❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئافره‌تێكی ئه‌ڵمانی داهاتی كه‌وتۆته‌ ده‌می سه‌گ و پشیله‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-11 06:20:17

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

ئافره‌تێكی ئه‌ڵمانی داهاتی كه‌وتۆته‌ ده‌می سه‌گ و پشیله‌

ئافره‌تێكی ئه‌ڵمانی داهاتی كه‌وتۆته‌ ده‌می سه‌گ و پشیله‌ 
PNA- ئافره‌تێكی ئه‌ڵمانیایی فرۆشگایه‌كی كردۆته‌وه‌، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دروستكردنی كاری هه‌ویركاری بۆ سه‌گ و پشیله‌كان.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكردۆته‌وه‌، له‌ شارۆچكه‌ی  (ئۆزرنهاگن)ی نزیك شاری (هانۆڤه‌ر)ی وڵاتی ئه‌ڵمانیا، ئافره‌تێك به‌ ناوی (یاسه‌مین مۆتفیت)ی 33 ساڵ، فرۆشگایه‌كی كردۆته‌وه‌، كه‌ له‌و فرۆشگایه‌ به‌ هه‌ویر كاری، چه‌ندین جۆره‌ بسكیت و كێك به‌ شێوه‌ی جودا جودا پێشكه‌ش به‌ سه‌گ و پشیله‌كان ده‌كات.

ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ی (مۆتفیت) وتویه‌تی:  دروست بوونی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌، كاتێك بوو كه‌ كاره‌كه‌م له‌ ده‌ستدابوو، ئیتر برِیارمدا وه‌ك ئاره‌زوویه‌ك خواردن و بسكیت بۆ سه‌گه‌كه‌م دروست بكه‌م، بۆیه‌ له‌ دوای چه‌ند رۆژێك به‌ بیرمدا هات، ئه‌م ئاره‌زووه‌م بكه‌مه‌ سه‌رچاوه‌ی په‌یداكردنی داهاتم.


مۆتفیت روونیشیكردۆته‌وه‌، مانگانه‌ 20 كیلۆ بسكیت له‌م فرۆشگایه‌ دروست ده‌كات و ده‌یفرۆشێت، كه‌ له‌ كاره‌كانیدا ئارد، هێلكه‌، زه‌یت، گۆشتی سوور و مریشك به‌كارده‌هێنین، خواردنه‌كانیشیان به‌ چه‌ندین شێوه‌ و جۆر پێشكه‌ش به‌ سه‌گ و پشیله‌كان ده‌كات، بۆ نمونه‌، بسكیت له‌ شێوه‌ی ماسی یاخود دڵ دروست ده‌كات.
خاوه‌نی ئه‌و فرۆشگایه‌ ئاماژه‌یداوه‌، دروستكردنی خواردنه‌كان له‌سه‌ر شێوه‌ی جیاواز تام و چێژی تایبه‌ت به‌ سه‌گ و پشیله‌كان ده‌دات، به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌گێك حه‌زو ئاره‌زووی جیاوازی له‌ خواردن دا هه‌بێت، نموونه‌شی به‌وه‌ هێناوه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌گی هاوڕێیه‌كی له‌ خواردن تاقیكردۆته‌وه‌، چونكه‌ سه‌گه‌كه‌ی خۆی له‌و جۆرانه‌یه‌ كه‌ گوێ به‌ خواردن نادات، هه‌ر جۆره‌ خواردنێك بێت به‌لایه‌وه‌ ئاساییه‌ و ده‌یخوات.


http://kurdzhin.org/uploads/6263fc1ef5.jpg

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net