.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














زیره‌كی سۆزداری
توێژه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی:
بیلال ئه‌بوبه‌كر
چه‌مكی زیره‌كی سۆزداری و سه‌رتای سه‌رهه‌لدانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ر له بیست ساڵ ، هۆكارهكاری سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رنج و تێبینیه‌كانی زانا ده‌رون ناسه‌كان ده‌رباره‌ی سه‌ركه‌وتن و خۆش به‌ختی مرۆڤ له دونیادا ، له‌م باره‌یه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت ته‌نها به‌ند نیه به زیره‌كی هزری ئه‌م دروست كراوه، به‌ڵكو چه‌ند لێهاتوییهكه كه نابینرێت له كه‌سه زیره‌كه‌كاندا ئه‌وان ئه‌م لێهاتوییان ناونا زیره‌كی سۆزداری ، له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند توێژینهویهكیان ئه‌نجام دا بۆ ده‌رخستنی رێژه‌كان و پله‌كانی و هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی و میكانیزمه پێویسته‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، و هه‌روه‌ها بۆ دڵًنیا بون له‌وه‌ی كه سه‌ركه‌وتن و خۆش به‌ختی مرۆڤ ته‌ناه تایبه‌ت نیه به زیره‌كی هزره‌وه .
زیره‌كی سۆزداری چیه؟
نزیكه‌ی هه‌زار ده‌زگای ئه‌مه‌ریكی و له‌سه‌ر چه‌ند هه‌زار كه‌سێك چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجام دا له بیست ساڵی رابردودا، هه‌موو ئه‌م توێژنه‌وانه گه‌شتنه یه‌ك ئه‌نجام :
سه‌ركه‌وتن و خۆش به‌ختی مرۆڤ له‌سه‌ر چه‌ند لێهاتوییهك وه‌ستاوه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به بروانامه‌و پله‌یه‌كی زانستی نیه.
له‌م توێژنه‌وانه ئه‌وه ده‌ركه‌وتن چه‌ندین كه‌س ئه‌وانه‌ی له زانكۆ ناوداره‌كانی جیهان ده‌رچون و خوێندنیان ته‌واو كردوه نه‌یان توانیوه له ژیانی كاركردن و هاوسه‌ری و سۆزداریدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، له‌كاتێكدا كه‌سانێك هه‌ن له زانكۆی ئاسایی و به‌ده‌ره‌جه‌ی ناوه‌ند خوێندیان ته‌واو كردوه توانیوانه كۆمپانیای زه‌به‌لاح دابمه‌زرێنن و سه‌رمایه‌ی گه‌وره پێكه‌وه بنێن و ئه‌وكه‌سانه له بارێكی چه‌سپاوی سۆزداریدان و سه‌ركه‌وتوون له په‌یوه‌ندیه خێزانیه‌كانیان و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیان.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه بروانامه‌و ئاستی زانستی رۆڵی نابێت به‌ڵام به‌ته‌نها به‌س نیه به‌لكو ده‌بێت چه‌ند سیفاتێك و لێهاتوییه‌كی دیاری كرا‌و رۆلیان هه‌بێت بۆیه زاناكان رویان له دیاری كردنی و رێگاكانی پێوانه‌كردنی كرد.
پێناسه‌ی زیره‌كی سۆزداری :
زانسته سروشتیه‌كان جیاوازن له زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان له‌و رووه كه پێناسه‌كانیان بۆ چه‌مكه‌كان جیاوازه‌و ته‌نها یه‌ك پێناسه‌یان نیه و هه‌موویان له‌سه‌ری كۆك بن ، به‌هه‌مان شێوه ئه‌م وتیه ده‌چه‌سپێت به‌سه‌ر زیره‌كی سۆزداری ، زیره‌كی سۆزداری بریتیه له توانستی مرۆڤ بۆ مامه‌له‌كردنێكی ئیجابیانه له‌گه‌ڵ خودی خۆی و ده‌وروبه‌ریدا ، پێناسه‌یه‌كی دی هه‌یه بۆهه‌مان چه‌مك ، توانستی مرۆڤه بۆ مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ سۆزه‌كانی ، به‌جۆرێك بتوانێت گه‌وره‌ترین راده‌ی خۆش به‌ختی بۆ خۆی و ده‌ورو به‌ری به‌ده‌ست بهێنێت.
بیركردنه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كی توند‌و تۆلی هه‌یه به هه‌ست كردنه‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن هه‌سته‌كان له‌دایك بوی بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیاری كراوه ، هه‌ركات ئه‌م نه‌مه‌ته بگۆرێت هه‌سته‌كانیش ده‌گۆرێت، مرۆڤی گه‌ش بین له نیوه پرهكهی په‌رداخه ئاوه‌كه ده‌روانێت و ئه‌نجام هه‌ستی گه‌ش بینی به‌هه‌م ده‌هێنێت و مرۆڤی ره‌ش بینیش له نیوه به‌تاڵه‌كه‌ی په‌رداخه ده‌روانێت و هه‌ستی ره‌ش بینی به‌رهه‌م ده‌هێنێت ،پێچه‌وانه‌ش هه‌ر دروسته و هه‌ستیش كارده‌كاته سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ، مرۆڤی ره‌ش بین هه‌رگیز ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی بیربكاته‌وه و یان هه‌رناتوانێت بیر بكاته‌وه !.
ئایا مرۆڤ ده‌توانێت ئاستی زیره‌كی سۆزداری به‌رز بكاته‌وه ؟
وڵامی دڵنیایی ئه‌وه‌یه: به‌ڵێ ، توێژنه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان روون كرده‌وه یان ده‌ریان خست كه لێهاتویی زیره‌كی سۆزداری ده‌توانرێت وه‌ربگیرێت(اكتساب) ، مرۆڤ به‌هه‌وڵی زۆر ده‌توانێت ئه‌م ئاسته پێش بخات ، ئه‌و كه‌سه‌ی باسمان كرد له سه‌ره‌تاوه ده‌توانێت ببێته كه‌سی دووه‌م ، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانێت(كه چۆن مرۆڤ خۆی ده‌گۆرێت) و پاشان مه‌شق كردن ، ئتر بابه‌تی گۆران ته‌نها كاتی ده‌وێت و هیچی تر.
لێره‌دا نموونیهك ده‌هێنینه‌وه ، قوتابیه‌ك ده‌ناسم زیره‌كی بیركاری (یه‌كێك لهزیرهكیهكانی عه‌قلی) دیاری كراوه ، واته توانای بۆ حه‌ل كردنی بابه‌ته‌كانی بیر كاری و تێگه‌شتنی دیاری كراوه ، خێزانه‌كه‌ی هه‌وڵێكی زۆریان دا له‌م پێناوه‌دا و خولی به‌رده‌وام و مامۆستای تایبه‌ت، نمره‌كانی تاقی كردنه‌وه‌كانی له بیركاریدا به‌رز بۆوه له 20% بۆ 50% پاشان له‌م ریًَژهیهدا جێگیر بوو، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو خول و وانه تایبه‌تانه.
مالبةرى دةروونناسى

له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh bet sarkawtw bit


له‌سه‌ر هێڵ نییه