❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵ وێنه‌دانه‌وه‌ی‌ ڕه‌فتاری‌ گه‌وره‌كانه

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-05-11 06:38:52

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

منداڵ وێنه‌دانه‌وه‌ی‌ ڕه‌فتاری‌ گه‌وره‌كانه

منداڵ وێنه‌دانه‌وه‌ی‌ ڕه‌فتاری‌ گه‌وره‌كانه

نیاز جه‌لال ـ NNA/
1 ـ منداڵ له‌ته‌مه‌نی‌ دووساڵیه‌وه‌ ده‌توانێت  ئه‌و ووشانه‌ بڵێته‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌كان ده‌یڵێن ،له‌گه‌ڵ لاسایكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و قسانه‌شدا ڕه‌فتارو هه‌ڵس‌و كه‌وتی‌ گه‌وره‌كان ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌نده‌ له‌سه‌ر چۆنێتی‌ ڕه‌فتار‌و هه‌ڵس‌وكه‌وتی‌ باش ‌و خراپی‌  سیستمی‌  په‌روه‌رده‌یه‌ی ئه‌وخێزانه‌ ،له‌و ته‌مه‌نه‌شدا پێویسته‌ دایك چۆنێتی‌ مامه‌ڵه‌و ڕه‌فتاركردنی‌ له‌گه‌ڵ ئیره‌یدا فێربكات ‌وكاریگه‌ری‌ نه‌بێت له‌سه‌ر دواڕۆژی‌ ‌و نه‌بێته‌ كه‌سێكی‌ خۆ په‌رست.
2 ـ له‌سه‌ر دایكه‌ هه‌میشه‌ پێشه‌نگی‌ نمونه‌یی‌ بێت بۆمنداڵه‌كانی‌ ،پێویسته‌دایك له‌به‌رچاوی‌ منداڵه‌كانیدا هه‌ڵس‌وكه‌وتوو  وته‌ی‌ نه‌شیا‌و ناشرین به‌كار نه‌هێنێت‌و ئامۆژگاری‌  منداڵه‌كانی بكات كاتێك ڕه‌فتار‌و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ نابه‌جێیان ئه‌نجامدا دووباره‌ی‌ نه‌كه‌نه‌وه‌ .
3 ـ پاك‌وخاوێنی‌‌و یاسا دوو شتی‌ گرنگن،بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ دایك به‌ئاگاوه‌ منداڵه‌كانی‌ فێربكات ،كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ریان له‌گشت شوێنه‌كان په‌یڕه‌وی‌ یاسا‌و سیستمی‌ پاك‌وخاوێنی‌ بێت .
4ـ مه‌هێڵه‌ منداڵه‌كانتان له‌سه‌ر درۆ ڕابێن ،هه‌میشه‌ ڕاستگۆبن له‌وتنی‌ قسه‌كانتاندا ‌وهه‌رگیز به‌ڵێنی‌ درۆیان پێمه‌ده‌ له‌وانه‌یه‌ وتنی‌ ووشه‌یه‌كی‌ بچوكی‌ ناڕاست فێری‌ درۆ كردنی‌ بكات ‌و له‌دواییدا بڕوای‌ به‌په‌یمان‌و قسه‌كانتان نه‌مێنێت ‌وڕاستیه‌كانت لێًبشارێته‌وه‌ .
5 ـ هه‌رگیز ڕێگه‌ به‌منداڵه‌كانتان نه‌ده‌ن  باسی‌ قسه‌ی‌ كه‌ستان بۆ بكات یان قسه‌ی‌ كه‌سی‌ دیكه‌تان بۆ بهێنێت چونكه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هاندانێك بۆ سیخوڕیكردن به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌ ‌وناتوانێت په‌یمان‌و نهێنی‌ هیچ كه‌سێك بپارێزێت .
6 ـ له‌منداڵیه‌وه‌ منداڵه‌كانت فێری‌ ئه‌ده‌بی‌ قسه‌كردن ‌و گوێگرتنی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ له‌سه‌رخۆ هێمنانه‌بكه‌،هه‌وڵبده‌ منداڵه‌كانتان زیاتر ببیستێت وه‌ك له‌وه‌ی‌ زۆر بڵێت  چونكه‌ بیستنی‌ زۆر سود به‌بیر‌و هزر ده‌گه‌یه‌نێت ،هه‌وڵبده‌ منداڵه‌كانتان زۆر بڵێ‌ نه‌بن چونكه‌ قسه‌ی‌ زۆر به‌ره‌و هه‌ڵه‌یان ده‌بات‌و خێرا ده‌بن له‌بڕیاره‌كانیاندا له‌به‌رئه‌وه‌ دایك ده‌بێت به‌له‌سه‌رخۆییه‌وه‌ قسه‌ی‌ جوان ‌و شیاو بكات له‌كاتی‌ قسه‌كردندا گوێ‌ بۆمناڵه‌كانی‌ شل بكات‌و قسه‌كانیان پێنه‌بڕێت .
7 ـ به‌ده‌نگی‌ به‌زر ‌وبه‌توندی‌ مامه‌ڵه‌ كردن ‌و ده‌مه‌بۆڵه‌‌و ئاژاوه‌ی‌ زۆر له‌گه‌ڵ منداڵدا  ،ڕێز كه‌مده‌بێته‌وه‌ ،بۆ تێگه‌یشتن ‌ولێك حاڵیبوون  ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی‌ هێمنانه‌‌و له‌سه‌رخۆ  هه‌موو ئه‌و بابه‌تان شیبكرێنه‌وه‌ .
8ـ هه‌وڵبده‌ن تۆوی‌ دڵنیایی‌ باوه‌ڕبه‌خۆبوون له‌دڵی‌ منداڵه‌كانتان بچێنیت ئه‌وه‌ش به‌مامه‌ڵه‌ی‌ یه‌كسان‌وچه‌سپا‌و له‌نێوان منداڵه‌كاندا دێته‌دی‌ ،ئه‌گه‌ر جیاوازی‌ له‌نێو منداڵدا كرا ئه‌وا منداڵ له‌كه‌شێكی‌ دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژی‌‌وهه‌ست به‌دۆڕاند ده‌كات‌و ناتوانێـت به‌رنامه‌ڕێژی‌ بۆ داهاتوی‌ بكات‌و پشت به‌خۆی‌ ببه‌ستێت ،جێ‌ به‌جێكردنی‌ ئه‌م خاڵه‌ش پێویست له‌سێ ساڵیدا په‌یڕه‌و بكرێت.
به‌ڕه‌چاوكردنی‌ ئه‌و خالاَنه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ نه‌وه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست به‌رهه‌مدێت.

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net