دایكیان به باشترین هاورِێ داده‌نێن
له راپرسییه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه، دایكان باشترین هاورِێن بۆ زۆربه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان.
په‌یمانگای (F and S)ی ئه‌ڵمانیایی بۆ خزمه‌تگوزرای راگه‌یاندن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گۆڤاری (مینی)ی ئافره‌تان راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه، كه هه‌زار و حه‌وت كه‌س تێیدا به‌شداریان كردووه و ته‌مه‌نیان له نێوان 18 بۆ 45 ساڵاندا بووه، به‌پێی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه، له 45 % ی ئافره‌تان و له 34%ی پیاوان پێیانوایه "دایك باشترین هاورِێیانه".
هه‌ر به‌پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه، له 62 %ی ئافره‌تان و له 72%ی پیاوان، دایكیان به باشترین كه‌س داده‌نێن، هه‌روه‌ها له 16%ی ئافره‌تان و له 10%ی پیاوان نا یانه‌وێت رۆژێك له رۆژان وه‌ك دایكیان بن.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپرسیه‌كه‌دا هاتووه، له 25%ی ئه‌ڵمانیایه‌كان ده‌یانه‌وێت رۆژی جه‌ژنی دایكان ببێته رۆژێكی فه‌رمی و له 50% یشیان ئه‌و رۆژه به بۆنه‌یه‌كی زۆر گرنگ داده‌نێن.
له كۆتاییدا، راپرسییه‌كه ئاماژه‌یداوه له 23%ی ئافره‌تان و له 28%ی پیاوان له رۆژی جه‌ژنی دایكان، دیاری‌یان بۆ دایكیان نه‌بردووه، چونكه برِوایان به دیاری زۆره‌ملێ نی‌یه.
جێی ئاماژه‌یه، ئه‌م راپرسیه به بۆنه‌ی رۆژی جه‌ژنی دایكان له ئه‌ڵمانیا، كه ده‌كاته 10 ی ئةم مانگه ئه‌نجامدراوه. 
Gulan media
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن hanw (2009-05-10 05:46:16)

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه