.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














یه‌كه‌مین چاندنی ده‌ست به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا
PNA- پزیشكانی پسپۆڕ له نه‌شته‌رگه‌ریی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ده‌ستیان به سه‌ركه‌وتوویی بۆ نه‌خۆشێك ئه‌نجامدا.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، (ئیمی دۆگاس) وته‌بێژی بنكه‌ی پزیشكی له زانكۆی (بیتسرگ)ی ویلایه‌تی (په‌نسلڤانیا) رایگه‌یاندووه، تیمێكی نه‌شته‌رگه‌ی، كه له 10 پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر پێكهاتبوون، توانیان نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو له چاندنی ده‌ست بۆ نه‌خۆشێك به‌ناوی (جیف كیبنێر)ی 57 ساڵ ئه‌نجام بده‌ن.
دۆگاس روونیكردۆته‌وه، جیف كه له (ئۆگۆستا)ی ویلایه‌تی (جۆرجیا)وه هاتووه، به‌هۆی هه‌وكردنێكی به‌كتریایی هه‌ردوو ده‌ست و قاچی، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له ده‌ستدابوو، به یه‌كه‌م نه‌خۆش له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت، كه نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی ده‌ستی بۆ ئه‌نجام درابێت.
وته‌بێژی بنكه‌ی پزیشكی له زانكۆی (بیتسرگ) ئیمی وتیشی: نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ماوه‌ی 9 سه‌عاتی خایاندووه و جیف ئێستا ته‌ندروستی جێگیره و له شوێنی چاودێرییه له به‌شی چاندنی ئه‌ندامه‌كان .

له‌سه‌ر هێڵ نییه