❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سیستمی‌ تازه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و سوده‌كانی‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-10 06:06:08

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

سیستمی‌ تازه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و سوده‌كانی‌

سیستمی‌ تازه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و سوده‌كانی‌


فه‌لسه‌فه‌ی‌ هه‌موو ووڵاتانی‌ جیهان لایه‌نی‌ په‌روه‌رده‌ و له‌هه‌مان كاتدا ئاستی‌ فێربوونیانه‌ ، كۆریه‌كان ده‌ڵێن "هه‌ر ووڵاتیك ئاستی‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردنی‌ به‌رز بوو ، ئه‌وا ئه‌و ووڵاته‌ ووڵاتێكی‌ پێشكه‌ووتووه‌ " به‌ لێكدانه‌وه‌یه‌كی‌ ووردتر هه‌ر ووڵاتێك ئاستی‌ خوێنده‌واری‌ تێیدا به‌رزبێت ، ئه‌وا ئه‌و ووڵاته‌ به‌ ووڵاتێكی‌ پێشكه‌ووتوو داده‌نرێت  و ئه‌م لایه‌نه‌ش به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م كاریگه‌ری‌ ده‌بێت له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی‌ ئه‌و ووڵاته‌ ، هه‌ر بۆیه‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌و ووڵاته‌ به‌رپرسیاره‌ له‌ چاكتركردنی‌ سیسته‌می‌ خوێندن ، له‌ گۆڕینی‌ داموده‌زگاكانی‌ په‌روه‌رده‌ ، له‌ به‌ره‌وپێشبردنی‌ ئاستی‌ زانست ، له‌ دانانی‌ شێوازی‌ وانه‌ ووتنه‌وه‌ی‌ تازه‌ ، له‌ ڕاهێنانی‌ مامۆستا به‌ سیسته‌مێكی‌ نوێ‌ ی‌ ئاست به‌رز ، و له‌ ئاڕاسته‌كردنی‌ لایه‌نی‌ په‌روه‌رده‌ و فێركردن به‌ باشترین شێوه‌ ، كه‌ سوود و كه‌ڵكی‌ گشتی‌ هه‌بێت ، و ده‌ستبه‌ركردنی‌  هۆكار و ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی‌ تازه‌ له‌ ووتنه‌وه‌ و ڕاڤه‌ كردنی‌ وانه‌كاندا .
چه‌ندین ساڵ بوو ئێمه‌ په‌یڕه‌وی‌ سیسته‌مێكمان ده‌كرد كه‌ زیانی‌ زۆری‌ پێگه‌یاندین هه‌ر له‌ دروستكردنی‌ كادیری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ شه‌رمن
و كه‌سایه‌تی‌ ڕووخاو و بێهیواوه‌ بگره‌ تا كه‌سایه‌تی‌ دیكتاتۆر و خۆبه‌زۆرزان و بێبه‌رنامه‌ ، ئه‌م سیستمه‌ كلاسیكیه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ وایكرد ئێمه‌ له‌ دروستكردنی‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ نوێ‌ دوابكه‌وین كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ بوارمان بۆ ڕه‌خساوه‌ ، ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ چه‌ندین
ووڵات ئێمه‌ به‌ ووڵاتێكی‌ ناپێگه‌یشتوو له‌هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌ وه‌سف بكه‌ن .   
په‌یڕه‌و كردنی‌ سیسته‌می‌ تازه‌ له‌ ووڵاتی‌ ئێمه‌ كه‌ ئه‌م ساڵ په‌یڕه‌و كرا ، هه‌نگاوێكی‌ ئه‌رێنیه‌ كه‌(وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌) حكومه‌تی‌ هه‌رێم كاری‌ پێكرد و ده‌كرێت بكرێته‌ بناغه‌ی‌ دروستكردنی‌ مرۆڤێكی‌ (ڕاستگۆ ، ته‌ندروست له‌ ڕووی‌ ده‌روونی‌ و جه‌سته‌یی‌ ، ئازا و جه‌سوور ، قسه‌زان و زمانزان و زمانپاراو   ، دروستكه‌ر و بنیاتنه‌ر ، گه‌شبین ، دووربین ، به‌رهه‌مهێن  ، چه‌ندین لایه‌نی‌ تر ) هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌ ده‌سكه‌وتێكی‌ گرنگ هه‌ژمار بكرێت ، هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ دره‌نگیش به‌ئاگاهاتین .
ئه‌م سیسته‌مه‌ چه‌ند لایه‌نێكی‌ باشی‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی‌ پێبكه‌م وه‌كو :
1)    ئه‌م سیسته‌مه‌ وا له‌ خوێندكار ده‌كات كه‌ له‌ وانه‌كانی‌ ڕۆژانه‌یدا هه‌وڵبدات و خۆی‌ ماندوو بكات ، چونـــكه‌ ڕۆژانه‌ 
ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌ی‌ ڕۆژانه‌ واته‌ (كویزات) ئه‌نجام بدات  و هه‌موو ڕۆژێك خۆی‌ ئاماده‌ بكات .
2)    ده‌بێت خوێندكار ڕۆژانه‌ ئاماده‌بێت ، چونكه‌ ئاماده‌بوونی‌ خوێندكاریش نمره‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌سه‌ره‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش
وا له‌ خوێندكار ده‌كات به‌به‌رده‌وامی‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌بێت له‌ناو پۆلدا .
3)    نه‌هێشتنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ نیوه‌ی‌ ساڵ ، كه‌ ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ شتێكی‌ زیاده‌بوو و ترسێكی‌ زۆری‌ لای‌ خوێندكار
       دروست ده‌كرد تاكو وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی‌ سه‌ری‌ ساڵ خۆی‌ بۆ ئاماده‌ بكات ، ئه‌مه‌ش ده‌بووه‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خوێندكار
       زۆر ماندوو بێت .
4)    نه‌هێشتنی‌ تاقیكردنه‌وه‌ی‌ زاره‌كی‌ ، كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی‌ زۆری‌ ده‌خسته‌ سه‌ر شانی‌ خوێندكار و مامۆستا .
5)    ئه‌نجامدانی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان به‌ كۆرسات وه‌كو سیسته‌می‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان .
6)    وازنه‌هێنانی‌ خوێندكار له‌ خوێندن ، چونكه‌ له‌ سیسته‌می‌ كۆندا خوێندكار ناچار ده‌كرا به‌هۆی‌ ئه‌ركی‌ قورسی‌ خوێًندن
واز له‌ خوێندن بهێنێت .

7)    دروستكردنی‌ كه‌سایه‌تیه‌كی‌ ته‌ندروست له‌ هه‌موو لایه‌ن

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-05-10 06:56:42

nahro 9
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-09
دواترین سه‌ردان: 2013-11-14
په‌یامه‌كان: 463
WindowsXPFirefox

Re: سیستمی‌ تازه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و سوده‌كانی‌

ده‌ست خۆش
به‌ڵام به‌ ئه‌رک نه‌بێ یه‌ک پرسیار
ئایا ئه‌نجامی کۆتایی وا ده‌بێ
کۆرسی یه‌که‌م + کۆرسی دووه‌م ÷ 2 = ئه‌نجامی کۆتایی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-05-11 06:05:06

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

Re: سیستمی‌ تازه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و سوده‌كانی‌

ببورة بةريزم زؤر دلنيا نيم
وا بزانم (کۆرسی یه‌که‌م + کۆرسی دووه‌م= ئه‌نجامی کۆتایی)بةم شيوةية و دابةشى 2 ناكريت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net